هۆزات: کاتی ئەوە هاتووە کە رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد ببێت

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، "لە هەموو جیهان بۆ رێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدرێت. پێویستە چالاکیەکان فراوانتر بکرێن و بەردەوامیان پێبدرێت. کاتی ئەوە هاتووە کە لە رووی جەستیەوە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت."

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٤ی نیشان رۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان، ئاهەنگەکانی نەورۆز و پەیامەکان، ئەنجامەکانی سەرکەوتنی گارە، هێرشی سەر هەدەپە و پرسەکانی ئەم دواییەی شەنگال قسەی کرد.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ئەو هەواڵانەی لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و لە ئۆرگانەکانی راگەیاندنی تورک رایگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لە ئیمڕالی کردووەتە شەڕی تایبەتی دەروونی. بەم هەواڵانە یاری بە سنورەکانی گەل دەکەن، دەیانەوێت دۆخ و پێگەی رێبەرتی وەک ئاسایی پیشان بدرێت، دۆخی نەرێنی رێبەر ئاپۆ، نۆرمالیزە نابێت. گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان ئەم جۆرە یاریانەی شەڕی تایبەت و هیچ دۆخێکی نەرێنی قبوڵ ناکەن و هەڵوێستی پێویست پیشان دەدەن. لەبەرئەوەش سیستمی گۆشەگیری ئیمڕاکی ناتوانن بکەنە ئامێرێکی ئاسایی شەڕی تایبەت و دەروونی. دەوڵەتی تورک پێویستە دەست لە یاری شەڕی مەترسیدار و قێزەون هەڵبگرێت. پێویستە بە ئاگر یاری نەکات. بە پێچەوانەوە دەوڵەتی تورک ئەنجامی بەو شێوەیە دەبینێت کە لە مێژووی خۆیدا هیچ کاتێک نەیبینیبێت."

هۆزات لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "ئێمە بانگ لە هێزە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە ئەندازیاری سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالین کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن، کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن. سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمڕالی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە تەنها جێبەجێی ناکات، سەرەتا ئەمریکا و ککۆنسەی ئەوروپا بە سیاسەتی گۆشەگیری دەیانەوێت کاریگەری رێبەر ئاپۆ لە سەر گەلان نەهێڵن، دەیانەوێت رێگە لە تورکیای دیموکرات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکرات بگرن و کۆنتڕۆڵەکە لە دەستیان نەمێنێت."

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە پێگەی نێودەوڵەتی سیستمی گۆشەگیری لە ئیمڕالی کرد و وتی، "سیستمی گۆشەگیری لە ئیمڕالی لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە دانراوە. سەرەتا ئەمریکا، بەریتانیا و ئەوروپا لە هەر رووداوێکی ئیمڕالی بەرپرسیارن. سی پی تی بەرپرسیارە. لە تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆ بەرپرسیارن. ئەوەی کە رێبەری ئێمەی بە پیلانگێڕیەکی مێژوویی رادەستی تورکیا کرد ئەمریکا بوو. کورد هیچ کاتێک ئەمە لەبیرناکەن. ئەمریکا لە هەموو دۆخێکی رێبەرتیمان بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە. سیستمی گۆشەگیری کە کەوتووەتە ٢٣مین ساڵ بە پەسەندکردنی ئەو هێزانەیە. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە سیستمی گۆشەگیری کە ئەو هێزانە دایانناوە وەک ئامێرێکی سیاسی و کارتێک بەکار دەهێنێت. ئەگەر ئەمریکا و ئەوروپا نایانەوێت ببنە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، پێویستە بیر لە هەڵوێستیان لە بەرانبەر رێبەر ئاپۆ بکەنەوە. هەروەها بۆ ئەوەی گەلی کورد لێیانببورێت، بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ پێویستە گوێ لە تێکۆشانی گەلی کورد و هیزە دیموکراتەکانی جیهان بگرن بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد ببێت."

هۆزات باسی پەیوەندی نێوان سیاسەتی گۆشەگیری و فاشیزمی تورک کرد و وتی، "سیستمی گۆشەگیری پارچەیەکە لە سیاسەتی قڕکردن. لەبەرئەوەی کە سیاسەتی قڕکردن بەردەوامی پێدەدەن و گۆشەگیری هەیە، بۆ ئەوەی گۆشەگیری هەیە، سیاسەتی قڕکردنیش بەردەوامە. سیاسەتی قڕکردن و سیستمی گۆشەگیری وەک ئاوێنەی یەکترین. کاتێک کە ئەم سیاسەتە بە تەنها بەڕێوەدەبەن، ئەوەش دەبێت فاشیزم لە سەر کۆمەڵگای تورکیا. ناو و روویەکی دیکەی گۆشەگیری، فاشیزمە."

