ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/4/2021 کۆبونەوەی ئاسایی دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی بناری قەندیل بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی بەڕێوەچوو ، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی، ڕاپۆرتی سێ مانگی کاروخەباتی شارەوانی بناری قەندیل خرایە ڕو کە بریتی بوو لە:
1_ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندی پردەشاڵ بەهەڵکەندنی بیر بەهاوکاری و هەماهەنگی خەڵکی گوند.
2_دابینکردنی 400م. بۆری 2ئینج بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی مارەدوو.
3_سیانەکردنەوەی ڕێگای زورکان تاکو قەڵاتوکان .
4_گۆڕینی ڕێگای گوندی بێڕێش و تێکەڵەڕێژ کردنی بەشێکی ڕێگاکە.
5_چاندنی زیاتر لە 100نەمامی بەردار لە کورتەک .
6_گواستتنەوەی دوو قەلاب مەواد بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی کۆیلێ.
7_چەوڕێژ کردنی بەشێکی ڕێگا لەگوندی سەرنێڵ.
8_دانانی ئارامکۆ بۆ گوندی توتمە.
9_چەوڕێژ کردنی بەشێکی ڕێگا لەگوندی وەسان .
10_سیانەکردنەوەی ڕێگای سەرکان ،کۆیلێ.
11_کردنەوەی ڕێگای گوندی قڕناقەو.
13_کردنەوەی ڕێگای گوندی باراوە .
14_ هاوکاریکرن لەڕێکخستن و ئامادەکاری ئاهەنگەکانی 8ی مارس و نەورۆز ی قەندیل ، ئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوە ی شوێنە گەشتیاریەکان.
15_کردنەوەی چەندان کونج و قەنتەرە و ڕێگا کەبەهۆی بارانەوە گیرابون ، هەروەها خاوێنکردنەوەی ڕێگاکان لەکاتی بەفربارین ،
16_بەشداری دەیان چالاکی تری جۆراوجۆر لەبناری قەندیل چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ چەندان کەناڵی ڕاگەیاندن ،
ئەمانەو چەندان خزمەتی تر.
دواتر هەڵسەنگاندی تێرو تەسەل لەسەر کارو خەباتەکان و کەموکوڕیەکان کرا ، بەڕەخنەو پێشنیار کۆبونەوەکە دەوڵەمەند کرا .هاوکات بڕیار درا:
لەمەودوا هەر ماڵێک ستڵی تایبەت بەخۆیان دابین بکات یاخود بەچەند ماڵێک بەرمیلێک بۆ خۆیان دابین بکەن بۆ زبڵ و خاشاک ، کە پێشتر لەلایەن شارەوانییەوە بۆیان دابین کرابوون و لەئێستادا بەشێکیان خراپ بوون
ساڵانە بڕی 5000پێنج هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەربگیرێت بۆ زیاتر گرنگی دان بە بابەتی پاککردنەوە و ژینگە
پاشان لە کۆبوونەوەکەدا پلاننامەی دوو مانگی داهاتووی شارەوانی بناری قەندیڵ دانرا کەبریتی بوو لە:
گرنگی دان بەڕێگاوبانی گوندەکان و ڕێگای کوێستانەکان بەتایەت ئەوڕێگایانەی کە زۆر خراپ بوون سیانە بکرێنەوە
جۆگاکانی ئاودێری ، ئاوی خواردنەوەی چەند گوندێک کە کێشەیان هەیە ، وەک گوندەکانی شێخان ، دەشتێوان ، ئالیەڕەش ، باراوە ، ئێندزە چارەسەر بکرێت
هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ 4ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت
هەروەها چەند کارێکی تر کە لەلایەن ئەنجوومەنەکانەوە داواکراون بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
هـ.هـ