هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی بۆتانی ئاشکرا کرد
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ئازاری ٢٠١٧دا لە بۆتان شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە خەیاڵی شەهیدان کە رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازادە' جێبەجێ بکەین."
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ئازاری ٢٠١٧دا لە بۆتان شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە خەیاڵی شەهیدان کە رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازادە' جێبەجێ بکەین."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلا کە لە ئازاری ٢٠١٧دا لە بۆتان شەهید بوون، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
"لە ئازاری ٢٠١٧دا لەکاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بۆتان دەستی بە هێرش کرد، هاوڕێکانمان ڕێناس، کۆچەر و رۆستەم کە بە فیداکاریەکی گەورەوە بەرخۆدانیان کرد، شەهید بوون. سێ هەڤاڵمان وەک گەریلای نمونەیی مۆدێرنیتەی دیموکراتی تێکۆشان و ئێمە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە خەیاڵەکانیان جێبەجێ دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:-
ناسناو: ڕێناس مەهاباد
ناو و پاشناو: ئیسماعیل سەعیدی
شوێنی لەدایکبوون: کاتۆل
دایک و باوک: سدیقا و موحیەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئازاری ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: کۆچەر باران
ناو و پاشناو: عەلی ئەرداڵ
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: فاتیمە و خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئازاری ٢٠١٧ / بۆتان
*
ناسناو: رۆستەم جوودی
ناو و پاشناو: ڕشاد ئوزمەن
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم
دایک و باوک: فاتیمە و قیاسەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئازاری ٢٠١٧ / بۆتان
*
ڕێناس مەهاباد
کۆچەر باران
رۆستەم جوودی
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی تێکۆشانی ٣ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد هەروەها وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدانمان ڕێناس، کۆچەر و رۆستەم دەکەین کە ئەرکی فەرماندەکانمان عەگید، عادل، نودا و گولباهات، لەدژی تێکۆشانی بۆتانماندا بە تێکۆشان و بریارداری بەرخۆدانی ئاپۆیی بەجێهێنا و خۆزگەی دوژمن بۆ تەسفیەکردنی گەریلایان لە قوڕگیاندا هێڵایەوە. سوێند دەخۆین کە خەیاڵی شەهیدانمان ' ڕێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد' جێبەجێ بکەین."
ف.ق