لە مەتینا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکی داگیرکەران تێکشکێنرا

هێزەکانی گەریلا لە شاخی کۆردینە لە مەتینا چوونە سەر داگیرکەران و بەپێی زانیارییەکان لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکی داگیرکەرانیش تێکشکنێراوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئێوارەی دوێنێ و لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە ناوچەى مەتینا چوونە سەر دوژمنی داگیرکەر لە شاخی کۆردینە و گورزی قورسیان لێدان.

بەپێی زانیارییەکان لەو چالاکییەیەى هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستاندا ٣ داگیرکەر سزادراون و سەنگەرێکی داگیرکەرانیش تێکشکێنراوە.

ژ.ت