بە دیمەن

ماک چالاکی ئەنجامدا: ٢ پۆلیس بریندار بوون، بارهەڵگرێک لەناو برا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا، سێ چالاکییان لە گەڤەر و سێوەرەگ ئەنجامداوە. لەئەنجامی چالاکییەکاند، ٢ پۆلیس برینداربوون، بارهەڵگرێکیش لەناوبرا.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، دژی بنکەی پۆلیسی گەڕەکی ئەسکی کشلای بە تەقەمەنی دروستکراو و چەکی شەخی چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، ٢ داگیرکەر لەپێش بارەگای پۆلیس بریندار بوون. داگیرکەران دەستبەجێ دەستیان بە وڵامدانەوە کرد و بۆ ماوەیەک شەڕ لە نێوان جەنگاوەرەکانمان و داگیرکەراندا ڕوویدا. پاش ڕووداوەکە، داگیرکەران بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەستیان بە پشکنینی گەڕەکەکە کرد.

هەروەها ماک ئەماژەی بەوەشکرد، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد رانجەر لە شەڕەکەدا کەوتنە بەهێرشەکانمان و جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی گەیشتنەوە شوێنی پارێزراوی خۆیان.

ماک لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند لە  ١٩ی تشرینی یەکەم، ئۆپەراسیۆنێکی سابۆتاژیان لە نزیک گوندی کایناری ناوچەی سێڤەرەگی ئورفا لە دژی بارهەڵگرێکی "فاشیست" ئەنجامدا و بارهەڵگرەکە ب تەواوی لەناو برا.