جری ئادامز: بانگەوازییەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتیی، دەرفەتێکی مێژووییە

سیاسەتمەداری ئێرلەندی جری ئادامز بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چەکدانانی پەکەکەی وەک 'دەرفەتێکی مێژووی' هەڵسەنگاند و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بۆ ئەوەی لە نێوان تورکیا و کوردان ئاشتی بەرقەرار ببێت، دەبێت پشتگری ئەم پڕۆسەیە بکەن.

جری ئادامز و لە سەرۆکایەتی نێونەتەوەیی Sinn Féin Declan Kearney، زیاتر لە ٢٠٠ سیاسەتمەداری نێونەتەوەیی، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرانی تەڤگەری ژنان، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، بۆ چارەسەری پرسی کورد بە نامەیەک بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کرد 'بۆ ئاشتی هەنگاوبنێن'.

دوای ئەوەی پەکەکە ڕایگەیاند بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە ئامادەیە، ئەم نامەیە هات. جری ئادامز لە نوسینێکی لە ماڵپەڕی belfastmedia.com بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت: "ئەم بانگەواز بۆ تورکیا و گەلی کورد دەرفەتێکی ژیانییە کە کۆتایی بە شەڕی دەیان ساڵە دێنێت و ڕێگە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکاتەوە."

جری ئادامز لە نوسینەکەیدا سەرنج دەخاتە سەر نەخشەڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی و گوتی: "سەرەڕای ئەوەی ئۆجالان دەیان ساڵە لە زیندانە، ئامادەیە بۆ ئاشتی دەستی خۆی درێژ بکات. ئەمڕۆ بە گوتنی 'با چەک بێدەنگ بکرێت، فکر و سیاسەت بدوێت' بانگەوازی دیموکراسی، ئازادی لە گەلی کورد دەکات."

جری ئادامز ئاماژەی بەوەدا ئەم بانگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو پەکەکەدا ئەرێنی پێشوازی لێکرا و سەرکردەکانی کورد لە ئاستێکی بەرفراواندا خاوەندارێتیان لەم بانگەوازە کرد. ئادەمس دەڵێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیوای ئاشتی سەرلەنوێ ژیاوەتەوە.

'کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێت ئەم دەرفەتە لە دەست نەدات'

جری ئادامز ئەزموونی ڕێکەوتنی هەینی باش (هەینی خێر) لە باکووری ئێرلەندا بیرهێنایەوە و گوتی: "ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی ڕای گشتیی نێونەتەوەیی، هەڵسەنگاندنی ئەم دەرفەتەیە. پڕۆسەیەکی ئاشتیی سەرکەوتوو، بۆ گەلانی دیکەی هەرێمەکەش دەبێتە سەرچاوەی مۆڕاڵێکی مەزن."

جری ئادامز بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێناوە: "سڵاو لە ڕێبەرایەتی و ڕوانگەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم. هەروەها داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەم، بۆ ئەوەی پروسەکە بچێتە پێشەوە بەڕێزیان ئازاد بکەن."