هەپەگە: ئەو قارەمانانەی کە لە بەستایا داستانیان نووسیەوە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٨گەریلای کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە بەستایا لە ڕۆژ و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون ئاشکرا کرد و وتی، " ئێمە هەڤاڵە قارەمانەکانی خۆمان یاددەکەینەوە کە لە بەستایا داستانی قارەمانییان نووسیەوە ونیشانیاندا کە هەرێمی بۆتان ڕێگە بە داگیرکەرنادات."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو گەریلایەنەی کە ساڵی ٢٠١٧ لە بەستایا شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

" ڕۆژە سەرەتاییەکانی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٧ سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی بەستای هەرێمی بۆتان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانکردبوو. ئەو ئۆپەراسیۆنە کە بەڕۆژان بەردەوام بوو گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەقارەمانی بەرخۆدانی-یان کرد و ژمارەیەکی زۆر کە سەربازانی دوژم کوژران. لە ڕۆژە جیاوازەکانی مانگی تەشرینی یەکەمدا و لە شوێنگەلی جیاوازدا لە ناوچەی بەستایا ٨ هاورێی ئێمە بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

هەرێمی بۆتان کە یەکەم فیشەک لە دژی دوژمنی داگیرکەر تێیدا تەقا، لەویدا سیستەمی پیلانگێڕ هەژا و هەنگاوی ١٥ی تەباخ  بە شکۆوە  دەستیپێکرد، بووە دەڤەرێک کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان پێشکەوت، لە ماوەی ٣٧سالەی شەڕدا گەلێک داستانی قارەمانیەتی تێیدا تۆمار کراوە. دوای ئەوەی کە ئایدۆلۆژیای ئاپۆۆ لە دڵ و میشکی گەلی بەرخودێری بۆتان کە بە ڕۆحی ئاپۆییەوە هاتنە مەیدان، ترسی خستە ناو دڵی دوژمن. شەڕی گەریلایی کە لە هەرێمی بۆتان بە پیشەنگایەتی فەرماندەی مەزن عەگید(مەعسووم کۆرکماز) دەستیپێکرد، ڕۆژبەڕۆژ گەورەتر بوو، لە چەند یەکینەیەکی گەریلا بووە سوپای فیدایی گەریلا کە بەروە سەرکەوتن هەنگاو دنێت. سەرەتای قەرەقؤڵەکان کە دوژمن لە میشکی مرۆڤەکاندا ئاوای کرد، دواتر دوژمنی قڕکەر لە بۆتان دای مەزراند، یەک بەیەک لە ناوی برد و پانتاییەکی زۆر لە هەرێمی بۆتانی ئازادکرد.

یەکێک لەو ناوچانەی بۆتان کە بەرخۆدانی مێژوویی تێیدا ئەنجامدراوە و داستانی قارەمانیەتی فەرماندەی ئەفسانەیی بۆتانی  نووسیەوەتەوە بەستایە. لەڕۆی جوغرافییەوە سەربە بۆتانە. ئەوەندەی کە خاوەنداریەتی لە گەریلا کرد، هاوکات بۆ داگیرکەران بووەتە گۆرستان. هەربۆیە ناوچەی بەستا خاوەن تایبەتمەندی گرینگە و بووتە ئامانجی دوژمن. ئەکێک لە ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر بەستایا لە تەشرینی یەکەم ٢٠١٧ ئەنجامدرا. قارەمانیەتی بەستایا بە پێشەنگایەتی فەرماندەی هەرێمی بۆتان هاوڕێ شەهید دەلال ئامەد هەر گرد و گەریلای بەستایا گەڕانەوە سەنگەری بەرخۆدان، بەقارەمانی شەڕیان کرد، شەڕەکە یەک مانگی خایاند. ژمارەیەکی زۆر لە سوپای دوژمن کوژران و داستانی قارەمانی نووسرایەوە. بەدەلی قوورس درا، بەڵام دژمن نەیتوانی خۆی لەپیش بەرخۆدانی گەریلا دا بگرێت و بەناچاری پاشەکشێی کرد.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوڕێیانی ئێمە  هەژار پیرۆز، قارەمان کۆچەر، حەقی گاپ، مەرڤان ئامەد، ڕەشید هەشتانێ، ڕزگار جگەرخوێن، ڕزگار باشکالە و شۆڕشگێڕ بەستا لە ڕۆژ و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

هەزار پیرۆز

 

