لە باشوری کوردستان کارمەندان و مامۆستایان دەستیان بە بایکۆت کرد

لە باشوری کوردستان کارمەندان و مامۆستایان بەهۆی نەدانی موچەکانیان، رژانە نێو شەقامەکان و دەستیان بە مانگرتن کرد.

بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە زۆر شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان کارمەند و مامۆستایان دەوامیان بایکۆت کرد و نەچوونە سەر کارەکانیان.

لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، مامۆستا و کارمەندان رژانە نێو شەقامەکان و رێگەی سەرەکی کفری و کەلاریان داخست.

بە هەمان ئامانج لە قەزای پێنجوێن مامۆستا و کارمەندان دەستیان بە بایکۆت کرد و داوای پێدانی موچەکانیان دەکەن. مامۆستایان رێگەی سەرەکی پێنجوێن و سڵێمانیان داخستن.

نارەزایی مامۆستا و کارمەندان لە زۆر ناوچەی دیکەی باشوری کوردستان بەردەوامە.

ف.ق