هۆزات لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە چالاکی و کەمپەینی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد لە سەر ئاستی جیهان و وتی، "لە هەموو جیهان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدرێن. پێویستە چالاکیەکان زیاتر فراوان بکرێن و بەردەوام بن. ئێمە ئەم خاوەنداریە لەسەر ئاستی جیهان بە تەئکیدی پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بگۆڕین. کاتی ئەوە هاتووە کە لەرووت جەستەییەوە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت."

هۆزات لەبارەی رۆژی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ، رۆژی لەدایکبوونی گەلی کورد، ژنان، ئازادی گەلانە. ئێمە ناتوانین رێبەر ئاپۆ وەک کەسێک ببینین. رێبەر ئاپۆ ناسسنامەی کۆمەڵگایە. پێوانەی ئیرادەی ئازادی گەلان و ژنان و ناسنامەیەکی گشتیە. رێبەری گەلانە کە بووەتە خاوەن ناسنامەیەکی نێودەوڵەتی. هەموو ئەزمونەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆی کردووە بە سەنتێز، هەروەها زانایەکی گەورەیە. هەم رامانی هەیە، هەم رێکخستنکارە، هەم مرۆڤی چالاکیەکانە. نمونەیەکی رێبەر و مرۆڤە کە ئۆتۆپیای ئازادی بۆ رامانێکی بەرچاو دەگۆڕێت، رێکخستن دەکاتە سیستم و چالاکی.

باشترین و واتادارترین وڵام کە گەلەکەمان بەم رۆژەی بدات ئەوەیە کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان فراوان بکات و بە تەئکیدی سەربکەوێت. لەم قۆناغەدا داواکاری هەڵگرتنی گۆشەگیری بەس نییە، ئەمە ئاشکرایە، گۆشەگیری بە واتای راستەقینەی، بە ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ کۆتایی دێت."

لەبارەی نەورۆزی ئەمساڵەش هۆزات وتی، "نەورۆزی ئەمساڵ بووە، ئیفادەی بەرخۆدانی گارە لەناو کۆمەڵگادا. نەورۆز لەسەرتاپا لەدژی فاشیزم و داگیرکەری بووە نەورۆزی بەرخۆدان. نەورۆزێکی بەو شێوەیە بوو کە سەرتاپا پڕ لە پەیامی سیاسی. بە یەک وشە دەتوانم بڵێم نەورۆزێکی بێوێنە بوو. مژدەی سەرکەوتنی هەنگاوی 'کاتی ئازادی' بوو. لەم نەورۆزەدا، دۆست و دوژمن هەموو کەسێک بینیان کە هەنگاوی کاتی ئازادیە و بەم هەڵوێستە گەلی تێکوشەرمان، بە بەرخۆدان سەردەکەوێت."

هۆزات دەشلێت: بەرخۆدانی گارە مۆڕالێکی گەورەی بە گەلەکەماندا. لەم نەورۆزەدا هاواری ئازادی و بەرخۆدانی ملیۆنان، مۆڕالێکی زۆری بە گەریلاکانماندا. لەم نەورۆزەدا هەروەها رەنگێکی بێوێنە پیشاندرا کە گەل و گەریلا راستیەکن کە پێکەوە تەواو دەبن، گەورە دەبن و لە یەکتری جیاناکرێنەوە. گەریلا لە گەل و گەلیش لە گەریلا هێز دەگرن. تاوەکو گەریلا بەرخۆدان بکات، ئەم گەلە و تا گەل بەرخۆدان بکات، ئەم گەریلایانە تێکناچن."

هۆزات هەروەها وتی، "لەم قۆناغەدا کە هێرش لەسەر هەدەپە زیاد بووە، دۆزی گرتنی هەدەپە کراوەتەوە، لە نەورۆزدا وڵامی ئەوە درایەوە. بە شێوەیەکی بە‌زی خاوەنداری لە سیاسەتی دیموکراتیک، لە ئیرادەی سیاسی خۆیانیان کرد. لەدژی فاشیزم پەیامی بەرخۆدانیاندا."

لەبارەی سەرکەوتنی گارە، هۆزات وتی، "بەرخۆدانی گارە هەموو رووپۆشەکانی دەسەڵاتی فاشیستی هێنایە خوارەوە. ناوەندەکانی شەڕی تایبەت – دەروونی ژێرئاوکەوتن. دەزگا عەقڵیەتیەکان کە دەوڵەت دروستی کردوون، تێکچوون. وتیان ئێمە ئەمەین؟ وتیان، ئێمە ناتوانین لە هونەری کوشتن – لەناوبردندا سەربکەوین. هۆکاری تێکبەربوونی پارتەکانی دەوڵەت ئەمەیە. هەڵوەشاندنی دەوڵەتی فاشیستیان نەویست ببینن. کوا سۆیلۆ وتی، کۆتاییمان پێهێناون، ئەوە چی بوو، ئەوە بۆ توورەییان گۆڕا. بە راستی وەزیری شەڕی تایبەت چەندین ساڵە دەڵێت پەکەکە تەواو بووە، نەماوە، هەندێک کەس ئەمەیان باوڕ کرد، بەڵام لە گارە هیواکانیان تێکشکا. درزێکی گەورە لەناو دەوڵەتی فاشیستدا دروست بوو. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەی هەژاند. سەرکەوتنی گارە هەڵوەشاندنی سیاسەتی شەڕی ئەم شەش ساڵەی کۆتایی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە. بزمارێکە کە لە تابوتی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دراوە. ئێدی هیچ سام و هێزێکی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە نەماوە کە ئەنجامی سەرکەوتنی گارە پیچەوانە بکاتەوە. سەرکەوتنی گارە ترسی تێکچوونی دیتاتۆری فاشیتی ئەردۆغانی کردووەتە دۆخێکی هەمیشەیی.

