لە نەوسود کۆڵبەرێک بریندار بوو

لە هەرێمی سنوری نەوسود، هێزەکانی رژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە لە بەرزاییەوە خرایە خوارەوە و بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی رژێمی  ئێران لە هەرێمی نەوسودی سەر بە پاوە ژمارەیەک کۆڵبەریان کردووەتە ئامانج. کاتێک کۆڵبەران هەوڵیانداوە خۆیان رزگار بکەن، کۆڵبەرێک بە ناوی فایەق حەمیدی لەلایەن یەکێک لە سەربازانی رژێمەوە لە بەرزاییەک خراوەتە خوارەوە و قاچی شکاوە و بە سەختی بریندار کراوە.

دواتر هاوڕێکانی فایەق حەمیدیان رزگار کردووە و برینەکەیان پێچاوە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

کوشتنی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لەلایەن رژێی ئێرانەوە بووەتە کردەوەیەکی رۆژانە و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبەرانبەر تاوانەکانی رژێمی ئێران هەڵوێستێکی جددیان پیشان نەداوە.

ف.ق