لە کفری ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە کفری کەسیک خوشکەکەی کوشت و دواتر هەڵهات.

لە سنووری شارۆچکەی کفری سەر بەئیدارەی گەرمیان، ژنێک بەناوی (ە.م.ک) لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹٦ کوژرا.

لەمبارەیەوە عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: ژنەکە دایکی دوو منداڵە بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە لەماڵی باوکی بووە، بەڵام ئەم ئێوارەیە لەلایەن برایەکییەوە کوژراوە و بکوژەکە بەرەو جێگایەکی نادیار هەڵهاتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕووداوەکە لەگوندی چەوری سنووری شارۆچکەی کفری بووە، لەئێستادا تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچکەی  کەلار کراوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردوە.

ف.ق