لە سلێمانی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئۆجالان پیرۆزکرا
بەبۆنەی ٧٢یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانەوە، لە شاری سلێمانی هەڵمەتێکی نەمام چاندن و ئاهەنگگێڕان بۆ پیرۆز کردنی ئەو ڕۆژە بەڕێوەچوو.
بەبۆنەی ٧٢یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانەوە، لە شاری سلێمانی هەڵمەتێکی نەمام چاندن و ئاهەنگگێڕان بۆ پیرۆز کردنی ئەو ڕۆژە بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک هەڵمەتێکی نەمام چاندن و ئاهەنگێکی بەبۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گردی مامە یارەی شاری سلێمانی ئەنجامدا.
لە یادەکەدا ٧٢ نەمامی سنەوبەر لەلایەن بەشداربووانەوە چێندران، وەک ئاماژەیەک بۆ ٧٢یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان.
ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لە چین و توێژە جیاجیاکان بەشدارییان لە چاندنی نەمامەکان و ئاهەنگەکەدا کردبوو.
هاوکات بەیاننامەی ڕێکخراوی ڕژاک لەلایەن لانە ئازاد، ئەندامی ڕێکخراوەکەوە خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: پیرۆزكردنی ئەم رۆژە بەواتای خاوەندارێتی کردنە لەو رەنج و تێكۆشانەی رێبەر ئاپۆ بەتایبەتی رەنجی بێپایانی لە پێناوی ئازادی ژناندا، لەهەمانكاتدا هەڵوێستە لەدژی پیلانگێری نێودەوڵەتی و سیستەمی دەسەڵاتداری شەرمەزار.
ڕژاک داواش لە تەواوی ژنان دەکات، “وەك ئەركێكی نیشتیمانپەروەریی و وەك هەڵوێست لەدژی زوڵم و سیستەم لەسەر ژنان و سروشت و ژینگە، وەك ئەركێكی دیموكراتی و ژینگەپارێزی، بە چاندنی نەمام و به‌هه‌ڵمه‌تی قووڵبونه‌وه و تێگه‌یشتن له‌فكر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ ئەم جه‌ژنە پیرۆز بكەین”.
هەر لە مەراسیمەکەدا ڕووناک مەجید، بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین، كه ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان له‌نێو كوشنده‌ترین دۆخی گۆشه‌گیرییدایه و به به‌رخۆدانێكی بێوێنه‌وه رووبه‌ڕووی رژێمی ئاكه‌په – مه‌هه‌په ده‌بێته‌وه، ئه‌و رژێمه فاشیسته به‌رده‌وام به‌شێوازه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه و له‌ڕێی هه‌واڵ و ده‌نگۆی مه‌ترسیداره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌ی بخه‌نه نێو دۆخی شڵه‌ژانی به‌رده‌وامه‌وه و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه به‌ئاسایی ببینرێن، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌یشی به توندی رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته ده‌بنه‌وه و ژیان و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئۆجه‌لان به هێڵی سووری ده‌بینن و رێگه به سه‌ركه‌وتنی هیچ جۆره پیلانگێڕییه‌ك ناده‌ن.
ف.ق