هه‌په‌گه‌: ئه‌مانه‌ پێشه‌نگانی شه‌ڕی ئازادین

هه‌په‌گه‌ چوار گه‌ریلای ژنی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، " هه‌ڤاڵانمان دۆغا، گه‌لاوێژ، روكه‌ن و ڤیان هه‌م به‌ هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ ناو ژیاندا و هه‌م به‌ شه‌هیدبوونیان له‌ شه‌ڕی ئازادیدا بوونه‌ پێشه‌نگ".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی چوار گه‌ریلای شه‌هید راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌:

" ساڵی ٢٠١٨ بووه‌ ساڵێك كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕێكی دژوار كرا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ویستی له‌و ساڵه‌دا ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ناو ببات و له‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان هێرشی به‌رفراوان بكات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ داگیركاریانه‌دا له‌ هه‌موو شوێنێكی كوردستان به‌رخودانی گه‌وره‌كرا. ئه‌و به‌رخودانه‌ شكۆداره‌ له‌ شه‌ڕی عه‌فریندا به‌ بارین و ئاڤێستاكان ده‌ستپێكرد و له‌ بۆتان و زاگرۆسه‌كانیش به‌ دۆغا، گه‌لاوێژ، روكه‌ن و ڤیانه‌كان گه‌یشته‌ لوتكه‌ و سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوكاری داگیركه‌رانی تێكدا. له‌و شه‌ڕه‌ قورسه‌دا هه‌ڤاڵانمان دۆغا، گه‌لاوێژ، روكه‌ن و ڤیان شه‌هیدبوون.

ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌:

ناسناو: دۆغا ئاندۆك

ناو و پاشناو: خه‌دیجه‌ چاركانات

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك و باوك: زینه‌ت- ئیراهیم

شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٨/ شه‌مزینان

ناسناو: گه‌لاوێژ به‌سرا

ناو و پاشناو: زیلان ئازان

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: فه‌رزیمه‌له‌ك- ره‌مه‌زان

شوێنی شه‌هیدبوون:٢٠١٨/شه‌مزینان

ناسناو: روكه‌ن ده‌نكتاڤ

ناو و پاشناو: ئاینور ده‌میرئۆغڵو

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: گوگه‌رچین- عومه‌ر

شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٨/بۆتان

ناسناو: ڤیان بۆتان

ناو و پاشناو: گوڵستان ئۆجا

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك و باوك: حوسنیه‌- كامیل

شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠١٨/ بۆتان

گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار كه‌ رێچكه‌ی به‌رخودانی مێژوویی ژنانی كوردستان به‌ فه‌رلسه‌فه‌ی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیان كردووه‌ به‌ یه‌كێك و بۆ رزگاری ژنانی جیهان بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی هێز و ئیلهام، ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆیان گرتووه‌ هه‌موو كات به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن. له‌و رێگایه‌دا رووبه‌ڕووی مردنیش ده‌بنه‌وه‌ و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئازادی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. هاوڕێیانمان دۆغان، گه‌لاوێژ، روكه‌ن و ڤیانیش هه‌م به‌ هه‌ڵوێستیان له‌ ژیان و هه‌م به‌ شه‌هیدبوونیان بوونه‌ پێشه‌نگانی شه‌ڕی ئازادی. له‌ پێشه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی ئه‌و هاوڕێ قاره‌مانانه‌مان، سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب