لە سلێمانی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجەلان پێرۆزکرا

بە دەستپێشەخەری کۆنگرەی ستار و پەیەدە بە چاندنی دار لە شاری سلێمانی ڕۆژی لە دایکووبونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێرۆز کرا، ئامادە بوان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.

لە مێژووی هاوچەرخدا دەگمەنن ئەو کەسانە کە تەمەنی خۆیان  لە پێناو مرۆڤایەتی و گەلەکەیان تەرخان دەکەن، جا ئەگەر ئەو کەسە ڕێبەرایەتی گەلێک بکات ئاستێکی باڵای زانست و هەبێت خاوەن تێزێکی نوێی فەلسەفی بێت و دۆزێکی گەلێکی خستبێتە سەرشانی، لە ناو کوردستان کەسێک هڵکەوتوە کە هەموو تەمەنی خۆی پێشکەشی گەلكەی کرد، لە پێناو گەلەکەی ماوەی ٢٢ ساڵە لە زیندانی تاکە کەسیدایە، بە هزر و فەلسەفەکەی گەلێکی هێناوەتە جۆش و پێشنگایەتیان دەکات، ئەو کەسەش ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلانە.

گوتنێک هەیە  دەڵیت: کەسێک بۆ گەلێک بەژیت گەلیش لە پێناوی دەژیت و لەبێری نەکات، بۆیە  هەموو ساڵیک لە یادی لە دایك بوونی ڕێبەر ئۆجەلان گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پێرۆز بایی ڕێکدەخەن و بە ڕۆژبوونی خۆیانی دەزانن، وەک هێمایەک بۆ ژیانەوە و هیوا  دار دەچینن.

 

ئەمساڵیش بە بۆنەی نزیکەووونەوەی ٤ نیسان ڕۆژی لە دایك بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان گەل دەستی  بە پێرۆزبای کردوە، ئەمرۆ ، بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە) لە شاری سلێمانی پێرۆزبایکیان بەریوەبرد و تێیدا بەدەیان نمامی داری زەیتونیان چێنرا.

پێرۆزبایەکە کە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر ئامادەبوان داری و هیوا و نوێبوونەوەیان چاند، دواتر نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان لێما شاوێش بۆ ئامادەبوان قسەیکرد وتی:  ئێمە لە دڵ پێرۆزبای  لە دایک بوونی ڕێبەری گەلی کور د دەکەین، دەڵین:" ئۆجەلان تاکە کەسە کە بتوانی کێشەی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە چارەسەر بکات و ئازادی و دیموکراتی مسۆگەر بکات،  بە بۆنەی  ڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەر ئۆجەلان داو دەکەین هەرچی زووە ڕێبەر ئاپۆ  ئازاد بکرێت و لە ناو گەلەکەی بژیەت.

ئەو نوێنەری کۆنگرەی ستار وتیشی: دەبێت کۆمەڵگا بە تایبەتی ژنان و گەنجان لەسەر پێ بن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان.

دواتر پێرۆزبای بە ئاهنگ و دیلان بەردەوامی پێدرا.

ک-ش