مانگرتنی زیندانیان لە زیندانی مێردین ١١ رۆژە بەردەوامە

لە زیندانی پیتی (E) کە زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، زیندانیەک دوورخرایەوە. زیندانیان بڕیاریاندا کە چالاکیەکە بە گروپی ٦ کەس بەردەوام بێت.

مانگرتنی بێکات و دەوری کە لە ٢١ی شوباتەوە لە زیندانی پیتی (E) مێردین دەستیپێکردبوو، ١١ رۆژە بەردەوامە.

زیندانیان بڕیاریاندا کە چالاکی مانگرتن لەخواردن بە شێوەیەکی گروپی ٣ کەسی و دەوری بەردەوام بێت، بەڵام بریاردرا کە بە گروپی ٦ کەسی و دەوری بێت. زیندانیان بە ناوی محەمەد شەریف ئاجار، ئازاد گوربوز، عەبدولرەحمان شیمشەک، حسێن عەلی، سەرحەد بۆگاکچا و وەدات کۆیونجو چالاکیەکەیان وەرگرت.

زیندانیەک دوورخرایەوە

لە کاتێکدا کە چالاکیەکە بەردەوامە، بەڕێوەبەری زیندانەکە لە ٢٥ی شوباتدا زیندانیەکیان بە ناوی ئیلهام ئیشی بۆ زیندانی ئیسلاحیە گواستەوە.

ف.ق