نەپەگە: گەریلا ئەم سەردەمە دەکاتە سەردەمی سەرکەوتن

نەپەگە رایگەیاند کە پەیامی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە تەلەفۆندا، بۆ ئەوان بە واتای بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان دێت و رایگەیاند کە ئەم سەردەمە دەکەنە سەردەمی سەرکەوتن.

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ هێزەکانی گەریلا بڵاوکردەوە.

پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ رۆژی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورە هاوڕێی هێژا عەگیدە (ماحسون کۆرکماز). لە ٣٥مین ساڵیادی شەهادەتی هاورێ عەگیدا، یادی هاوڕێ عەگید و هەموو شەهیدانی شۆرش بەرێزەوە دەکەینەوە و بەڵێنمان لەگەڵیان دووبارە دەکەینەوە. هەم رۆژ گرنگی رۆژی ٣٠ی ئازاریش هەیە. ٣٠ی ئازاری ١٩٧٢ رۆژی شەهادەتی پێشەنگی شۆڕشی تورکیا ماهیر چایان و ٩ هاورێیەتی. لە کزلدەرە لەلایەن دوژمنی خوێنمژەوە شەهید کران. ئێمە لە کەسایەتی شۆرشگێری هێژا ماهیر چایاندا، یادی هەموو شەهیدانی شۆرشی تورکیا دەکەینەوە. لە هەمانکاتدا ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ یڵدزە. بە واتایەکی دیکە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٠٦دا لە جوودی فەرماندەی هێژا هەڤاڵ یڵدز و ٥ گەریلای دیکە شەهید بوون. ئێمە لە ١٥مین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەواندا هەموو شەهیدە هێژاکان بەبیردەهێنینەوە. ١ی نیسانی ٢٠٠٨ رۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ نودا کارکەر، فەرهاد دەرسیم، خەلیل داغ و ژمارەیەک هەڤاڵی دیکەیە. ئەو هەڤاڵانە هەر یەکەو خاوەن تایبەتمەندی زۆر هێژا بوون. لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە.

ئێمە ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین. بەهیواین لەگەڵ رێبەرتی ئازاد لە کوردستانی ئازاددا بژین و بەڵێن و پەیمانی فراوانکردنی تێکۆشانی شۆڕش دووبارە دەکەینەوە. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی لەدایکبوونی کەسێک نییە. ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی دووەمینە و رۆژی لەدایکبوونی سێیەمینی خوڵقاند. واتە ٤ی نیسان رۆژی ئازادی سێیەمینە، هزر و رامانی پارادیگمای نوێ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ خوڵقا. و تێکۆشان بەڕێکەوت و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەیشتە قۆناغێکی نوێ. بەم شێوەیە رۆژی لەدایکبوونی یەکەمین رۆژی لەدایکبوونی هەمووانە. بووە رۆژی لەدایکبوونی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەلان. بۆیەش ئێمە جارێکیتر رۆژی لەدایکبوونی هەموو هەڤاڵان و هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.

'شەڕی سەرەکی لەدژی گەل و تەڤگەرمان لە ئیمڕالی بەڕێوە دەبرێت'

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئێمە و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر لە هەموو روویەکەوە بە فراوانی بەردەوامە. بەڵام شەڕی سەرەکی لە ئیمڕالی بەڕێوەدەبرێت. راستە، لەوانەیە لێرە شەڕێک بە چەک هەبێت، بەڵام لە بەرانبەر سەرۆکایەتی و هەڤاڵانی لای سەرۆکایەتی بەردەوام شەڕێکی دەروونی هەیە. دەزانرێت شەڕی دەروونی گەورەترین شەڕە. لەژێر گۆشەگیری قوڕسدا دوژمن لێرە لەبەرانبەر سەرۆکایەتی ئێمە شەڕ بەڕێوەدەبات. ناوەندی ئەم شەڕە بێگۆمان ئیمڕالیە. بینیمان بەر لە نەورۆز واتە ١٤ی ئازار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەبارەی ژیانی سەرۆکایەتی هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە بۆ ئەوەی شەڕی دەروونی لەسەر هەموو وڵات بڵاوبکەنەوە. گەلەکەمان لە سەرکەتنی گارە و تێکۆشانی ژنانی ئازاد لە ٨ی ئازاردا مۆڕاڵێکی زۆری وەرگرتبوو، بۆ ئەوەی گەلەکەمان بێمۆڕال بەرەو قۆناغی نەورۆز بچێت، زانیاری بەو شێوەیەیان لەبارەی ژیان و تەندروستی سەرۆکایەتی ئێمە بڵاوکردەوە. ئەمە بەشێکە لە شەڕی دەروونی کە لە بەرانبەر تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان بەڕێوەدەبرێت.

