كەركوك؛ داعش هێرشی كرد و پۆلیسیش دەڵێت؛ شارەكە ئەمنە
ئێوارەی دوێنێ گروپە چەتەكانی داعش دوو هێرشی جیاوازیان كردە سەر هێزە ئەمنیەكان و لەئەنجامدا چەكدارێكی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو.
ئێوارەی دوێنێ گروپە چەتەكانی داعش دوو هێرشی جیاوازیان كردە سەر هێزە ئەمنیەكان و لەئەنجامدا چەكدارێكی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو.
هێرشی یەكەم لەگوندی بەشیر پێكهات و دوابەدوای پێكدادان لەنێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و گروپە چەتەكانی داعش، چەكدارێكی حەشدی شەعبی بریندار دەبێت.
هێرشی دووەمیش لە گوندی مەنسوری حەفتتەغار روویدا و چەتەكانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێكی پاسەوانانی خۆبەخشی ناوچەكە و دوابەدوای شەڕوپێكدادان بۆ چەند خۆلەكێك چەتەكان لە ناچەكە دووردەكەونە.
موقەدەم عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لەسەر دۆخی شاری كەركوك رایگەیاند، "ماوەی ٣ ساڵە هیچ كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكە ئەنجامنەدراوە" و دۆخی ئەمنیی كەركوكیش جێگیرە و هێزە ئەمنیەكانیش بەشەو و رۆژ بەردەەوامن لەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی كەركوك.
ژ.ت