بزوتنەوەی کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین ٢مین کۆنفڕانسی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.
لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی وڵات، ژنان بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە ئاشکراکرا.
لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "لە کۆنفرانسەکەماندا ڕاپۆرتی کاری دوو ساڵەی کەوانی زێڕین خوێندرایەوە و هەروەها دۆخە سیاسی و ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەییانەدا تاوتوێ کرا. سەبارەت بەم پرسانە، لەشۆڕشدا ڕۆڵی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەرکی ژنان لەگەشەپێدانی کەلتووری شۆڕشگێڕی و هونەری و ئەو کارانەی کەئەنجامدراون و ئەو کەموکوڕیانەی لەبەردەم کارەکانمان هەیە هەڵسەنگێندران. لەسەر ئەم بنەمایە بە وردی گفتوگۆی قووڵ و گرنگ کرا. کۆنفرانسەکەمان گەیشتە بڕییارداریەکی بەرز و بەهێز بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی دیموکراتی و شۆڕشی کەلتووری ژیانی ژنان و بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی.
پەکەکە و پاژک کە لە تەمەنی منداڵییەوە شۆڕشی ژنانیان ژیاندەوە، بە پلەی یەکەم ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کە بە میراتی کلتوری دایکە ڕەسەنەکە تۆوی ڕاستیان لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا بڵاو کردەوە و ماتەمینییان بۆ کرد، بۆ ئەوەی ئەم ژیانە بە دیکۆرکردنی کەلتورێکی مانادار بەردەوام بێت، شەهیدەکانمان کە بە سەمای خۆیان بوون بە ئەستێرە و شەوی زەنگی ئێمەیان رۆناک کردەوە. بۆ ئەم مەبەستە خۆیان کردووەتە قوربانی بۆ ئەوەی واقیعی ئەم کەلتوورە نەکەوێتە دەستی تاریکی ستەمکارانی دەسەڵاتدارەوە. شەهیدانمان بە دەنگی خۆیان کە هەزاران ساڵە لە شاخەکان دەندەداتەوە ئێمەیان هوشیار کردەوە، شەهیدان هۆزان مزگین (غوربەت ئایدین)، شەهید بەرچەم، شەهید ژیندا هەولێر، شەهید ڤیان پەیمان، شەهید رۆناهی عەفرین، شەهید ئارژین، شەهید دەلیلا، شەهید نەوال کە ئاوازی مێژووی نەتەوەیان زییندووکردەوە و ئێمەیان هوشیار کردەوە. ئەو ژنانەی کە بە خەمڵ و ئاهەنگی زریانی بەهاری خۆیان لە دڵی ئێمەدا چەسپاند و یاری داستانێکی ئەوینیان بەڕێوەبرد، وەک شەهید ساریا بۆتان و هەزاران قاڕەمان و چەلەنگی بێناو، کۆنفڕانسەکەمان دیاری ئەوان کرا. لە هەمانکاتدا بۆ شەهیدانی هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس، زێ، گارە، زەندۆرا، ئاڤاشین، حەفتانین و ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە سەنگەرەکانی شەڕدا بە قاڕەمان و بەبڕیارەوە بەرخۆدان دەکەن، گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە، بۆ بەرخۆدێرانی زیندان کە چەندین ساڵە لە دەستی دوژمندان و هیچ کاتێک هەنگاویان بەرەو دواوە نەناوە و گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو ژنانی دیموکراتی کۆنفڕانسەکەمان دیاری دەکەین.
لە کۆنفرانسەکەماندا بە دروشمی "بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری و بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی کەلتووری ژنان سەردەکەوێت" ئەو بابەتانەی کە بە وردی لە ڕێگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیاسەت و پرسە ئایدیۆلۆژییەکانەوە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت و هەروەها بۆنە کەلتووری و هونەرییەکان و نزیکبوونەوە لەهونەری شۆڕشگێڕی و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ڕۆڵ و ئەرکی ڕۆشنبیری و هونەری و پێشکەوتنە کەلتووری و هونەرییەکانی کوردستان و کاریگەری و گرنگی کارە هونەری و کەلتووریەکان قسەیان لەسەرکرا.
