هێرشی چەتەکان بۆ سەر منبج تێکشکێندرا: ١٠ چەتە کوژران

هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر منبج تێکشکێندرا. لە ئەنجامدا ١٠ چەتە کوژران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر منبج تێکشکێندران.

هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەکان راونران و ١٠ چەتە کوژران.

چەتەکان دوای ئەوەی لە هەرێمەکە کشانەوە، لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە منبجیان بۆردومان کرد.