هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە سەرحەد شەهید بوون
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە وابەستەی یادەوەری و تێکۆشانی شەهیدەکان دەبین."
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە وابەستەی یادەوەری و تێکۆشانی شەهیدەکان دەبین."
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
" لە ٨ی ئابی ٢٠١٧دا لە گۆڕەپانی چەمچێی سەرحەد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کرد. لە هێرشەکەدا هەڤاڵانمان خەیری، عەلی درێژ، هێرش، گەلهات و رۆستەم کە لە هەرێمی سەرحەد ئەفسانە بوون و گورزی گەورەیان لە دوژمندابوو، شەهید بوون. دوژمن بە تایبەتی لە ساڵەکانی ٢٠١٦ – ٢٠١٧دا لە سەرحەد بۆ تەسفیەکردنی گەریلاکانی ئازادی دەستی بە هێرشێکی فراوان کردبوو. ئەو هاوڕێیانمان بە شێوەیەکی فیدایی ئاپۆیی تێکۆشان، هەموو هێرشەکانی دوژمنیان تێکشکاند. ئەو هەڤاڵانە بە ڕێز و خۆشەویستی بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە وابەستەی بیرەوەی و تێکۆشانیان دەبین.
ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: خەیری ئاندۆک
ناو و پاشناو: یاشار تەکین
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک و باوک: ئایسەل و محەمەد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٨ی ئازاری ٢٠١٧/ سەرحەد
*
ناسناو: عەلی درێژ سەرحەد
ناو و پاشناو: مەزلۆم بەل
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم
ناوی دایک و باوک: بەسرا و ئەسەد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٨ی ئازاری ٢٠١٧/ سەرحەد
*
ناسناو: هێرش شەنگال
ناو و پاشناو: فاتیح بویوککایا
شوێنی لەدایکبوون: ئەلعەزیز
ناوی دایک و باوک: شۆهرەت و ئەکرەم
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٨ی ئازاری ٢٠١٧/ سەرحەد
*
ناسناو: گەلهات ئارارات
ناو و پاشناو: ئەرجان گەنچ
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم
ناوی دایک و باوک: دیلبەر و محەمەد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٨ی ئازاری ٢٠١٧/ سەرحەد
*
ناسناو: رۆستەم سەرحەد
ناو و پاشناو: ماحسون گوڤەرجین
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک و باوک: نورگول و ماشالا
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٨ی ئازاری ٢٠١٧/ سەرحەد
*
هەپەگە وێرای ئەوەی کە باسی لە تێکۆشانی ٥ شەهیدەکەی کردووە لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، هەروەها وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان خەیری، عەلی درێژ، هێرش، گەلهات و رۆستەم ڕۆڵە قاڕەمانەکانی سەرحەد دەکەین کە بەهای زیاتریان لەسەر تێکۆشانی رەوای گەلەکەمان زیاد کرد، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، سوێند دەخۆین کە بیرەوەری شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا بژیێنین."
ف.ق