لە مەخموور میهرەجانی ٤ی نیسان دەستیپێکرد

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی ( مەخموور) بە کردنەوەی ١٣ هەمین فێستیڤاڵی کلتووری، وەرزشی ٤ی نیسان بە ئامادەبوونی سەدان خوێندکرا دەستیپێکرد.

لە سالی ٢٠٠٨ بەم لاوە هەرساڵ بە بۆنەی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەداییک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە وارگەی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی ( مەخموور) ئەم فستیڤالە بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور، بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەی کلتور و وەرزشی کامپەکە، ١٣ـمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسان دەستیپێکرد.

لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی، لەسەر ناوی کۆمیتەی کلتور و وەرزش، زەینەب کارا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، کە نزیکەی مانگێکە لەگەڵ خوێندکارەکان ئامادەکاریی بۆ ئەو فێسیتیڤاڵە دەکەن.

وتیشی: بەو کار و چالاکییانەی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشکەشی دەکەین، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان پیرۆز دەکەین و دەمانەوێت، کە ئیدی ڕێبەر ئۆجالان بە شێوەیەکی فیزیکیی لەناو ئێمەدا بێت و ئەم ڕۆژە بەیەکەوە پیرۆز بکەین.

پاشان پێشانگایەکی شێوەکاریی کرایەوە، کە بڕیارە هەتا ٤ی نیسان بەردەوام بێت، لە پێشانگاکەدا چەندین وێنە و تابلۆ نامیش کراون، کە لەلایەن ئەندامانی کاری دەستیی شەهید دەلیلا و خوێندکارانەوە کێشراون.

لەبارەی پێشانگاکەوە، ڕووناهی تۆک ئەندامی کاری دەستیی شەهید دەلیلا وەتی، کە ئەوان ساڵانە لە ٤ی نیساندا بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەکەن و پێشانگاکانیان بەشێوەیەکی باش لەلایەن دانیشتوانی کامپەکەوە پێشوازیی لێدەکرێت.

فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بڕیارە سبەینێ پێشبڕکێی وەرزشیی لەنێوان خوێندکاراندا بەڕێوەبچێت، ڕۆژی ٤ی نیسان-یش، لە ناوەندی کلتور و هونەری مەخمور، بە ئاهەنگ و گۆرانیی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕیبەر ئۆجالان پیرۆز بکرێت و فێستیڤاڵەکە کۆتایی بێت.

ک-ش