کۆدار ٤ی نیسانی پیرۆز کرد

کۆدار بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ١٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پژاک راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم رۆژەی پیرۆز کرد. هەروەها داوای لە گەلی کورد و بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکان کرد کە بە بەشدارییان لە هەنگاوی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' ئەرکی نەتەوەیی و مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن.

راگەیەنراوی کۆدار بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ساڵیادی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلانی ژێردەستە و ١٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پژاک لە هەموو گەلی کورد و بە تایبەتی لە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خانەوادەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، گەریلا تێکۆشەرەکان و هەموو ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکان پیرۆز دەکەین.

تێکۆشانی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەوەی هەموو ئاستەنگی و کێشەکان لەسەر رێگەی ئازادیدایە، بەردەوامی بە تێکۆشانداوە و تێکۆشانی بەردەوامە. گەلەکەمان لەم بەشەی کوردستان هەموو کاتێک هەوڵیداوە بە تاقیکردنەوەی رێ و رێبازی نوێی تێکۆشان لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی خەباتدا هەنگاوی نوێ ناوە و بەرزکردنەوە تا ئاستی سازمانکاری و رێکخستنی بۆ خۆی کردووەتە بناغە. ئەمە نیشانەی گەڕانە بەدوای واتە و داواکاری ژیانی ئازاد. کۆمەڵگایەک کە بۆ پاراستن ئامادەبێت و خاوەنداری لە بەهاکانی خۆی بکات، دەستی بە هەموو هەوڵەکان کردووە و هیچ کاتێک رووی لە دۆگماتیزم و بەرتەسکی ناوخۆیی نەکردووە. لەم راستیەدا لەگەڵ ناسینی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ و تێگەیشتنی وەک ستراتیکی و رێبازی بناغەیی بۆ ئەنجامدانی هیواکانی، بۆ بەکارهێنانی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا دەستی بەم هەنگاوە کردووە.

هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنەری بناغەیەکی نوێی پارتیبوون بوو کە هزری کۆن و سەرەتایی پارتیبوونی خستە لاوە و توانی قاڵبی کۆنی پارتیگەری بشکێنێت. سازیبوون و رێکخستنبوویین کە خۆی لە چوارچێوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بینی. پارتێک کە هێشتا لە سەرەتاوە هێزی فەلسەفی و کرداری رامانی رێبەر ئاپۆ بۆ دامەزراندنی پێکهاتەیەکی بەکەڵکهاتوو لە ئاستێکی بەرزدا، بەشداری گەل خۆی لەخۆدەگرێت و لە ئاستی بێکۆتایی ئەسنەکبوون تێگەیشتووە و بەکاری هێناوە. بەم رێگایە توانیویەتی ببێتە هیوایەک لە دڵی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەوڵەکانی سیستمی دیکتاتۆری ویلایەتی پووچەڵکردووەتەوە کە بە دەیان ساڵە هەوڵی لەناوبردنی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات. رێگایەک کە لە ساڵەکانی نەوەتەوە دەستپێکرا بە دامەزراندنی پژاک لە ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ئاستی رێکخراوەییبوون و لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا بە دامەزراندنی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بەرەو رێکخراوبوونێکی تێر و پڕ هەنگاوینا.

دەستکەوتەکانی ٢٠ ساڵی تێکۆشان و هەوڵەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گیانبەختکردن و قاڕەمانێتی گەریلاکانی تێکۆشەر و وڵاتپارێزە سەرفرازەکان کۆکراونەتەوە و بەردی بنا‌غەی ئەم پارتیبوونە نوێیەیان داناوە. بەم هیوایەی کە لەسەر ئەم بناغەیەی ژیانی ئازاد و واتادار جێی خۆی بگرێت. پژاک توانی کە بەهای نوێ لەسەر بەها بەنرخەکانی دیکەی تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوری گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد بکات و ئەم قۆناغە وەک پارتێکی پێشەنگ هەر بەردەوامە.

ئەمسال ئێمە لە دۆخێکدا ٤ی نیسان پیرۆز دەکەین کە رێبەر ئاپۆ لەناو دۆخی گۆشەگیری قورسدایە و هێرشی هێزە فاشیستەکان لەسەر کوردستان بە هاماهەنگی بەردەوامە. پێویستە هەموو گەلەکەمان لە هەر جێگایەک بێت  و بە هەموو دەرفەتێک و هێزی خۆی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلانی جیهان، هەموو هەوڵێکی خۆی بدات و بە بەشداریی لە هەنگاوی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' ئەرکی نەتەوەیی و مرۆیی خۆی جێبەجێ بکات.

لە کۆتاییدا ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پژاک لەم پارتە، هەموو گەلەکەمان و لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خانەوادە بەنرخەکانی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، گەریلا سەرفراز و تێکۆشەران و چالاکوانان و هەموو ئازادیخواز و دیموکراتخوازان پیرۆز دەکەین."

ف.ق