کەجەکە: بەدڵنیاییەوە ئاواتەکەی قازی محەمەد و هەڤاڵانی بەدی دەهێنین

کەجەکە: ئێمە یادی ٧٤هەمین ساڵی لەسێدارەدانی قازی محەمەد، و هەڤالەکانی دەکەینەوە، ئێمە بە خۆباوەڕین کە نەوەکانی قازی ئاواتەکانی ئەوان بگەێننە سەری و جارێکی تر سوێند دەخۆین ئامانجەکانی ئەوان بەدی بهێنین.

ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوون (لەسێدارەدان)ی قازی محەمەد و هەڤاڵانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

" ٧٤ ساڵ لەمەوبەر قازی محەمەد و هەڤاڵانی لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد لەسێدارەدران، ئێمە شەهیدانمان کە بۆ ژیانێکی ئازادی گەلی کوردستان تێکۆشاون بە ڕێزداری بەبیردێنینەوە و خۆمان بە قەرزداریان دەزانین، باوەڕمان وایە کە خولیاکانیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی دیموکرات دێتە دی.

هەروەها هاتووە: کوماری کوردی کە لە ساڵی ١٩٦٤ـدا دامەزرا و بە کۆماری مەهاباد دەناسرا، دەیویست لەناو سنوورەکانی ئێراندا خۆبەڕێوبەر بێت، بەڵام دەسەڵاتی ئێران کە کەوتە بەر بای نەتەوەگەرایی نەتەوە-دەوڵەتی سەرمایەداری هاوچەرخ، هێرشی کردەسەری و بەو شێوەیە وەڵامی ئەو داخوازەی دایەوە، کاتێک پشتیوانییەکان لێبڕا، کۆماری مەهاباد هەڵوەشایەوە و بەڕێوبەرانی لەسێدارەدران.

باس لەوەش کراوە: لەسێدارەدانی قازی محەمەد، شێخ سەعید و سەید ڕەزا و هەڤاڵانیان، لە مێژووی کوردستاندا برینێکی نەتەوەییە و وانەیەکی پڕاوپڕە بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، ئەگەر ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەسەر خەتی ڕاست بێت، ئەوە وانە وەرگرتنە لە پەیوەندییە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە و تێکۆشانی ئەو سەردەمە، تێکۆشانی ئەوان ئەمڕۆ لە ناو تێکۆشانی دیموکراتی هاوچەرخی ڕێبەر ئاپۆ-دا زیندوو بووەتەوە.

لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوە کراوە کە: لە سەدەی ٢٠ـەمدا، لە سەرویانەوە دەوڵەتی تورک لەناو ئەو دەوڵەتانەدا کە کوردستانیان داگیرکردبوو هزری نەتەوە-دەوڵەت پێشکەوت، لە بەرامبەر ئەمەشدا نەتەوەپەرێستی لەناو نەتەوە چەوساوەکاندا بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی گەشەی سەند، بەڵام هەردوو ڕەوت کێشەکەیان چارەسەر نەکرد، ڕێبەر ئاپۆ ئەم دوو هزرەی هەڵوەشاندەوە، سەلماندی کە ستراتیژی هەرە ڕاست ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیبوونی تورکیا، ئێران و عێراق و سوریایە، ئەم ستراتیژییە ئەگەر دروست جێبەجێی بکرێت، دەبینرێت کە ئەو هێزەی هەیە بتوانێت هەموو کورد ئازاد بکات.

سەرنج ڕاکێشراوەتەوە سەر ئەوەیە کە :  هزری نەتەوە-دەوڵەت ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناهێنێت، بەم هزرە نەتەوەکان نابنە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی، لەم ڕوانگەیەوە، لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتی، ڕێبەر ئاپۆ و خۆشک و برایەتی گەلان، وەک چارەی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەبینێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هەڤاڵانی، باوەڕمان وایە کە بە نۆژەنکردنەوەی کلتوری ژیانی هاوبەشی گەلان کە لە مێژووی ئێران و لە ڕاستی ئیسلامدا هەیە، گەلان دەتوانن پێکەوە بە ئازادی و ئارامی بژین، بەو شێوەیەش چارەسەریی کوردستانی ئازاد و ئێرانی دیموکراتی کە هەم لە مێژووی ئێران هاتووە و هەمیش هیوای قازی محەمەد و هەڤاڵانییە، لەسەر بنەمای خۆشک و برایەتی مسۆگەر دەبێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا بە جەختکردنەوەوە هاتووە: قازی محەمەد و هاڤاڵانی لە ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونیان بەبیردێنینەوە، باوەڕمان وایە کە وەسیەت و خولیاکانیان دەبەنەسەر و جارێکی دیکە بەڵین دەدەن کە ئەو ئاواتانە بەدیبێنن."

ک-ش