پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆزا و چەندین کەسیان دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆزا و چەندین شوێنی تر و لەو هەڵکوتانەدا ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستگیرکردووە.

پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆزا لە ناوچەى پەیاسی ئامەد و دەستیانکرد بە پشکنینی ناو کۆمەڵەکە و کەلوپەلەکانی ناو کۆمەڵەکە.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هاوکات هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین شوێنی تر و لەو هەڵکوتانانەدا دایە نەزاهەت تەکە دایکی ئاشتی و چەندین کەسی تر دەستگیرکراون.

لە ئەژماری تویتەری کۆمەڵەى ژنانی رۆزا دا بڵاوکرایەوە، "ئێوە هەرگیز ناتوانن لە تێکۆشاندا پاشەکشە بە ئێمە بکەن. ئێمە لێرەن و ئێمە لێرەش دەبین".

ژ.ت