له‌ئامه‌د ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س درێژكرایه‌وه‌

١١كه‌س كه‌ له‌ ئامه‌د ده‌ستگیركرابوو بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ریان بۆ چوار رۆژی دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئامه‌د ده‌ستیپێكردبوو، له‌ چواری ٤دا له‌ باره‌ی ٢٤ كه‌سه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركرد ده‌ركرابوو. له‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسیدا ١٦ كه‌س ده‌ستگیركرابوون و هێنرابوونه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری ئامه‌د. ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ‌ئه‌ندامی رێكخراون‘ ده‌ستگیركرابوون. هه‌له‌ن ئۆلچه‌ن، محه‌مه‌د فاروق ده‌غه‌ر، محه‌مه‌د تاشكران، ئیلكنور شایلاك  و ئادار كاڵكان به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌ ژێر چاودێری ئه‌منیدا بن ئازاد كرابوون. 

خالیده‌ توركئۆغڵو كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په‌یه‌، چه‌كدار بوداك، ئه‌رۆل چیفته‌چی، سه‌رحه‌د كه‌كلیك، موسته‌فا كورت، سه‌لاحه‌دین سیپاك، هێلین ساین، رۆژهات كاراكۆچ، نورته‌ن بینگۆل، ئۆزان عه‌لینه‌بات و شه‌ریف تۆكماكیش ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان بۆ چوار رۆژ درێژكرایه‌وه‌.

هـ . ب