هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی کلزدەرەدا لە ٣٠ی ئازاری ١٩٧٢ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:
"٣٠ی ئازاری ١٩٧٢ ماهیر چایان و ٩ هاوڕێی لە گوندی قزلدەرەی ناوچەی نیکساری تۆکات لە شەڕی دژی هێزەکانی تایبەتی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئازاردا شەهید بوون. ئێمە بەڕێزەوە یادی ئەو ڕۆڵە هێژایانەی گەلانی تورکیا دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لە یادی ئەواندا لە تورکیا دیموکراسی و لە کوردستان ئازادی فەراهەم بکەین.
ماهیر چایان و هاوڕێکانی بۆ ئەوەی میلیتانەکانی تیکۆ، دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و ئوسف ئاسلان لە لەسێدارەدان رزگار بکەن، ٣ بەریتانیان رفاند. لە بەرانبەر ئەو ٣ بەریتانیە داوایان کرد ٣ شۆرشگێرەکە رزگار بکرێن. بەڵام هێزە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک هەم شۆڕشگێرەکان و هەم بەریتانیەکانیان کوشت.
ماهیر چایان و هاوڕێکانی، دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی، ئیبراهیم کایپاکایا و هاوڕێکانی ویستیان کە تورکیا لە هەژموونی ئیمپریالیزم رزگار بکەن و لە تورکیا دیموکراسی فەراهەم بکەن. لە تورکیای دیموکراتدا کوردستان ئازاد دەبوو. لە بەر ئەمەش پرسی کورد و ئازادبوونی کوردستان وەک پرسێکی سەرەکی تورکیا دەبینرا. ڕۆڵە قاڕەمانەکانی کوردیش لەناو رێکخستنەکانی ئەو شۆرشگێرانەدا هەبوون. زۆر گەنجی کورد وەک حسێن ئینان، حسێن جەواهیر و عەلی حەیدەر یڵدز لە ناو تێکۆشاندا شەهید بوون.
ماهیر چایان لە زانکۆی تەکنیکی ئەستەنبوڵ کاتێک لەسەر پرسی کورد قسەی کرد، کاریگەری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد و ئەویش بووە لایەنگری تەهەکەپە – جە. کاتێک ماهیر چایان و هاوڕێکانی لە کزلدەرە شەهید بوون، بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن، لە فاکولتەی زانستی سیاسی کە لەوێ دەیخوێند، پێشەنگایەتی بایکۆتی کرد. بۆیەش ٧ مانگ لە زیندانی سەربازی ماماکدا زیندانیکرا. دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان، لەو بەشەی کە ڕێبەر ئاپۆی تێدا دەمایەوە بران و لەسێدارەدران. رێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی لە زیندان هاتە دەرەوە، لە فاکولتەی زانستە سیاسیەکان کە ئەندام و لایەنگرێکی زۆری تەهەکەپە – جە لەوێ هەبوون، دەستی بە رێکخستنی گەنجان کرد، لە رێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێری ئەنقەرەدا و لە ئادیۆد پێشەنگایەتی کرد. لەبەرئەوەی دڵسۆزی ماهیر چایان و هاوڕێکانی و دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی بوو، بۆیەش وڵامێکی بەم شێوەیەی دایەوە.
ماهیر چایان و هاوڕێکانی لە تورکیا ئەزموونێکی گرنگی شۆرشگێری و دیموکراسیان هێشتەوە. ئێستاش ئەو ڕێز و ڕێچکەیە لەناو بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی گەلاندا لەسەر بناغەی یەکگرتنی شۆرشگێری دەژی. لە گۆڕەپانی سیاسیی دیموکراتیکدا لەسەر بناغەی تێکۆشانی هاوبەش یادی ئەو شەهیدانە دەکرێتەوە. تێکۆشانیان و ئەو باجەی کە داویانە بە فیڕۆ نەچووە. لە تێکۆشانی تورکیای دیموکرات و کوردستانی ئازاددا یادیان دەکرێتەوە.
ئێمە لەبەرانبەر بیرەوەریان سەرمان دادەنەوێنین، یادیان دەکەینەوە و لەسەر بناغەی خۆش و برایەتی گەلان، جارێکی دیکە سوێند دەخۆین کە تێکۆشانی دیموکراتکردنی تورکیا و ئازادکردنی کوردستان گەش بکەین."
ف.ق