هەپەگە: شەهیدانی بەستا لە مێژووی تێکۆشاندا جێی خۆیان گرت

هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند کە لە شەڕێکدا دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بەستای باکووری کوردستان، پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوون.

ئەمرۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکراکرد کە ڕۆژی ٨ی نیسانی ئەمساڵ لە ناوچەی بەستای باکووری کوردستان شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو، ڕامانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ٥ بۆ ٨ی مانگی نیسان-دا، مەیدانەکانی مەوژیکا، گیڤارا و شەهید دیانای بە چڕی بۆردوومان کردووە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، کە لە ئەنجامیدا شەڕیکی گەورە ڕوویداوە، لەو کاتەدا بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاند کە لەو شەڕەدا ژمارەیەک زۆر داگیرکەر سزادراون و شەش هەڤاڵمان بەناوەکانی؛ “دیلان، هەبوون، هێڤی، ئێزدا، تۆڵهەڵدان و مزگین”، فیداییانە شەڕیان کردووە و شەهیدبوون.

ناسنامەی ئەو گەریلایانەش بەمشێوەیە ڕاگەیاندرووە:

دیلان سەردار

نازناو: دیلان سەردار

ناو و پاشناو: ناهیدە ئەسلیمۆری

شوێنی لەدایکبوون: سەلماس- ڕۆژهەڵات

ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە- بادە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا

*

نازناو: هەبوون زۆزان

ناو و پاشناو: یوجەل یڵدز

شوێنی لەدایکبوون: وان- باکوور

ناوی دایک و باوک: فلیز- زەین ئەلعابدین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا

*

نازناو: هێڤی فورات

ناو و پاشناو: ئەسرا ئاتجی

شوێنی لەدایکبوون: کۆجاعەلی- باکوور

ناوی دایک و باوک: خانم- حیکمەت

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا

*

نازناو: ئەزدا دلبرین

ناو و پاشناو: غەریب دالی

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ- ڕۆژئاوا

ناوی دایک و باوک: خەج- سالح

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا

*

نازناو: تۆڵهەڵدان زەڤکی

ناو و پاشناو: ڤەدات ئۆکلو

شوێنی لەدایکبوون: وان- باکوور

ناوی دایک و باوک: سەعادەت- حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەستا

*

نازناو: مزگین چەکدار

ناو و پاشناو: یڵدز بەهادر

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە- تورکیا

ناوی دایک و باوک: عایشە- عادل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی نیسانی ٢٠٢١- بەست

 

دیلان سەردار

 

هەبوون زۆزان

 

هێڤی فورات

 

ئەزدا دلبرین

 

تۆڵهەڵدان زەڤقی

 

دوای کورتەیەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەو گەریلا شەهیدانە، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی وڵاتپارێزی هەڤاڵانمان “دیلان، هەبوون، هێڤی، ئێزدا، تۆڵهەڵدان و مزگین” و هەموو گەلی ولاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنمان بۆ سەرخستنی ئامانجی هەڤاڵانی قارەمانمان دووبارە دەکەینەوە.

ف.ق