كۆنگره‌ی گه‌ل: به‌ جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار و نه‌ورۆزه‌وه‌ ئێمه‌ بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ تێده‌كۆ

كۆنگره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند، جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كاره‌كانی ساڵه‌كه‌ داده‌نێت. راشیگه‌یاندووه‌،"كاری ئه‌مساڵمان له‌ناوبردنی فاشیزم و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت".

دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌ بۆنه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، "٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش سه‌ره‌تا له‌ رێبه‌ری ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان له‌ رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز بێت. ٨ی ئادار له‌و ژنانه‌ی له‌ چیا و له‌ زیندانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن، له‌ ژنانی جیهان و هه‌موو جیهان پیرۆز بێت".

هاوسه‌رۆكایه‌تی گۆنگره‌ی گه‌ل له‌ كه‌سایه‌تی تۆڵهه‌ندان رامان، سۆسن بیرهات، شیلان گۆیی، سۆزدار جودی، ئاواز ورمێ، غه‌ریبه‌ گه‌زه‌ر و نوژیان ئۆجالاندا هه‌موو شه‌هیدانی ژن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای تێكۆشانی ئازادیه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بوونه‌ پێشه‌نگی ئازادی ژن و ئازادی گه‌لانی كوردستان، به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد كه‌ تاكۆتایی له‌ سه‌ر رێبازی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن.

په‌یامی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بوو:

"ئازادی ژن ئازادی كۆمه‌ڵگایه‌، ئازادی گه‌لانه‌، ئازادی ژینگه‌یه‌، ئازادی مرۆڤایه‌تیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژنان پێشه‌نگی ئازادین، پێشه‌نگی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانن. به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژن ئازادی له‌ كوردستان، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ جیهان تادێت مه‌زنتر ده‌بێت.

له‌ له‌ناوبردنی كۆنسێپتی شه‌ڕی ته‌كنیكی ده‌وڵه‌تی توركدا، له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی یه‌ژه‌ئا ستاردا به‌رخودانی گه‌ریلا ژنه‌كان رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی بینی. گه‌ریلا ژنه‌كان به‌و به‌رخودانه‌ سه‌لماندیان كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ هه‌ر جۆرێكیش شه‌ڕ بكات ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ریلا بشكێنێت.

ئه‌و به‌رخودانه‌ی گه‌ریلا ژنه‌كان بۆ رژێمی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك بووه‌ شكستێكی گه‌وره‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش قه‌یرانی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ساڵی ٢٠٢١ دا تاهات دژوارتر بوو. ئێمه‌ زۆر به‌ راشكاوی ده‌ڵێین، كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ قورس و گه‌وره‌یه‌، مزگێنی له‌ناوچوونی فاشیزمه‌.

ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا به‌ هه‌ڵمه‌تی 'كاتی ئازادیه‌'، ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری ئاپۆمان كردووه‌ به‌ ئامانجی ساڵه‌كه‌. له‌ پێكانی ئه‌و ئامانجه‌دا رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی ژنان رۆڵێكی ستراتیژییه‌. هه‌روه‌ك چۆن له‌ بواری سه‌ربازیدا گه‌ریلاكانی ژن رۆڵێكی پێشه‌نگیان گێڕاوه‌، له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا بزوتنه‌وه‌ی ژنان پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڵمه‌تی رێكخستن ده‌كات.

له‌ساڵی ٢٠٢٢ دا پێویسته‌ له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئێمه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو، وه‌ڵامی به‌رخوانی رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رخودانی گه‌ریلا بده‌ینه‌وه‌. به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ رێكخراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن سیستمی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئیكۆلۆژیك داده‌مه‌زرێت.

ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ به‌شداری گه‌وره‌ ٨ی ئادار به‌ جۆشه‌وه‌ پیرۆز كرا. ئێمه‌ سڵاو له‌ دڵ و گیانه‌وه‌ سڵاو بۆ هه‌موو پیرۆزباییه‌كان ده‌نێرین. جۆش و خرۆشی پیرۆزباییه‌كانی ٨ی ئادار و به‌ گشتی به‌رخودانی ژن، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان داده‌ێت. ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی ٨ی ئادار له‌گه‌ڵ پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز ده‌گاته‌ به‌رزتری ئاست و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو خه‌بات و كاره‌كانی ساڵه‌كه‌ داده‌نێت.

ئێمه‌ له‌م ساڵدا هه‌موو خه‌باته‌كانمان به‌ جۆش و خرۆشی له‌ناوبردنی فاشیزم و ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ جارێكی تر ٨ی ئادار له‌ پێشه‌وه‌ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو هه‌ڤاڵانی چیا و زیندانه‌كان و ژنانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین".

هـ . ب