هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

خانەوادەی شەنیاشار: ٩ی ئازار هەر کەس بێتە بەردەم دادگای روحا

خانەەوادەی شەنیاشار کە ٣ کەسیان لە روحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە کۆمەڵکوژکران، لە ساڵیادی دەستپێکردنی چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا، داوایان لە هەموو کەسێک کرد کە لە ٩ی ئازاردا لەبەردەم دادگای روحا کۆبنەوە و شایەدی بۆ مێژوو بدەن.

خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری دەدات ک ٩ی ئازاری ٢٠٢١ لە ناوچەی پرسوسی روحا دەستی پێکردبوو.

چالاکیەکە یەکەم جار ٩ی ئازار لەبەردەم ماڵی شەنیاشارەکان دەستیپێکردبوو. خانەوادەی شەنیاشار بەم بۆنەیەوە تویتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

لە تویتەکەدا لەبارەی چالاکیەکەدا کە ساڵێکە بەردەوامە و لەبارەی هێرشی بەرانبەر خانەوادە لە ساڵی ٢٠١٨ دیمەنێک بڵاوکرایەوە.

خانەوادەی شەنیاشار ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە: "کاتێک لێرە دەستمان بە چالاکیەکەمان کرد، دوو کەس بووین. ئەمڕۆ دۆزی ئێمە بۆ دۆزی رای گشتی گۆڕاوە. رۆژی چوارشەممە ٩ی ئازار ئێوەش وەرن رۆژێک لەگەڵ ئێمە بەشداری لە ئیشکگری دادپەروەریدا بکەن. چالاکیەکە مێژوویی دەبێت. هەموو کەسێک بانگهێشت دەکەین کە دەیانەوێت شایەدی بۆ مێژوو بدەن."

هاواری دایکمان لەبەردەم دادگای روحا لە هەموو جیهان بڵاوبووەوە. تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ نەدرێت، ئابۆری باش نابێت و رۆژانی خۆش دروست نابن. بە هەزاران کەس تووڕەن."

ف.ق