لە ئەنجامنامەکەدا باسی ئەوەکرا کە کۆنفڕانسەکە بە بڕیارێکی گەورەوە گەیشتە ئەنجام و بەردەوامی ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:
"ڕێبەرتیمان کە ٢٢ ساڵە لەژێر گۆشەگیریەکی گەورەدایە کە وێنەی لە جیهاندا نییە، بە رۆح و فەلسەفەی خۆی کە هەنگاو و دەرگاکان تێدەپەڕێنێت، رێگەی بۆ زۆر بۆچوون و شۆڕشی جیاواز کردەوە. بۆ ئەوەش کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەتی فاشیستی کۆماری تورکیا سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرتیمان بەڕێوەدەبات. ڕێبەرتی و پێشەنگایەتی سەرەتا لەخۆیدا بەرەوپێشەوە برد، ئەوانەی کە سەدەکانی داهاتوویان لەم ساتەدا خوڵقاند، بە تەنها نابێتە ڕێبەرتی گەلەکەی بەڵکو ڕێبەری هەموو مرۆڤایەتیە. بۆیەش ئێمە رایدەگەیەنین کە، کات کاتی ئازادیە. بۆ ژنانەی هونەرمەند کە بە خەبات و هونەری خۆیان تێدەکۆشن و بۆ ئەوەی بە رۆح و رامانی خۆیان هاوسەنگی مێژوو، کات و دوارۆژ دروست بکەن، بناغەی پێشەنگایەتی کۆمەڵایەتی خۆیان دروست کرد و پێویستە ببنە خاوەن کەسایەتیەکی پێشەنگ. پێویستە پارێزەری هێڵی هونەری شۆڕشگێری بن. گرنگترین شت کە پێویستە ژنان ئەنجام بدەن ئەوەیە کە ببنە قەڵغان لەدژی هێرشی سیستمی کاپیتالیست و دەسەڵاتدار کە قڕکردنی کەلتوری ئەنجام دەدات. لەبەرئەوەی ئەوەی ژنان کەلتوری رەسەنی خۆیان بزر بکەن، لەسەر ئەم خاکە راستی و حەقیقەت بزر دەبێت. ئەو ژنە لە کام نەتەوە بێت جیاوازی نییە، پێویستە بزانێت کە لە بەرانبەر هێرش و مەترسیەکی بەم شێوەیەدایە. بۆیەش سەرەتا ئێمە وەک ژنانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێویستە لە بەرانبەر کەلتوری دەستدرێژی پیاو کە بە شێوەیەکی ئایدۆلۆژی و فیزیکی هێرش دەکاتە سەر ژنان بوەستینەوە. کوشتن، دەستدرێژی و ڕفاندنی ژنان، بە تێکۆشانی کەلتوری ژنانی شۆڕشگێری دەتوانرێت بوەستێنرێت. ژنان هێزی گەورەی ژیانیان هەیە. چ لە ڕووی بیر و هەستەوە بێت، یان لە ڕووی دەروونییەوە بێت. بۆیە پێویستە ژنان لە بواری کاری هونەریشدا بەم بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکەن. بۆیە پێویستە ڕێگەنەدرێت هونەر ببێتە هۆکاری بازرگانی و پێویستە ژنان لەژێر ناوی هونەردا دژی بەکارهێنانی ژنان وەک ئۆبجەیەکی جنسی بوەستنەوە. مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە ڕێگەی سیاسەتی جەنگەوە لە کەسایەتی کەسانی لیبڕاڵ و بە سیاسەتی (من ، من) دەیەوێت جۆرە هونەرێک دروست بکات. دەبێت ژنان لە دژی ئەم هێرشانە خەباتێکی شۆڕشگێڕانەیان هەبێت و خۆیان ڕادەستی ئەو جۆرە سیاسەتە و نەخۆشیە نەکەن.
هاوکات کۆنفرانسەکەمان بەئامانجی ڕێکخستن و هەمیشەییکردنی کۆنفیدراڵیزمی ڕۆشنبیری و هونەری ژنان لەپێناو ڕێکخستن و هێشتنەوەی دەنگی ژنان و دروستکردنی یەکێتی هونەرمەندانی ژن لەتەواوی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کار دەکات. لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا ژنانی کورد خەباتێکی ماناداریان بۆ ئازادی لە شۆڕشی کوردستاندا هەبووە و ئیرادەیان هەیە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگربێت لە گەشەکردنی، چونکە ئەمڕۆ ژنانی کورد لە هەموو جیهاندا وەک سەرچاوەی ئیلهام و ستاندارد و ڕەوشتی شۆڕشگێڕانە دەبینرێن. ئەم خاکەی میزۆپۆتامیا کە لانکەی مرۆڤایەتیە و بە دەستی ژنان هەژێنراوە، ژنان لەسەر هەمان خاک، خەیاڵی ژیانێکی جوان بە فەلسەفەی ژیانێکی نوێ دەنەخشێنن. لە جیاتی جەنگ و کوشتن و سوتاندن و جینۆساید ئاوازی ئاشتی و یەکسانی و ئاشتی لەلایەن خاکی دایکەوە بە ڕۆڵەکانیان دەوترێتەوە. ژنان بە فڵچەی دەستیان سروشتی برینداری ئێمە بە شێوەی سەوز و سوور دەڕازێننەوە. لەسەر ئەم بناغەیە رایدەگەیەنین، ئەرکی هەموو ژنانە کە ئەم ژیانە بە هونەری شۆڕشگێڕی خۆش و ئازاد بکەن
لە کۆنفڕانسەکەماندا چەندین بڕیار لەسەر کارەکانی وەک ئەدەبی و سەما و وێنەکێشان و شانۆ و هتد... داوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەم کارە بە چاو و هەستی ژنانەوە بەڕێوەببەین بۆ ئەوەی ژنان بتوانن وەڵامی ئەو بڕیارانەی کۆنفرانسەکە بدەنەوە و ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی خۆیان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگاکەیان جێبەجێ بکەن، پێویستە هەموو ساتێکی ژیان بە نرخێکی گران نزیک ببنەوە. هەر هونەرمەندێک نوێنەرایەتی ناسنامەی کۆمەڵگەکەی دەکات. ژنانی کورد لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ بە بەشداریکردن لە کلتور و هونەری گەلەکەیان بوون بە مەشغەلی ژیانمان. لە مەستورا خان و مریەم خان و سوسیکا سمۆ و ئایشە شان تا دەلیلا و ڤیان پەیمان لە ڕێگەی وشە و ئاوازەکانیانەوە وایانکرد کە لە واقیعی مێژوویی و کۆمەڵایەتی خۆمان دوور نەبینەوە. هەموو ڕۆحێکی نیشتمانپەروەری و پرەنسیپ و ژیانی بەرز و ڕۆحی خەباتیان فێرکردین. بەهۆی ئەوەی ئەو میراتەمان بۆ بەجێماوە، جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە."
ف.ق