هەپەگە: درێژە بە رێگا و ئامانجی ئازادییان دەدەین

هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهیدی لە دێرسیم کردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا ئەرکی نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕیی خۆیان جێبەجێ کرد".

هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهیدی لە دێرسیم کردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا ئەرکی نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕیی خۆیان جێبەجێ کرد".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەو شێوەیەیە:

"لە مانگی ئاداری ٢٠١٧دا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی دێرسیم هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە  شەهید بوون. هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە، کە وەک شەڕڤانان و تێکۆشەرانی خۆبەخش بۆ ئازادی و ڕاپەڕین لە دێرسیم بەشدارییان لە ریزەکانی تێکۆشان و خەباتدا کرد و تا دوا هەناسەیان لە رێگاکەیان و خۆبەخشییەکان پاشگەزنەبوونەوە و قارەمانە و بە پێداگرییەوە شەڕیان لە دژی  دوژمن کرد و بوون بە نمونە و هێمای بەرچاوی ئیرادەی ئاپۆیی. ئەو هاوڕێ قارەمانانە بە شەهیدبوونیان بوونە بەهێزترین بناغەی گەشەی تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی و لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: ئومێد چیمەن

ناو و پاشناو: محەمەد ئیسماعیل

شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆڵ

ناوی دایک و باوک: نەباهەت - عەبدوڵڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم

********

نازناو: بەرچەم ئامیگرا

ناو و پاشناو: یامور یوجە داغ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: وەسیلە - ئەکرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم

*********

نازناو: جومعە چەکدار

ناو و پاشناو: خەلیل تاش

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: مریەم - ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠١٧ / دێرسیم

هەڤاڵانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ریزەکانی پەکەکە، کە هیوای ئازادیی گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتییە، گەیشتنە ئاستی شەرەفێک، کە ئەرکی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیی خۆیان بەجێبهێنن. بنەماڵەی هێژا و ئازیزی ئەو هاوڕێیانەمان چەند بەو رۆڵە تێکۆشەر و قارەمانانەی خۆیان سەربەرزن، شایانیانە. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی ئەو هاوڕێ  قارەمانانەمان دەکەین، کە بە شەهیدبوونیان بوون بە بەها  و نرخی هەموو کوردستان، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو نیشتمانپەروەرانمان و وڵاتپارێزانمان لە کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە درێژە بە رێگا و ئامانجی ئازادیی ئەو هاوڕێیانەمان دەدەین".

ژ.ت