کەژەکە: هەر رۆژێک لە دیلکردنی رێبەرایەتی لە ئازادیی ئێمە دەڕوات

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەى ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند، "هەر رۆژێک لە دیلکردنی رێبەرایەتی لە ئازادیی ئێمە و گەلان و ژنان دەڕوات.

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەى ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند، "هەر رۆژێک لە دیلکردنی رێبەرایەتی لە ئازادیی ئێمە و گەلان و ژنان دەڕوات. هەر رۆژێک لە دیلکردن بە مانای قورسترکردنی شەڕ، کۆمەڵکوژی، گێژاو و قەیران و ناچارەسەرییە".

راگەیاندراوی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) لەبارەی ٤ی نیسانەوە:

"٤ی نیسان رۆژبوونی رێبەرایەتیمانە، ئێمەی ژنان و گەلی کورد بە رۆژبوونی خۆمانی دەزانین. لەسەر ئەو بنەمایە ئەو رۆژە لە رێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین؛ هیوای تەمەنێکی درێژ و پڕ لە تەندروستی و تێکۆشانی بۆ دەخوازین؛ ئەو رۆژە لە پێش هەموانەوە لە ژنان، لە گەلەکەمان و هەموو گەلان پیرۆز دەکەین.

ژیانی رێبەرمان و تێکۆشانی گەلی کورد بوون بە یەک و ئەوە بووەتە راستییەک، کە لە یەکتر جیا ناکرێنەوە و ئەوەش لەلایەن هەموو کەسێکەوە هەستی پێدەکرێت. رێبەرمان لەبارەی ژیانی خۆی و لەبارەی تێکۆشانی ئێمەوە باسی سێ لە دایکبوونی گەورە دەکات.

سێ لە دایکبوونی گەورە...

یەکەم لە دایکبوون؛ لە دایکبوونی بایۆلۆژی ٤ی نیسانە. دایکی گەورەمان، دایە ئووەێش بە بە دنیاهێنانی رێبەرایەتی بووە هۆی لەدایکبوونێکی گەورە و بۆ ئێمەى ژنان و گەلی کورد رێگای سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەى کردینەوە. بۆیە بە بۆنەى ئەم رۆژەوە ئێمە سپاسی خۆمان پێشکەشی دایکی گەورەمان، دایە ئووەێش دەکەین.

دووەم لە دایکبوون؛ سەرەتای بەرخودان و دامەزراندنی پەکەکەیە، کە لە پێشی پێشەوە ژنان و هەموو گەلی کوردی لە لێواری مردن و سڕینەوەدا بوون، لە خۆڵەمێشی خۆیاندا، سەرلەنوێ ئافراندنییەوە و رۆح و گیان و هیوای پێ بەخشینەوە.

سێیەم لە دایکبوون؛ ئەو قۆناغ و پرۆسەیە بوو، کە قوڵبوونەوەى رێبەرایەتیمان لەسەر پارادیگمای نوێ و لە ئیمراڵی گەیشتە ئەنجام. پارادیگمانی نوێی رێبەرایەتیمان دەستوەردانێکی گرینگە لە قەیرانی سیستم لە سەدەی ٢١دا، هاوکاتیش هەڵمەت و قەڵەمبازێکی گرنگ پێشەکشی هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕە بە بنبەست گەیشتوەکان دەکات. بۆیە لە دایکبوونی سێیەم ئیدعای چارەسەریی کێشەکانی مرۆڤایەتی و جیهان، رێبەرمانی کردووەتە خاوەن کارەکتەرێکی گەردوونی.

