نەپەگە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی عەگیدەکان تێکۆشان دەکەن

نەپەگە: لە سەردەمێکی ئاوەهادا کە گەلی ئێمە و تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەهەرکات زیاتر پێویستیان بە عەگیدبوون هەیە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەڕۆحی عەگیدەکان بەرەو لووتکەی سەرکەوتن تێکۆشان دەکەن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ( نەپەگە)، بۆ هەفتەی قارەمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل( نەپەگە):

" وەکوو لە پێواژۆ مێژووییەکاندا دەگوترێت، هەموو ئەو گەلانەی کە دەخوازن خۆیان ئازاد بکەن، بە تێکۆشانی گەورە هەبوونی خۆیان مسۆگەر کردووە. گەلێک کە هەبوونی خۆیان خستووەتە پێش، لەگەل بەدەلی گەورە، بە بەرخۆدانی قارەمانان گەلێک  کە بە ناوی ئەوانەوە تێکۆشانیان کردووە بوونەتە خاوەن شکۆ. لەبەر ئەوەی کە ، لەلایەن کۆمەڵگە ژیانێکی ئازاد، دەبێتە دەسکەوتێک کە تەنیا بە تێکۆشانێکی قارەمانانە دەتوانێت دەست بکەوێت. گەلی کوردستانیش، کە لە کۆنترین گەلانی مرۆڤایەتییە، وەک ئەنجامی سیاسەتی پیلانگێڕی، زوڵم و گووشارهاتبووە بەر قۆناغی نەمان، بەڵام بە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی قارەمانانەی ئاپۆییەکان، دیسانەوە هەبوونی خۆیان سەلماند و بە هەنگاوی بە ئیرادەی خۆیان بەروە ئازادی تێکۆشان دەکەن.ئەو ڕۆژانەی کە گەلی ئێمە  هەبوونی گەلکەمان دادەنێن وەک " هەفتەی قارەمانی" بەناوکراوە و گەلەکەمان لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ٢١ی ئادار هەتاکوو ٢٨ی ئادار یادی قارەمانە فیداییەکانی خۆیان دەکەنەوە. هەفتەی قارەمانی باسی ئەو ڕۆژانەی دەکات کە هاوڕێ مەزلووم دۆغان، کاوەی سەردەم کە بە نەورۆز بووە یەک و لەدژی دڕندەیی دەوڵەتی تورکی فاشیست و پیلانگێڕ بە چالاکی قارەمانانەی خۆی ڕابوو بووە هاوڕێی عەگید( مەعسووم کۆرکماز)  بە شەهیدبوونی لە گارە دەڵێت، بۆ ئەوەى لەو قۆناغەدا (شێوازی) گەریلای لە کوردستان سەقامگیرتر بکات و تێکنەشکاندن و لەبن نەهاتنی بچەسپێنێت، لە گارە شەهید بوو.

 

' ڕێبازی هەڤاڵ عەگید ڕێبازی سەرکەوتنە'

بێ گوومان ، هەڵوێستی بە دیسیپلین، بێ وێنە، بڕیاردار لەسەر ڕێبازی ڕێبەرایەتی هاوڕێ عەگید، فەرماندەی گەورەی قۆناغی ١٥ی تەباخ ی بێ وێنە کە جەژنی بەرخۆدانی گەلی کوردە، لە سەرکەوتنی ئەو بەرخۆدانە فاکتەرێکی هەرە گرینگە. ئەو هەڵوێستەی هاوڕێ عەگید کە بە قارەمانی خۆی خستوویەتە ناو گەشکردنی تەڤگەری گەریلای کوردستان  بە دڵ، مێشک، ڕۆحی خۆی ژیاوە و پێشەنگایەتی ئەمەی کردووە، گەلی کوردستانی لە بەر نەمان لە مردن بەرەو ژیانەوە، لە کوردستان ڕاستیی کۆمەڵگە کە بۆ ئازادی خۆی شەڕی کردووە ئافڕاندووە. لەبەر ئەوە، فەرماندەی پێشەنگی ئەم گەشەسەندنە مێژووییە هاوڕێ عەگید، قارەمانی ڕاستەقینەی نەتەوەیی گەلەکەمانە.

٣٥سال پیش ئیستا لە بۆسەیەکی خائێنەکاندا شەهید بوونی ئەو فەرماندە مەزنە کە لە دژی زیانەکانی ڕژیمی ١٢ی ئەیلوول تێکۆشا و خاوەنداریەتی لە بەها مرۆییەکان دەکرد، بۆ گەلی کوردستان و تورکیا خەسارێکی گەورەیە. پارتەکەی ئێمە پەکەکە کە هەر بەشێک لە شەهید بوونی گرینگ کردووەتە هۆکاری ڕابوون، هەمان هەڵوێستیشی لە شەهید بوونی هاورێ فەرماندەی هێژا عەگید ڕەچاو کردووە، وەک هەڵویستێکی دلسۆزانە لەهەمبەر یادکردنەوەی هاورێ عەگید، سوپای گەریلای لە کوردستان گەشاندەوە و گەیاندیە ئەم ئاستەی ئەمرۆ. هاورێ عەگید هێمای پێداگری لەسەر گەریلایەتی، بڕیارداری و ڕۆحی هێرش بردنە. ڕێبازی هەڤال عەگید ڕێبازی گەریلای سەرکەوتووە. بە زیرەکی و ڕۆحی ئاپۆیی ڕۆحی عەگیدەکان کە بۆ ئێمە لەهەموو کاتێکدا نموونەیە، تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە لەسەر ئەو ڕۆحە گەشاوەتەوە ئەمرۆ گەییشتووەتە قۆناغی سەرکەوتن. لە کاتێکی ئاوەهادا کە گەلەکەمان و تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەهەر کاتێک زۆرتر پێویستیان بە عەگیدبوون هەیە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی سەرکەوتنی عەگیدەکان تێکۆشان دەکەن و ئامانجی قارەمانە نەمرەکانی ئێمە بەجێ بهێنن. هەر بۆیە گەریلاکانی هەپەگە کە فیدایی ڕێبەر ئاپۆن، لەم کاتانەدا ، هەموو هەواڵەکان دەربارەی ژیانی رێبەرایەتی لەنزیکەوە چاودێری دەکات و بۆ ئەم قۆناغە هەستیارەدا و بۆئەوەی کە ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت ئامادەیە. بە بۆنەی ٣٥هەمین ساڵی شەهید بوونی فەرماندەی گەورە و نەمر عگید ئێمە لە پیش هەموو شەهید خۆمان بە ڕێزداری و حورمەتەوە سەردا دەنەوێنین، بە چاندی سەربازی و بڕیارداری و کردنەوەی ئەوان  کە عەگیدەکان ئافراندوویانە و بەردەوام ڕێگەنیشاندەری ئێمە دەبن، لەم چوارچێوەیەدا  هەفتەی قارەمانی لەهەموو هاورێیانی خۆمان پیرۆزدەکەین کە لەسەر رێبازی مەزلووم و عەگیدەکان تێکۆشان دەکەن."

ک-ش