هاوڕێ هەژار پیرۆز لە ئامەدی پایتەختی کوردستان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. ڕووی راستەقینەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی ناسی کە بێجگە لە قڕ کردن بۆ گەلی کورد هیچ شتێکی تر بەڕەوا نابینێت و لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. لە بەستایا پەروەردەی شەڕڤانی نوێی دیت، لەماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی بە ئەزموون. لە ئاکادمی بارانشێ بۆ گەریلای پرۆفیسیۆناڵ لە بۆتان بەشداری پەروەردە بوو ، لەو پەروەردەدا بووە لە بوواری چەکی  قوورسدا بووە پسپۆڕ. هێشتا ساڵێکی تێپەڕ نەکرد کە چووە ناو تیمی گەریلای تایبەت لە بۆتان. لە پایزی ٢٠١٥ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی شؤڕشگێڕی ئێلح کرد. لە قۆناغی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەری لە شڕنەخ لە ساڵی ٢٠١٦،  لەدژی دوژمن کە بە  دڕندەیی شڕنەخی بۆردومان دەکرد ، بەچەکی قوور وڵامی هێرشەکانی دوژمنی دایەوە. بووە نموونەی ڕاستەقینە کە بەتیمێکی گەریلای پرۆفیسیۆناڵ دەتوانن چی بەسەر دوژمندا بهێنن. بووە فەرماندەیەکی شارەزا و بەم دواییانەدا لە بەستایا لە ئۆپەراسیۆندا گورزی سەختی لە دوژمن وەشاند. لە شەڕدا شەهید بوو.

قارەمان کۆچەر

هاورێ قارەمان کۆچەر لە بنەماڵەیەکی وڵاتپاریزدا لەدایک بوو، لە ژینگەیەکی پاکی گوند و ژیانێکی کۆمیناڵی گەلی کورد دا گەروە بوو. هاورێ قارەمان کە لە ڕێگەی کۆچەرییەوە ژیانیان دەگوزەراند، بە عەشق و دڵسۆزی بۆ ژینگەی کوردستان گەورە بوو. هاورێ قارەمان بەو هێوایەوە گەورە بوو و بەردەوام دەیویست ببێتە گەریلا، لە تەمەنی گەنجیدا لەساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو.

حەقی گاپ

هاورێ حەقی کە تێگەیشتبوو کە سیستەمی قرکەری دوژمن لەسەر گەلی کورد تەنیا بەشەڕی ئازادی گەریلایی و بە تێکۆشان لە چیاکانی کوردستان دەتوانرێت تێک بشکێت، لە ساڵی ٢٠١٤ لە ئیالەتی مێردن بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو.

دوای خەبات لە هەرێمی مێردین دەربازی هەرێمی بۆتان بوو و لە بۆتان وەک گەریلایەکی شارەزا خۆی نیشاندا. لەبەستایا لە ناو داستانی قارەمانیەتیدا جێگەی گرت و لە ئەنجامی شەڕێکی قارەمانانەدا لە بەستایا شەهید بوو.

مەرڤان ئامەد

هاوڕێ مەرڤان لە ناوچەی دارا هەنێی ئامەد لەدایک بووە. لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، لە تەمەنی منداڵی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و قڕکەری دوژمنی بینیوە. کەسایەتی خۆ لەسەر ئەساسی کوردی پاقژ دامەزراند، گەیشتە ئەو باوەڕە کە دەبیت لەدژی دوژمنی داگیرکەر تێکۆشان بکرێت. کاتێک کە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی باشتر دەناسیت بڕیار دەدات لە ساڵی ٢٠١٤ ببێتە گەریلای پەکەکە و خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان. ساڵی ٢٠١٦ دەربازی هەڕێمی بۆتان بوو و لەسالی ٢٠١٧ لە بەستایا لە ئەنجامی شەرێکی قارەمانانەدا لەدژی دوژمنی داگیرکەر گەیشتە کاروانی نەمران.

ڕەشید هەشتان

هاورێ ڕەشەید هەشتەن لە گوندی هەشتەنی وڵاتپارێزی شڕنەخ لەدایک بووە. منداڵی خۆی بە چیرۆکی قارەمانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان  و ڕێچکەی شەهیدانی شڕنەخ  تێپەڕاند. هاوڕێ ڕەشید لە ژینگەیەکی ئاپۆیی و وڵاتپارێزدا گەورە بوو و ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی کاتۆ ژێرکای بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. دوای تەواو کردنی پەروەردە ، لە چەندین بوواری خەباتدا کاردەکات و دەبیتە گەریلایەکی شارەزا. ساڵی ٢٠١٦ دوای ئەوەی کە دەولەتی تورک لەدژی گەلی کورد دەست بە قۆناغێکی نویی قرکردن دەکات، بەشداری چەندین چالاکی دەبێت. بە پەیڕەو کردنی ڕێباز و فەلسەفەی ئاپۆیی بووە فەرماندەیەکی شارەزا و لێهاتوو و هەتاکوو شەهید بوونی یەک هەنگاو لە ئامانجە پیرۆزەکانی پاشەکشێی نەکرد.

ڕزگار جگەرخوێن

هاورێ رزگار جگەر خوێن لە ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لەدایک بوو. بە هەستی وڵاتپاریزی و ڕۆحی ئاپۆیی گەورە بوو و لەتەمەنی گەنجیدا بڕیاریدا کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بێت. هاوڕێ رزگار بە وزە و دلفراوانی گەنجیەتی هەر زوو لەگەل ژیانی گەریلایی خۆی گونجاند و بووە گەریلایەکی شارەزا.

