له ئامه‌د و شاره‌كانی تر ٨ كه‌س ده‌ستگیركران
له ئامه‌د پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و به‌گشتی ٨ كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
له ئامه‌د پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و به‌گشتی ٨ كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێپرسینه‌وانه‌ی له لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماری له ئامه‌د ده‌ستیپێكراوه، پۆلیسه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان.
پۆلیسه‌كان چوونه سه‌ر زۆر ماڵ، له‌وانه ماڵی خالیسه ئاكسۆی كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی كه گه‌ریلای هه‌په‌گه بوو له رێگه‌ی پۆسته‌وه بۆی ره‌وانه كرابوه‌وه.
له ئامه‌د شه‌ش كه‌س ده‌ستگیكران. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په خالیده توركئۆغڵو و ئیلكنور سایماك، سه‌له‌ن ئۆڵچه‌ن، نورته‌ن بینگول، رۆژهات كاراكۆچ و محه‌مه‌د فاروق ده‌ستگیركران.
هه‌ر له‌و لێپرسینه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د موراد ئۆنده‌ر له ئه‌ردنه و كه‌سێك به ناوی ئه‌رۆل چیفته‌چی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركران.
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و دوو كه‌سه بۆ ئامه‌د گواستراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه بڕیاری به شاراوه‌یی هێشتنه‌وه درا و به پاساوی ده‌ستگیركردنه‌كان ئاشكرا نه‌كرا.
هـ . ب