پەدەکە هێز لە ناوچەى بەردەناز جێگیر دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەى بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازی و دەیەوێت دەورووبەری هێزەکانی گەریلا گەمارۆ بدات و هێرش بکاتە سەریان.
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەى بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازی و دەیەوێت دەورووبەری هێزەکانی گەریلا گەمارۆ بدات و هێرش بکاتە سەریان.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەی بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد و قەزای حاجی ئۆمەران دەستیان بە جموجوڵی سەربازی کردووە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، پەدەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر هێزەکانی گەریلا و دەیەوێت ناوچەکانی گەریلا لە نزیک چیای هەڵگورد و ناوچەى حاجی ئۆمەران گەمارۆ بدات.
پەدەکە لە نیوەڕۆی دوێنێوە دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازی لە ناوچەى بەردەناز و لە دەمەو ئێوارەدا ئەو جموجوڵە سەربازییەى زیاتر کردبوو.
ژ.ت