لەبەرانبەر ئەمەش، ناڕەزایی گەلەکەمان زیادی کرد. لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات رای گشتی هەڵوێستی هەبوو. دەوڵەتی تورک لە ژێر ئەم فشارەی رای گشتیدا تەنگەتاو بوو. بۆ ئەوەی لە تەنگەتاوی دەربچێت، جارێکیتر تر ویستی بە تەلەفۆن سەرۆکایەتی و هەڤاڵان دیکە لەگەڵ خانەوادەکانیان قسە بکەن. یان بەم شێوەیە رێگری لە چالاکیەکانی گەل بکەن و خۆیان لەژێر فشاری رای گشتی رزگار بکەن. سەرۆکایەتی و هەڤاڵ حامیلی یڵدرم بۆ خانەوادەکانیان هاتنە سەر تەلەفۆن، بەڵام بە تەنها ٤ – ٥ خولەک قسەیان کرد سەرۆکایەتی وتی، "ئەمە راست نییە. ئێمە ئەم رێبازە قبوڵ ناکەین. سەرۆکایەتی بە محەمەد ئۆجالانی برای وت، 'تۆش هەڵەت کردووە، پێویست بوو تۆش قبوڵی نەکەی، دەوڵەت هەڵەی کرد. ئەمە رێبازێکی مەترسیدارە. پێویستە بە پێی یاسا بجووڵێنەوە. چاوپێکەوتن بەم شێوەیە نابێت و پێویستە پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن بێن'. سەرۆکایەتی بەم شێوەیە هەڵوێستی دەربڕی . هەڤاڵ حامیلیش بەم شێوەیە هەڵویست دەردەبڕێت. هەردوو هەڤاڵی دیکەی ئیمڕالی بە تەلەفۆن قسە ناکەن و وەک شەرمەزارکردنێک هەڵوێست پیشان دەدەن. دیارە سەرۆکایەتی خواستی هەڵوێستێکی بەم شێوەیە پیشان بدات. ئەمە بۆ ئێمە پەیامێکی زۆر گرنگ بوو.

'هەڵوێستی سەرۆکایەتی لە رێگەی تەلەفۆنەوە، پەیامی بەرخۆدانە بۆ هەموومان'

ئێستا سەرۆکاتەی لەبەرانبەر ئەم دوژمنەی کە بە هەموو شێوازێک لە بەرانبەر سەرۆکایەتی، تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان شەڕ دەکات، بەرخۆدان دەکات. ئەو هەڵوێستەی کە لە تەلەفۆندا پیشانیدا، هەڵوێستی بەرخۆدانێکی جددی یە. ئەوە شتێکی ئاسایی نییە. لەهەمانکاتدا بۆ هەمووان پەیامێکە. ئێمە هەموومان پێویستە بەرخۆدان بکەین. سەرۆکاتیمان بەرخۆدان دەکات، بەڕێوەبەریمان بەرخۆدان دەکات، هەڤاڵانمان و گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات. ئێمە بەم بەرخۆدانە ئەنجام بەدەست دەهێنین، هیچ رێگەیەکی دیکە نییە! سەرۆکایەتی دەڵێت 'ئەوە رێبازێکی مەترسیدارە.' لێرەدا دیارە کە مەترسی لەسەر سەرۆکایەتی هەیە. ئەگەر ئێمە لەم سەردەمە مێژووییەدا خاوەنداری لە ئەرکەکانمان نەکەین، دیارە کە مەترسی لەسەر سەرۆکایەتی زیاتر دەبێت. بۆیەش پێویستە ئێمە خاوەنداری لە ئەرکەکانمان بکەین. هەڵوێستی گەریکا لێرەدا زۆر گرنگە.

ئەگەر سەرکەوتنی گارە نەبوایە، لەوانەیە گەلەکەمان بەم ئەندازەیە هەڵوێستی دەرنەبڕیبایا و دوژمنیش دەرفەتی نەدەدا کە بەم شێوەیە بە تەلەفۆن سەرۆکایەتی قسەی بکردایە. بەم شێوەیە ئێمەی بە تەواوی لە سەرۆکایەتی بێئاگا دەهێشتەوە. لێرەدا دیارە فشار لەسەر دوژمن دروست بوو و بە هەڵوێستی گەل فشارێک دروست بوو. هەڵوێستی گەریلا مۆڕال بە گەل دەدات و بەم شێوەیە گەل هەڵوێستی دەبێت، چەند پێشبکەوێت، دوژمن ئەوەندە هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت. یان بۆ ئەوەی رێگە لە بەرانبەر چالاکیەکانی گەل دروست بکات، بەم شێوەیە دۆر بڵاودەکاتەوە. ئەمە تاکتیکێکی شەڕی تایبەتی دوژمنە. بۆ ئەوەی چالاکیەکانی گەلەکەمان پووچەڵ بکاتەوە  بڵێت، سەیرکەن 'تەندروستی ئەو باشە، بە تەلەفۆن قسەی کرد، چیدیکەتان دەوێت'. دەیەوێت راستەوخۆ ئەمە بڵێت. بەڵام لەلایەکی دیکەوە یاساکانی خۆی جێبەجێ ناکات. چاوپێکەوتنی ئاسایی ئەنجام نادات. گۆشەگیری و شەڕی دەروونی بەم شێوەیە بەردەوامە. بێگۆمان ئەمەش مەترسیە.

