هەپەژە: بە ڕۆحی ٨ی ئازار ئازادی ژنان و کۆمەڵگاکان بەدەست دێنین

فەرماندارێتیی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) بەبۆنەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "پێویستە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ببنە بنەمای یەکگرتن و بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە یەکتر"

فەرمانداریی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی هەپەژەدا هاتووە:

پێش هەموو شتێک لە ٨ی ئازاردا پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی پێشەنگ و شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی جیهان دەکەین کە بۆ ژیانێکی ئازاد گیانی خۆیان بەخشی و سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم پرۆسە هەستیار و یەکلاکەرەوەیەدا درێژە بە ڕێباز و هێڵەکەیان دەدەین و ئاستی تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی ژنان و ژیانێکی شکۆدار بۆ مرۆڤایەتی بەرزدەکەینەوە. ئێمە هێزەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی جیهان بە تایبەتی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین.

سیستەمی سەرمایەداری بە هەموو دڕندایەتییەکی خۆیەوە بە هەموو شێوەیەک شەڕی تایبەت لەدژی ژنان و لاوان بەڕێوەدبات و هێرش دەکات. دەیانەوێت ژن لە سروشتی ژنبوونی خۆی دوور بخەنەوە. دەیانەوێت لە رووی مرۆڤییەوە کە ساڵانێکە کۆمەڵگاکان بەڕێوەدەبات نەبینرێت و لە مێژوودا پاکبکرێتەوە. بۆیەش چەندین ساڵە ژنان بۆ بوونی خۆیان تێدەکۆشن، تێکؤشانیان تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد شەهید سارا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی تەڤگەری ئازادیی و لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی فکر و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیی بە تایبەتی بۆ ژنان کرد و پێشەنگایەتی کرد.  ئەم سەرکردایەتییە بە درێژایی هەر چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەوە. نەک لە کوردستان بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە شەهید سارا سنووری بوون و نەبوونی جەستەیی بە ئاستی توانای بیرکردنەوە و ماناکەی تێپەڕاندووە. بوو بە ئایدیۆلۆژیایەک کە ئەمڕۆ هەزاران گەریلای گیانفیدا لەسەر هێڵی ئەو تێدەکۆشن. بوو بە فەلسەفەیەک کە ملیۆنان کەس لە حەقیقەتی خۆیدا بە دوای مانای بوونی خۆیاندا دەگەن و شوێن پێی دەکەوین. ڕۆحیەتێک بوو کە کاریگەری لەسەر چارەنووسی هەموو مرۆڤایەتی هەبێت. بە تایبەتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێمایەک بوو بۆ پێناسەکردنی تێکۆشانی ئازادی ژن و شەڕی هەبوون. ئەم تێکۆشانە لە زیادبووندایە و لەم ئاستی بەرزی خۆیدا ڕێگای هەبوونی ژنان دیاری دەکات.

ڕژێمی ئێران رەگەزپەرستی و فاشیزم و هەموو سیاسەتی دژ بە ژنان بەبەکارهێنانی ئایین و شەریعەت بەکاردەهێنێت و ژنانیش لە هەموو بوارەکانی ژیان و سیاسەت دووردەخاتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا بە عەقڵییەتی پیاوسالارییەوە لەگەڵ ژنان و کۆمەڵگاکان دەجووڵێتەوە. ژنان لە هەموو ناوچەکان، لە زیندانەکانەوە بۆ سەر شەقامەکان، لە دژی ئەم سیستمە تێدەکۆشن. ئەوان بوێریی خۆیان لە دژی ئەو سیستەمەی ئێستا نیشان داوە، بە ئیلهامی ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانەی کە چەندین ساڵە ژنانی وەک زینب جەلالیان و ئاتێنا بەڕێوەیان بردووە. بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لەسەر بنەمای ٤٣ ساڵ لەگەڵ تەڤگەری ئازادی ئەنجامدرا. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ سارا و کاوەندا و شیرین و هەزاران ژن پێشکەوت کە باجێکی گەورەیاندا، ئیلهامێک بوو بۆ ئێمەی ژنان کە بتوانین تێکۆشان بۆ هەموو ژنان بەهێز بکەین.

ئێمە گەریلاکانی هەپەژە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دژی سیستمی نێرینەی داگیرکەری ئێران لەسەر هێڵی سارا و کاوەندا و شیرین تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ژنان بە یەک دەنگ و بە هەموو ڕەنگەکانیان و بە هەموو گەلانەوە بە فارس و ئازەری و بەلوج و تورک و عەرەب لە دەوری فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە و لە ڕیزی ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژناندا ڕێکبخەن. چونکە پێویستە ژنانی ئەم جوگرافیایە وەک جیهانی گشتی ناسنامەکانیان بناسرێت و ببنە ئیرادەیەک و ڕێکخراوێک. کاتێک باس لە ناسنامە و ئیرادەی ژنان دەکرێت، ئەو شەهیدانەی کە لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە بەبیرمان دێنەوە. چونکە شەهیدە قارەمانەکان گەورەترین شەڕیان لە دژی بێ ناسنامەیی و بێ ئیرادەیی ڕاستەقینە بۆ کۆیلایەتی ژنان کە هەزاران ساڵە قووڵتر دەبێتەوە بەرپرا کرد. وەک پێشەنگانی ئەم خەباتە دەیانویست شەڕی دژ بە کۆیلایەتی و کۆمەڵگای ژنان بەرزبکەینەوە. هەر لەم پێناوەدا دەبێت هەریەکەمان لە ئاستی جەنگ و خەباتی ساریا و کاوەندا دا  پێشەنگایەتی بکەین و ڕۆح و خەباتیان لەناو کۆمەڵگادا بڵاوبکەینەوە و ئەم تێکۆشانە لە دژی کۆیلایەتی ژنان و لەنێو کۆمەڵگادا بڵاوبکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە هەموومان لەسەر بنەمایەکی فیکریی و فەلسەفی و ئەخلاقیی پێکەوە کۆببینەوە و ڕێکخستنبوونێکی هەمەلایەن بنیات بنێین و وەک ژن بژین.

بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەکدی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێویستە ئەم هەنگاوەی ٨ی مارس بکەنە بنەمای یەکگرتن و بەرزکردنەوەی تێکۆشان. خاوەنداری لە یەکدی بکەن و بە هزر و فەلسەفەی ئازاد لە هەموو رووەکانی ژیان جێی خۆیان بگرن و پێناسەی خۆیان بکەن و پێویستە بەشداری تێکۆشان، خەبات و بەرخۆدانی ئازادی بکەن و مەشخەڵی خەباتی ژنانی وەک بێریتان و زیلان بەرزبکەینەوە.

لە ٨ی مارسدا هەڤاڵانمان شیرین و ڕۆژبین و ڕۆناهی بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان تا کۆتایی بەردەوامی پێبدەین."

ف.ق