لە ئەستەنبوڵ هێرش کرایە سەر خوێندکاران: ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دەستگیرکران

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر خوێندکاران کە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدابوو و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران دەستگیرکران.

خوێندکارانی زانکۆ کە ویستیان لە کادکۆی ئەستەنبوڵ کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن لەدژی قەیومێک کە زانکۆکەی داگیرکردووە و داوای ئازادکردنی خوێندکارانی دیکە بکەن، رووبەرووی هێرشی پۆلیسی تورک هاتن و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران.

خوێندکاران لە ریهتیمای کادکۆی کۆبوونەوە، بەڵام پۆلیس رێگەی نەدا کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن و هێرشیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دەستگیرکران.خوێندکارەکانیش لە کۆڵانەکانی کادکۆی بەردەوامیان بە چالاکیەکەیاندا.

ف.ق