'پێویستی سەرەکی هەڵگرتنی گۆشەگیری نییە بەڵکو ئازادی سەرۆکایەتیە'

مەترسی لەسەر سەرۆکایەتی بەردەوامە. مەترسی لەسەر هەموو بەهاکانی شۆڕشەکەمان و گەلەکەمان بەردەوامە. ئەمەش وابەستەی بەراستی و دروستی هەڵوێستی تەڤگەرەکەمانەوەیە. زیاتر وابەستەی هەموو لایەنەکانی تەڤگەرەکەمانەوە بە تایبەتی هەڵوێستی گەریلاوە هەیە. ئێمە دەمانەوێت وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەم سەردەمە مێژووییەدا، خاوەنداری لە ئەرکەکانی سەرشانمان بکەین و بەم شێوەیە مەترسی سەر سەرۆکایەتی و بەهاکانی شۆڕش کەم بکەینەوە. رێگری بکەین و بەم شێوەیە رێگەی ئازادی بکەینەوە. پێویستی سەرەکی هەڵگرتنی گۆشەگیری نییە، پێویستیەکە ئیدی ئازادی سەرۆکایەتیە. کاتی ئەوە هاتووە کە ئیدی سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئێمە بە تەنها ئەمە ناڵێین بەڵکو هەموو جیهان، زۆر رۆشنبیر و ژمارەیەکی زۆر دەزگا و سەندیکای وڵاتان دەڵێت، "ئیدی کاتی ئازادی سەرۆک ئاپۆ هاتووە. رای گشتی جیهان هەست بەوەدەکات کە رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، گەلانی هەرێمەکە و بۆ مرۆڤایەتی دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت، نابێت ئیدی لە زینداندابێت. نابێت ئیدی لەژێر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا بێت. ئیدی وەک ئیرادەی گەلان کەسانی ڕۆشنبیر، هونەرمەندان و سەندیکاکان لەم چوارچێوەیەدا دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە.

'کاتی ئازادی سەرۆکایەتی هاتووە، ئەوە بەسە کە بە تەنها ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین'

ئێمە دەزانین ئەگەر ئێمەش لە کوردستان لەم سەردەمەدا، وەک پێویست خاوەنداری لە ئەرکەکانمان بکەین، تێکۆشانی شۆڕش بەرز بکەینەوە، ئیدی رێگە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکرێتەوە. گونجاوە و کاتی هاتووە. بە تەنها ئەوە دەمێنێت کە بە ڕاستی ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین و ببینە وڵام. ئێمە دەمانەوێت لەسەر ئەم بناغەیە ئەرکەکانی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ بکەین. ئێمە دەمانەوێت بەم بڕیارەوە، بەم بەڵێن و پەیمانە پێشوازی لە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بکەین و پیرۆزی بکەین.

ئەگەر ئێمە بۆ رۆحی ئاپۆگەری بجووڵێینەوە و بە شێوەیەکی راست و دروست واتای پەیامەکەی رێبەر ئاپۆ شیبکەینەوە و لێی تێبگەین کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بڵاویکردەوە، دەبێت ئەم سەردەمە بکەینە سەردەمی بەرخۆدانی مێژوویی و کاتی سەرکەوتن. بەم شێوەیە هەموو هەڤاڵ و هەموو یەکینەکانمان دەتوانن هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' بکاتە بناغەی رێپێوانی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و رێپێوانی ئازادی کوردستان. لەم بوارەدا بە هەڵویست و ئەزموون و فیداکاری هەڤاڵان تاوەکو کۆتایی بڕوا و متمانەمان هەیە. هەڤاڵان لە بەرخۆدانی گارەدا ئەم فیداکاریەیەیان ئاشکرا کرد. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە بڕوامان وایە هەموو هەرێمەکان لەم چوارچێوەیەدا لەناو وردبونەوەیەکدان و سەردەکەون. ئەم سەردەمە دەکەنە سەردەمی سەرکەوتنی مێژوویی. بەم بڕوا و متمانەیە، سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازین."

ف.ق