لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێک کەوتەخوارەوە
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمرۆ لە بەرەبەیاندا لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە.
لەو شوێنەی درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە هاتووچۆ راگیراوە.
کاربەدەستان خۆجێیی تائێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە. ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە.