پارته‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئامه‌د ده‌ست به‌ نه‌ورۆز ده‌كه‌ن

پارته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئامه‌د، پارته‌ چه‌پگره‌كانیش له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌ست به‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن.

نه‌ورۆز له‌ ئامه‌د به‌ دروشمی "كات كاتی سه‌ركه‌وتنه‌" ١٠ی ئادار ده‌ستپێده‌كات.

له‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا به‌ پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتیكه‌مان (ده‌به‌په‌) و پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سازده‌كرێت، پارته‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (كه‌كه‌په‌)، كه‌ده‌په‌ باكور، پارتی ئازادی، پارتی مرۆڤ و ئازادی (پیا)، كۆمه‌ڵه‌ی كوردی دیموكراتیكی شۆڕشگێڕ (ده‌ده‌كه‌ده‌) پێكه‌وه‌ نه‌خشه‌رێگایه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی نه‌ورۆز پێكدێت له‌ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردان.

له‌ئیسته‌نبوڵ ١١ ی ئادار به‌پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌كه‌) و هه‌ده‌په‌، به‌ به‌شداری پارته‌ چه‌پگره‌كان نه‌خشه‌رێگایه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت.

نه‌خشه‌رێگاكان له‌ ئامه‌د و ئیسته‌نبوڵیش ئاشكرا بكرێن، یه‌كه‌م ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ١٥ی ئادار له‌ ناوچه‌ی ئه‌لكێی شڕنه‌خ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌ نیسانی ٢٠٢١به‌دواوه‌ هێرشی قورس له‌سه‌ر ئه‌لكێ له‌ئارادایه‌.

هـ . ب