هاورێ ڕزگار جگەر خوێن بووە یەکیک لە شۆرشگێڕە هەرە دلێرەانی هەرێمی بۆتان کە ناوی خۆی بە تیپی زێڕین لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە هەرمی بەستایا نووسی.

 

ڕزگار باشکالە

هاوڕێ ڕزگار باشکالە لە ناوچەی وڵاتپارێزی  وان ، لە گوندی ئاشکیتا لەدایک بووە، لە ژینگەیەکی ولاتپارێز و ئاپۆیی گەورە دەبیت و لەتەمەنی گەنجیدا بڕیار دەدات کە بەشداری ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ببێت. هاوڕێ ڕزگار ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری خۆیدا و بووە گەریلا. دوای ئەوەی کە پەروەردەی شەڕ و ژیانی گەریلایی تەواو دەکات بەپەلە دەکەوێتە ناو ژیانی گەریلایەتی. لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شەنگال یەکێک لەو شۆرشگێڕە ئاپۆییانەی کە خۆی دەگەێنێتە شەنگال هاوڕێ ڕزگار دەبێت.

چالاکانە لەساڵی ٢٠١٧ بەشداری شەڕ لە هەرێمی بۆتان دەبێت ، بە قارەمانی شەڕدەکات و لەئەنجامدا لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی قارەمانانە لە بەستایا شەهید دەبێت.

شۆڕشگێڕ بۆتان

هاورێ شۆرشگێڕ بۆتان لە شڕنەخ لەدایک بووە. بە چاندی بەرخۆدانی گەلی شڕنەخ گەورە دەبیت. هاوڕێ شۆڕشگێڕ ستەمی دوژمن لەسەر گەلەکەی دەبینیت و ئەمەی پی قەبووڵ ناکرێت، لەکاتی بەرخۆدانی پیرۆزی کۆبانی بڕیار دەدات کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببێت. دوای تەواو کردنی پەروەردەی گەریلایی بەشداری بواری پراکتیکی ژیانی گەریلایی دەبێت و لە چەندین چالاکیدا بەشداری دەکات.

هاورێ شۆڕشگێڕ دەبێتە یەکێک لەو ٨ ئەستێرە گەشاوەی بەرخۆدانی بەستایا لە دژی دەوڵەتی تورک و هەتا دوا هەناسە لە دژی دوژمن شەڕدەکات و بەقارەمانی شەهید دەبێت.

 

ئێمە هەڤالانی قارەمانی خۆمان کە لە بەستایا داستانی قارەمانییان تۆمار کرد و شەهیدبوون بە ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە و جارێکی تر نیشانیاندا کە هەرێمی بۆتان رێگە بەداگیرکەر نادات. ئێمە سوێند دەخوین کە لەسەر ڕێبازی شەهیدان بمێنینەوە و خەون و ئامانجەکانی هەڤالانی ئێمە کە لەپێناویدا شەهید بوون بهێنینەدی.

بەم بۆنەیەوە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەمالەی هەڤاڵانی شەهید و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین.

ناسنانەی هەڤالانی شەهید بەم شێوەیە:

نازناو: هەژار پیرۆز

ناو و پاشناو: مەزلووم یاشا  

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک/ باوک: مەلیحە/ مەحموود

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو: قارەمان کۆچەر

ناو و پاشناو: مەحموود حەقی ئۆزەر

شوێنی لەدایک بوون: سێرت

ناوی دایک/ باوک:مەرجان /عەلی

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو: ڕزگار جگەرخوێن

ناو و پاشناو: عومران گۆندۆز

شوێنی لەدایک بوون:شڕنەخ

ناوی دایک/ باوک: روقەیە/ وەهاب

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو: رزگار باشکالە

ناو و پاشناو: یوجەل  ئۆزدەمیر

شوێنی لەدایک بوون:وان

ناوی دایک/ باوک:زەیتون/ حەمدی

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو: ڕەشید هەشتانی

ناو و پاشناو: نوورەدین زەیبەک

شوێنی لەدایک بوون: شڕنەخ

ناوی دایک/ باوک: حەلیمە سەلیم

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو: مەرڤان ئامەد

ناو و پاشناو: تاریک ئایکار

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک/ باوک:قەدریە/ قوتبەدین

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو:شۆڕشگەر بەستا

ناو و پاشناو: یاسین ئایدین

شوێنی لەدایک بوون: شرنەخ

ناوی دایک/ باوک: شوکریە /ساڵەح

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا.

نازناو:حەقی گاپ

ناو و پاشناو: عوسمان ئالاش

شوێنی لەدایک بوون: مێردین

ناوی دایک/ باوک: رەمزیە / رەمەزان

کات و شوینی شەهید بوون:تەشرینی ٢٠١٧/ بەستا."

ک-ش