کەجەکە: دەبیت هەموو شوێنێک بکرێتە مەیدانی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

کەجەکە: ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، ژنان و هەموو گەلان پیرۆز بێت.سەرەتا گوندی ئامارا شوێنی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ،دەبێت هەرشوینێک ببێتە مەیدانی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پیرۆزبایی رۆژبوونی ڕێبەرئاپۆ.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراویکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە:

" ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، ژنان و هەموو گەلان پیرۆز بێت، ئێمە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەین،دایە ئوڤەیش کە مندالێکی ئاوەهای پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە بە بیر دەهێنینەوە.

ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ هی هەموو گەلان، ژنان و گەلی چەوساوەیە. ڕۆژبوونێکی ئاوەها بۆئەوەی کە بۆ مرۆڤایەتی گیرنگە پیرۆزدەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئیتر لە تاکەکەس ئەولاترە. ناسنامەی گەلیکە  کە سەرەتا گەلانی چەوساوە، کۆمەڵگە و ژن خاوەنداریەتیان لێکرد. لە مێژووی ئازادی و دیموکراسی مرۆڤایەتیدا بوونی رێبەر ئاپۆ بە واتای ڕووداوێکی گرینگە. ڕێبەر ئاپۆ رامانی مێژوویی مرۆڤایەتی وەکو هەنگوین خستوویەتە ڕوو.ڕۆڵی مێژوویی خۆی بە شێوەیەکی سەرەنج ڕاکیش نیشاندا. ڕێبەر ئاپۆ گەلێک شتی بۆ گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، مرۆڤایی و ژنان هێنایە دی . ئێمە هەموومان قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین. تەنیا مرۆڤە بی ویژدانەکان، بێ هەست و نادادوەرەکان دەتوانن دەسکەوتەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ مرۆڤایەتی مسۆگەری کردووە ، ڕەدکەنوە.

ڕێبەر ئاپۆ بە ڕامان و دەسکەوتەکانی بۆ ژنان و گەلان ، بە شێوەیەکی کە ئینکار ناکرێت بووەتە هی هەموو مرۆڤایەتی. لەم لایەنەوە دەبیت رۆژی ٤ی نیسان ببێتە ڕۆژی تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. بەم شیوەیە مرۆڤ دەتوانێت وڵام دەری ڕۆژ بوونی گەلی کورد، ژنان و چینی چەوساوە. ئێمە بەم شێوەیە دەتوانن وڵامی ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە.

بێگوومان رێبەر ئاپۆ وتوویە کە گەلی کورد، ژنان و هەموو گەلان دەبێت بۆ ئازادی خۆتان تێکۆشان بکەن، بەم شێوەیە دەستنیشانیکردووە کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانە، ژنان و چینی چەوساوەیە. هەنگاوی ئێمەی " گۆشەگیری بەسە، نا بۆ فاشیزم و داگیرکاری؛ کات کاتی ئازادیە " هەروەها تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا لە گوندی ئامارا شوێنی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ، هەموو دەڤەرێک دەبیت  ببێتە مەیدانی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەرایەتی. ئێمە دەلێین کە دەبێت مرۆڤ ساڵی ٢٠٢١ بکاتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان، لەگەل ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ئامەد کۆبینەوە، ئێمە سوێند دەخوین لە لایەقی ئەم بۆنەیە بین."

 

ک-ش