کەسوکاری زیندانیان داوای شاندێکی سەربەخۆیان کرد
کەسوکاری زیندانیان کە لە ئامەد دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە رایانگەیاند، لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشن و پێویستە شاندێکی سەربەخۆ سەردانی زیندانەکان بکات.
کەسوکاری زیندانیان کە لە ئامەد دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە رایانگەیاند، لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشن و پێویستە شاندێکی سەربەخۆ سەردانی زیندانەکان بکات.
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکەیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەدکراون لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە ١٠٨هەمین رۆژدا بەردەوامە. خانەوادەکان ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای ئامەد چالاکیان ئەنجامدا و کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرانی مەد توهاد – فەد و ئوهەدە بەشداریان کرد. بەشداریکردن ژنانی کۆمەڵەی رۆسا لەلایەن پۆلیسەوە ئاستەنگکرا.
رەشاهەت ئادا خوشی زیندانیەکی نەخۆش قسەی کرد و رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات فشاری سەر زیندانیان هەڵبگیرێت و وتی، " نامانەوێ تەرمی ڕۆڵەکانمان لە زیندان بێتە دەرەوە. نامانەوێت سزای زیندانیان کە ٢٨ – ٣٠ ساڵە دوابخرێت. ئێمە ئاشتی، مرۆڤایەتی و یەکسانیمان دەوێ. پێویستە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن. فشار و توندوتیژی کۆتایی بێت. ئەم زۆڵمە قبوڵ ناکەین. ناخمان دەسووتێت. ئێدی بەسە. دایک و باوک و براکانمان مردن ئێمەیان نەبینی. ئازادیان بکەن. بۆ ڕۆڵەکانمان لە هەموو جێگەیەک دەبین. یاسا و دادپەروەریمان دەوێ."
ئینجی گولەر کە براکەی لە زینداندایە و نەخۆشە رایگەیاند، ١٠٨ رۆژە داوای دادپەروەری دەکەن و وتی، " یاساکانتان جێبەجێ بکەن. چەندین ساڵە چاوەڕێی باوک، برا، خوشک و دایکمان دەکەین. ئێمە پشتگیری لە دۆزی ئەوان دەکەین. تاوەکو دادپەروەری مسۆگەر نەکرێت لە گۆڕەپانەکان دەبین. لە هەموو جێگەیەک دەبین. پێویستە شاندی سەربەخۆ سەردانی زیندانەکان بکەن و دەست بە لێکۆلینەوە بکەن. "
نازیمە بۆڵتان کە کوڕەکەی لە زینداندایە و نەخۆشە وتی، " منداڵەکانمان رووبەرووی مەرگ بوونەتەوە. مافی منداڵانمان دەپارێزین. منداڵەکانمان نەخۆشن و پێویستە چارەسەریان بۆ بکرێت. ٥ ساڵە کوڕەکەمم نەبینیەوە. کوا یاسا و دادپەروەری؟ پێویستە بە ویژدانەوە بجووڵێنەوە.
چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق