له‌ كه‌لار هه‌زاران واژۆ بۆ په‌كه‌كه‌ كۆكرایه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ 'لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان' كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز له‌ كه‌لار ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی دانا. دانیشتووانی كه‌لار به‌شدارییان له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا كرد.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'تیرۆر' له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان راگه‌یه‌نرا، له‌ ٢٩ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢ له‌ سلێمانی كه‌مپینه‌كه‌ راگه‌یه‌نرا.

له‌و چوارچێوه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز له‌ كه‌لار ستاندی واژۆیان دانا. هاووڵاتیان پێشوازییه‌كی زۆریان له‌ ستانده‌كه‌ كرد و به‌ واژۆكردنی ده‌قی پشتگیری له‌ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'تیرۆر' پشتیوانیان له‌ كه‌مپینه‌كه‌ كرد.

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ئازادی، دیموكراسی و مافی گه‌لان تێكۆشان ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت له‌ لیستی 'تیرۆر' ده‌ربهێنرێت.

تائێستا هه‌زاران واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز كاروان مه‌حمود له‌ شوێنی ستانده‌كه‌ قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه‌ به‌ به‌هێزی ده‌ستیان به‌ چالاكی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'تیرۆر' كردووه‌ و وتی، په‌كه‌كه‌ پارتییه‌كه‌ مرۆڤایه‌تی و مافی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌پارێزێت، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت له‌ لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت.

هـ . ب