له‌ وان سێ گه‌نج ده‌ستگیركران

پۆلیسه‌كانی تورك له‌ وان سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیركرد.

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی به‌ فه‌رمانی داواكاری گشتیی كۆماری وان شاهین ئاكتین، نوڕوڵا پاكپاب و تارق كلینچ كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ن ده‌ستگیركران.

ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی وان راگیراون.

هـ . ب