'ئیدی کاتی ئازادییە'

لایەنەکانی ئەو پارادیگمایە، کە لە کەسایەتیی ژنان و کۆمەڵگەى کورددا بەجێدەهێنرێن، بۆ ژنان و بۆ گەلان وەرچەرخانی سەرچاوەیەکی گەورە لە هیوا و سوودپێگەیاندنە. ئەگەر ئەمڕۆ لە ئاستی نێونەتەوەیدا خاوەنداری لە رێبەرمان دەکرێت، لە ئاستی کیشوەرەکاندا کەمپەین بۆ ئازادیی رێبەرمان بەڕێوەدەچێت و لە ئاستی نێونەتەوەیدا بەو رادەیە پێشکەوتووە، ئەوە دەرەنجامی راستیی پارادیگمای رێبەرایەتیی ئێمەیە، کە وەک سێیەم لە دایکبوون پێناسە دەکرێت. دەبێت ئیدی ژنان رێگا نەدەن رێبەرێک، کە بووەتە رێبەری گەلی کورد، رێبەری گەلان و مرۆڤایەتی لە ناو گۆشەگیری و لە هەلومەرجی دیلکردندا بێت. لەبەر ئەوەش ئێمە دەڵێین، بۆ رێبەرایەتی "کات کاتی ئازادییە".

رێبەرمان لە ناو گۆشەگیریی قورسدایە، کردار و گوشارە فاشیستییەکانی ئاکەپە – مەهەپەی رووبەروو کراوەتەوە. لەم کاتەدا ناچاربوونیان بە گەیاندنی دەنگی رێبەرمان بە مانای ئەوە نییە، کە مەترسی نەماوە. وەک لە قسە کورتەکانی رێبەرماندا هاتبوو، ئەوە روون دەبێتەوە، کە ئەو لە دژی ئەو کردارانە خاوەن هەڵوێستێکی بەرخودێرانە و خۆڕاگرانەیە. بەو عەقڵییەتە فاشیستییە و بەو  کردارانە ئیدی ژیانی رێبەرمان پارێزەراو نییە. بۆیە جگە لە ئازادیی جەستەیی رێبەرمان، ئەستەمە بتوانن مرۆڤ بە شتێکی تر فریو بدەن. بۆیە ژنان، گەنجان، گەل و دۆستانمان لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی کەمپەینی تێکۆشان بەڕێوەدەبەن.  

هەموو رۆژێک دیلکردنی رێبەرایەتی لە ئازادیی ژنان و گەلان دەڕوات.

هەموو رۆژێک لە دیلکردن بە مانای قورسترکردنی شەڕ، کۆمەڵکوژی، گێژاو و قەیران و ناچارەسەرییە.

هەموو رۆژێک لە دیلکردن و گۆشەگیری بە واتای بە دامەزراوەیکردن و چەسپاندنی فاشیزم دێت لە تورکیا. بۆیە کەمپەین و تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ نەک تەنها کاری گەلی کورد، بەڵکو هەروەها کاری بنەڕەتیی هێزە دیموکراتیک و دژبەرانی فاشیزمە.

خاوەنداریکردن لە رێبەرایەتی، کە ئەمساڵ لە ٨ی ئاداردا پێکهات و لە نەورۆزدا گەیشتە بەرزترین ئاست، بە بڕیاربوون لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەرایەتی، نەورۆزی ئەمساڵ بووە نەورۆزی رێبەرایەتی.

 ئێمە ٤ی نیسان رۆژبوونی رێبەرمان لەمساڵدا لە هەموو کات زیاتر دەکەینە رۆژی بەهێزکردنی تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەرایەتیمان. کەمپەین و تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەرایەتی، دەبێت بۆ ئەنجام وەرگرتن، بێ پسانەوە بەڕێوەبچێت. لەسەر ئەو بنەمایانە ئێمە داوا لە ژنان و گەنجان دەکەین، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، کە تاوەکو مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرمان، تاوەکو ئەنجام وەرگرتن، بەبێ راوەستان درێژە و بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆتان بدەن.

بە تێگەیشتن لەوەی رۆژبوونی رێبەرمان رۆژبوونی ئێمەیە، ئازادیی رێبەرمان ئازادیی ئێمەیە، ئێمە دەڵێن، کە ساڵی ٢٠٢١ دەکەین بە ساڵی ئازادیی رێبەر ئاپۆ. بەو بیروباوەڕەوە ئێمە ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتیی بە بناغەى کار و تێکۆشانی خۆمان دەزانین. ئێمە جارێکیتر رۆژبوونی گەلی خۆمان پیرۆز دەکەین و بڕیار و پێداگری و ئیدعای خۆمان بۆ ئازادی دووبارە دەکەینەوە".

ژ.ت