لەبارەی هێرشەکانی سەر هەدەپە، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە وتی، بۆ ئەوەی فاشیزمیان سەربکەوێت، پێویستە سیاسەتی قڕکردنی کورد بگاتە ئامانج، هەموو ناوەندەکانی بەرخۆدانی کۆمەڵگا لەناوببرێن و دیار کرد، سیاسەتێکی قێزەون لەسەر کورد هەیە، دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەکرێنە ئامانج و وتی، "هێرش دەکەنە سەر بەرخۆدێرترین دەمار، بزوتنەوەی ژنان، دەیانەوێت چاوترسێنی بکەن. دەیانەوێت سیاسەتی دیموکراتیک سەرکوت بکەن. هۆکاری هێرشی سەر هەدەپەش ئەمەیە. هەدەپە تاکە هێزی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی راستەقینەی تورکیایە، بەڵای سەری فاشیزمە. هۆکاری سەرەکی هێرشەکانی سەر هەدەپە بە ئامانجەکەیان لەساڵی ٢٠٢٣ەوە بەستراوەتەوە. فاشیزم، هەدەپە لە بەردەم خۆی وەک ئاستەنگی دەبینێت. لەبەرئەوەی لە تورکیا بە راستی تاکە هێزە کە تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەدەبات. ئەگەر ئاستەنگی هەدەپە لەناوببەن، ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە لە ئەدەبیاتی وڵات، گەل نامێنێت و بێدەنگی دروست دەبێت."

هۆزات بۆ هەڵوەشاندی فاشیزم ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی هاوبەش کرد و وتی، "بۆ ئەوەی ئەم فاشیزمە کە کەوتووەتە قۆناغی هەڵوەشاندن کۆتایی پێبێت، هێڵی تێکۆشانی ئەنتی فاشیست زۆر گرنگە. لەدژی فاشیزم پێکهێنانی تێکۆشانی هاوبەش، گواستنەوەی بۆ کۆڵانەکان، گۆڕەپانەکان، کۆتایی بە فاشیزم دەهێنێت."

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی شەنگال وتی، "پلانێکی قڕکردن لەبەرانبەر ئێزدیان هەیە. پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم بە واتای ئەوە دێت. ئەمریکا لە پشت پەیمانەکەیە. ئەوە بە تەنها پەیمانی هەولێر و بەغدا نییە. پەیمانی ئەمریکا، تورکیا، بەغدا و هەولێرە. دەگۆترێت فرانساش پشتگیری لێدەکات. بەم هەنگاوە دەیانەوێت ئەوەی کە داعش نەیتوانی ئەنجامی بدات، ئەوان ئەنجامی بدەن. ئەوە پیلانێک لەدژی عێراقە. دەیانەوێت عێراق و ئێزدیان پێکەوە شەڕ بکەن. ئێزدیان ئاگاداری ئەم پیلانگێڕیەن و لەبەرئەوەش چەندین مانگە بەرخۆدان دەکەن.

هۆزات لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵویستی عێراق کرد و ئەوەی خستەڕوو کە عێراق بە بیانووی هێرشەکانی تورک ناتوانێت داوای رەوای گەلی ئێزدی سەرکوت بکات، سەپاندنی پەدەکەش قبوڵ ناکرێت، لەبەرئەوەش ئێزدی و کورد بە گشتی ویژدانی مرۆڤایەتی ئەم هەڵویستەی عێراق ناتوانن قبوڵ بکەن.

هۆزات لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "بەرێوەبەری عێراق بە سیاسەتەکانی جگە لە بەرخۆدان هیچ رێگایەک بۆ ئێزدیان ناهێڵێتەوە. ئەگەر ئەگەر لە بەرخۆدان زیاتر هیچ رێگایەک نەهێڵنەوە، بێگۆمان ئێزدیان بەرخۆدان دەکەن. ئەوانیش رایانگەیاند کە بەرخۆدان دەکەن. بێگۆمان ئەمە هەڵوێستێکی راستە کە عێراق بەڕێوەبەریەکە بناسێت، بێ ئەوەی زیان بە دۆستایەتی ئێزدیان بگەیەنێت، پێکەوە بژین. ئەوە عێراق بەهێز دەکات. بەرێوەبەری شەنگال دیموکراسی عێراقیش بەهێز دەکات. لە هەموو عێراق قەدر و قیمەتی عێراق زیاتر دەبێت."

ف.ق