'لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین'
خەڵات شەمسێ فەرماندەی بڕیارگەی یەژاستار رایگەیاند، هەرکەسێک دڵێ بۆ ئازادی لێدەدات، بەرخۆدانی ژنانی کورد مۆڕالی بەرز دەکاتەوە، بوێری پێدەبەخشی و وتی، " لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین."
خەڵات شەمسێ فەرماندەی بڕیارگەی یەژاستار رایگەیاند، هەرکەسێک دڵێ بۆ ئازادی لێدەدات، بەرخۆدانی ژنانی کورد مۆڕالی بەرز دەکاتەوە، بوێری پێدەبەخشی و وتی، " لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین."
خەڵات شەمسێ رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ بە سەختی تێدەپەڕێت، بەڵام لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین و وتی، " ئێمە وەک هێزی پاراستنی گەل و ژژنان، بۆ ژیانێکی ئازاد هەموو بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین. دروشمی کۆبونەوەی ئێمە ژیانی ئازاد و ڕێبەرتی ئازادە. ئیدی پێویستە ئێمە سیستمی ئیمڕالی قبوڵ نەکەین. بۆ ئازادی ڕێبەرمان هەموو هێزێکمان بەكار بهێنین."
یەکێک لە فەرماندەکانی بریارگەی یەژاستار خەڵات شەمسێ لەبارەی کۆبونەوەی دەستەی فەرماندەیی یەژژاستار و شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و هێزەکانی گەریلا قسەی کرد.
شەمسێ وتی، " بە بڕوایەکی گەورەوە کەوتینە ساڵی ٢٠٢٢. دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ ئەوەی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لەناوببات هەموو جۆرە کردەوەیەکی قێزەون بەکاردەهێنێت. لەدژی تەڤگەرەکەمان پیلانی شەڕێکی دڕندانە هەیە. شەڕێ دەوڵەتی تورک ئاسایی نییە، شەڕێکی بێپێوانەییە. بە چەکی کیمیایی ویستی هێرشەکە بگەیەنێتە ئەنجام. شەڕێکی ئاسایی نەبوو. ئەو دوژمنەی کە ویستی تەڤگەرەکەمان لەناوببات، ئاستی هێرشەکانی زۆرتر کردبوو. بەڵام گەریلاکانمان پلانی دوژمنانیان پووچەڵ کردەوە. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە پیدەچێت یەکەمجار بێت کە بەم شێوەیە تەنگەتاو دەبێت. ئەوەش بە تێکۆشان و فیداکاری شەهیدە قاڕەمانەکانمان بووە. هاوڕێ قارەمانەکانمان کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون دڵسۆزی خۆیان بۆ ژیانی ئازاد جارێکی دیکە ئاشکرا کرد. تێکۆشانی بێوێنەیان بەڕێوە برد و شێوازێکی نوێی شەڕیان خوڵقاند. بوون بە پێشەنگی گۆڕانکاری و هاوچەرخبوون. لەسەر ئەم بناغەیەی هەنگاوێکی نوێیان بەرەو پێشەوە برد. لە چوارچێوەی جەنگی خابور، قاڕەمانەکانی بۆران، لە زاگرۆس، ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە زۆر هەرێم گورزی گەورەیان لە دوژمندا. بە تایبەتی هەڵوێستی هەڤاڵانی ژن زۆر گرنگ بوو. بەبێ دوودڵی و بە بڕیارەوە شەڕیان کرد."
خەڵات شەمسێ باسی ئەوەی کرد کە بەرخۆدانی گەریلا گورزی بە تەنها لە فاشیزم نەداوە، بەڵکو گورزی لە هەموو دەسەڵات و داگیرکەری داوە کە لەبەردەم ئازادی گەلان و ژنان دەیانەوێت ئاستەنگی دروست بکەن و وتی، " گەریلاکانی ژن بە بوێری و بێ دوودڵی خاوەنداریان لە پرۆسەکە کرد. دوودڵ نەبوون و بەرخۆدانیان کرد. لەدژی تانک و تۆپی دوژمن بوون بە خاوەن هەڵوێستێکی فیدایی. بە تایبەتی ئەم دۆخە مۆڕاڵ و بوێری بە هەموو کەسێک بەخشی. سەرکەوتن زۆمان بەدەستهێنا. هەموو ئەو کەسانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، لە بەرخۆدانی ژنان مۆڕاڵ و بوێریان وەرگرت. بەرخۆدانیان وەک هیوایەک بینی.
بڕوام وایە کە لە رۆژانی داهاتوودا تێکۆشان گەشتر دەکرێت. لەدژی دوژمن بۆ ئەوەی بەهاکانی کوردستان بپارێزین لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکەین. لە کۆبونەوەی ئێمەدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١ بە فراوانی شیکردنەوەی بۆکراوە. ئێمە دەزانین کە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی سەخت دەبێت. بەڵام مۆڕاڵمان گەشە و جۆش و خڕۆشمان لە ئاستێکی باڵادایە. لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین. ئێمە وەک هێزی پاراستنی گەل و ژنان بۆ دوارۆژێکی ئازادی هەموو بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین. دروشمی ئێمە لە کۆبەونەوەکەدا ژیانی ئازاد و رێبەرتی ئازادە. پێویستە ئێدی سیستمی ئیمڕالی قبوڵ نەکەین. بۆ ئەوەی ئازادی ڕێبەرتیمان مسۆگەر بکەین، پێویستە هەموو هێزێکی خۆمان بەکاربهێنین."
ف.ق