لە باشوری کوردستان سێکتەری دەرمان لە مەترسیدایە
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ڕایگەیاند، حکومەت لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە پارەی دەرمانی بە کۆمپانیاکان نەداوە و ٢٤٠ ملیۆن دۆلار قەرزارە.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ڕایگەیاند، حکومەت لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە پارەی دەرمانی بە کۆمپانیاکان نەداوە و ٢٤٠ ملیۆن دۆلار قەرزارە.
هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠٢١ ەوە، هیچ بڕە پارەیەک بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان خەرج نەکراوە و چەندین مانگە بە قەرز لە بازارەکان دەرمان و پێدواستیی بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکرێت، پێدەچێت ئیتر بازاڕیش قەرز بە نەخۆشاخانەکان نەدات، چونکە حکومەت ٢٤٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری بازاڕە.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی باسی لەوەشکرد: سەرباری هەموو گرفتەکان ئەمڕۆ ٤١ ڕۆژە مووچەی سێکتەری تەندروستیی نەدراوە و بەهۆیەوە لە گوزەرانێکى سەختداین، هەربۆیە داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتەکانمان چارەسەر بکات.
هاوژین عوسمان ئەوەشى خستەڕوو: دوێنێ لەلایەن بەپرسانی حکومەتەوە، ئاگادار کراینەوە، کە ڕۆژی چوارشەممە مووچەی تەندروستیی دابەش دەکرێت، ئێمە وەکو سەندیکای کارمەندان هەلی ئەوە بە حکومەت دەدەین، کە ڕۆژی چوارشەممە مووچەی ناوەندی تەندروستی خەرج بکات، ئەگەر نا لە ڕۆژى شەممەى داهاتووە و بایکۆتى سەرتاسەریى ڕادەگەیەنین.
هەروەها، بەیانى ئەمرۆ فەرمانبەرانى بەشێک لە فەرمانگەکاى سنوورى سلێمانى، سەیدسادق، دەربەندیخان، هەڵەبجە، پێنجوێن، کفرى، کەلار، ڕانیە، قەڵادزێ و چەمچەماڵ بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان بایکۆتى دەوامیان کرد.
پێشتر جووتیار عادل ڕایگەیاندبوو، کە لە هەموو ڕۆژانى ٢٥ ى مانگێگ مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام لە ئێستادا، کە نرخى بەرمیلێک نەوت ١١٨ دۆلارى تێپەڕاندووە، بەرپرسانى حکومەتى هەرێم بەبیانووى نەبوونى پارە مووچەى مانگى ٢ ى فەرمانبەرانى کوردستانیان دابەشنەکردووە.
ف.ق