هەپەگە: داگیرکەران بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەرو تۆپ هێرشیان کرد

دەولەتی داگیرکەری تورک هەرێمی ئاڤاشین، خواکورک و مەتینای سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ، هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" لە ڕۆژی ٢٦ی ئادار قەرەقۆڵەکانی سەرسنووری دەوڵەتی داگیرکەری  تورک ناوچەی تابووری ئەربان و وەرخەلەی هەرێمی ئاڤاشین-یان بە تۆپ وهاوەن بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٢٦ی ئادار لەکاتژمێر ١٣:٠٠ ناوچەی قەرتالی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

ڕۆژی ٢٩ی ئادار ناوچەی کۆلتی هەرێمی خواکورک بە تۆپ و هاوەن  و دواتر بە هەلیکۆپتەر کرایە ئامانج.

ڕۆژی ٢٩ی ئادار لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ناوچەی چەمی لۆلانێ-ی هەرێمی خواکورک بۆردومانکرا.

لە ڕۆژی یەکی نیساندا لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٣٠ و ١٦:٤٥ دا سەری مەتینا و ناوجەی یەکماڵەی هەرێمی مەتینا  بۆردومانکرا.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانیک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."

ک-ش