هەپەگە یادی شەهیدانی کاتۆ ژیرکای کردەوە

هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتۆ ژیرکا شەهید بوون و وتی، "بوون بە شایەنی میراسی عەگید، نوودا، عادل، گەلهات و گوڵبەهارەکان کە لە بۆتان بوون بە فەرماندەی ئەسفسانەیی."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی پێنج گەریلاکە کە لە کاتۆ ژیرکا شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٤ی تشرینی ٢٠١٦ لە هەرێمی کاتۆ ژیرکای بۆتان لە ئەنجامی بۆردۆماندا کۆمەڵێک لە هاوڕێکانمان شەهید بوون. بەهۆی بارودۆخەکە نەمانتوانی زوو ناسنامەیان ئاشکرا بکەین. لە ئێستادا رایدەگەیەنین کە هاورێکانمان باهۆز، بەفرین، ژیان، رێبەر و ڤیان لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ شەهید بوون.

دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی تورک بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە قۆناغی هێرشێکی دژوار و سەخت کرد. لە چوارچێوەی 'پلانی چۆکپێدانان؛ دا کە دەمێک بوو ئامادەکاری بۆ دەکرد، ویستیان سەرەتا گورز لە گەریلاکان کە ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلن بوەشێنن، دواتر ویستیان گەلەکەمان بێ پاراستن بهێڵن و قڕیان بکەن. بەم شێوەیە عەقڵیەتی فاشیست خەیاڵی ١٠٠ ساڵەی خۆی جێبەجێ بکات. بەڵام پەکەکە و شەڕوانانی ئازادی کە وەک قەڵای کۆتایی گەلەکەمانن، وەک هەموو کاتێک، جارێکیتر ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ کرد، هێرشە فاشیستەکانیان پووچەڵ کردەوە. گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. فاشیستەکانی کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، "لە ساڵی ٢٠١٧دا کەس ناوی پەکەکش نابیستێت" لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەورەتربوونی تەڤگەری ئازادی کوردستان (پەکەکە) هەنگاو بە هەنگاو شکستیان هێنا، لەگەڵ هەموو درۆیەکانی شەڕی تایبەت لە بەرانبەر حەقیقەتی بەرخۆدانی ئاپۆیی هیچ دەسەڵاتێکیان نەما، جگە لە قسەی پڕوپووچ نەبوون بە هیچ شتێک. بەرخۆدانی بە بڕیاری گەریلا، ئەمڕۆ داستانی سەرفرازی گارەی نووسیوە، پیشانی هەر کەسیدا کە ئیرادەی میلیتانی ئاپۆیی چییە. رۆحی ئاپۆگەری لە چوار لای کوردستان بە شێوەی سەرهەڵدان و بەرخۆدان ئاشکرا بوو، لە کەسایەتی شەهیدانی گارەدا بوو بە رۆحی سەرکەوتن.

لەم قۆناغەی شەڕدا لە گۆڕەپانی بۆتان پێشەنگایەتی مێژوویی ئەنجامدراوە و ڕۆڵی خۆیان بە زیادەوە ئەنجامدا. هاوڕێکانمان لەو هەرێمە ، هەم لە بەرزاییەکان و هەم لە شارەکان، گورزی گەورەیان لە داگیرکەریدا، رێگەیان بە سیاسەتی داگیرکەری و قڕکردن نەدان و قاڕەمانێتی و بەرخۆدانێکی بێوێنەیان پیشاندا.

بەرخۆدانی کاتۆ ژیردا، کەسایەتی میلیتانی ئاپۆیی، نمونەیەکە کە هیچ کاتێک تێکشکاندن نییە

بەرخۆدان بە پیشەنگایەتی فەرماندە هەڤاڵ باهۆز و بەفرین لە کاتۆ ژیرکا ئەنجامدرا و بووە نمونەی کەسایەتی میلیتانی ئاپۆیی کە هیچ کاتێک تێکناشکێت. لەو قۆناغەدا کە هاوڕێکانمان تێیدا تێپەڕین، زوو لە قۆناغەکە گەیشتن و بەپێی بەرنامە و بریارەکانی پێشوو روویان کردە بۆتان کە زێدی پیرۆزی گەریلایە. هاوڕێکانمان باهۆز و بەفرین زانییان کە سەرکەوتن لە هەرێمی بۆتان لەدژی داگیرکەری ئەنجامی گەورە بەدەست دەهێنێت و بە هەموو هێزێکی خۆیان هەڵویستێکی فیداییان پیشاندا. هاوڕێکانمان کە بە هەڵویست و کەسایەتی و بەشداری فیدایی خۆیان لەناو شۆرشدا کە تاکە خەیالی ئەوانبوو و ئامانجیان ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بوو، بوون بە شایەنی میراسی حەگید، نوودا، عادل، گەلهات و گولبەهارەکان لە بۆتان و بوون بە فەرماندەی ئەفسانەیی.

هاوڕێکانمان ژیان، رێبەر و ڤیان وەک رۆلە قاڕەمانەکانی ئەم گەلە وڵاتپارێزەی بۆتان، جێگەی خۆیان لەناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەیاندا گرت. هاوڕێکانمان راستی دوژمنیان لە بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەریدا لە نزیکەوە بینی. بۆ ئەوەی حساب لە سیاسەتی داگیرکەری و قڕکەر بپرسن، بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکانمان لە ماوەیەکدا کە لەناو تێکۆشاندا بەرەوپێشەوە چوون، لە شەڕی گەریلا لە بۆتاندا، رۆڵی گرنگیان خستە سەر شانیان. هەمان کات هاوڕێکانمان بەشداریان لە زۆر چالاکیدا کرد، گەیشتن بەو ئاستەی کە بوونە سمبوڵێك لەناو گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هیچ کاتێک تێکناچن.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان کە بە بەرخۆدانیان رێگەی ئێمەیان رۆناک کردەوە، بوونە هۆکاری ئەو سەرکەوتنانەی کە بە ئاسانی بەدەستناهێنرێن و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی بۆتان و گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین خەیاڵی هاوڕێکانمان بە تەئکیدی جێبەجێ دەکەین."

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باهۆز گەڤەر

ناو و پاشناو: فاتیح چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نازیمە - محەمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: کاتۆ ژیرکا / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

***

نازناو: بەفرین باران

ناو و پاشناو: شاکیرە ئاسلان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: خانم - عیسا

شوێن و مێژووی شەهادەت: کاتۆ ژیرکا / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

***

نازناو: ژیان جوودی

ناو و پاشناو: ساریا دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: حەلیمە - عومەر

شوێن و مێژووی شەهادەت: کاتۆ ژیرکا / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

***

نازناو: رێبەر کاتۆ

ناو و پاشناو: محەمەد جین

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: گوللو - ئەکرەم

شوێن و مێژووی شەهادەت: کاتۆ ژیرکا / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

***

نازناو: ڤیان کۆچەر

ناو و پاشناو: لەیلا کایماز

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: خەمێ - عەبدوڵلا

شوێن و مێژووی شەهادەت: کاتۆ ژیرکا / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

ف.ق