'قەڵای بەرخودانی زاپ زۆر شتی فێر کردم'

گەریلا ژیان جودی باسی هەرێمی زاپ دەکات و دەڵێت، "زاپ ناوچەیەکی وەهایە، کە قورسی و دژواوریی خۆی هەیە، بەڵام هەر چەند قورسی و زەحمەتیشی هەبێت، ئەو قورسی و زەحمەتییە ورە و ئیرادە و بڕوای مرۆڤەکان بەهێزتر دەکات".

یەکێک لەو شوێنانە، کە بۆ گەریلا بووەتە پەرستگە و پەناگەی ژیان ناوچەى زاپە. زاپ ناوەکەى لە رووباری زاپەوە وەرگرتووە. وەک بەهەشتێک لە دڵی گەریلادا جێی خۆی کردووەتەوە. یەکێک لە گەریلاکانی یەژاستار بە ناوی ژیان جودی خۆشەویستیی خۆی بۆ چیاکانی کوردستان و پەیوەستبوونی خۆی بە زاپەوە دەگێڕێتەوە.

'هاوڕێیەتیی پەکەکە رۆحی ژیانە

لە ناو بزووتنەوەى پەکەکەدا ئەوە شتەى، کە زۆرترین کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات هەڤاڵێتی و هاوڕێیەتییە. بە پەیوەستبوونیان بە هاوڕێیەتی لە دژوارترین و سەختترین جیهاندا بەرخودانێکی بڵند و تێکۆشانێکی گەورە دەئافرێنن. یەکێک لە گەریلاکانی یەژاستار بە ناوی ژیان جودی بەم جۆرە باسی بۆچوونی خۆی دەکات و دەڵێت، "من لە زاپ دەستم بە گەریلایەتیی کرد. من بۆخۆم لە ناوچەى زاپ فێری گەریلایەتیی بووم. گەریلایەتیی من لەم چیا بڵند و سەرکەشانەدا پێشکەوت. گەریلایەتی لە چیای زاپ و ئەو هاوڕێیەتیی تیادایەتی، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەسایەتیی من دروستکرد. ئەو ئەزموونانەى لەوە بەدەستمهێناون، بوونە هۆکارێک، کە من خۆم بناسم. ژمارەیەکی زۆر بیرەوەری و رووداو، کە من لە زاپ لەگەڵیاندا ژیام، هەرگیز لە بیرم ناچنەوە. ئەوانە هەموو کات لە زەین و هۆشی مندا دەمێننەوە، وەک ئاوێکی زوڵاڵ و روون لە جوڵدان و دەژین".

'کەسایەتیی بەهێز لە ناو سەختی و دژواریدا پێشدەکەوێت'

گەریلا جودی سەرنجی خستەسەر بونیاتنانی کەسایەتی لە کاتە قورس و سەختەکاندا و وتی، "زاپ ناوچەیەکی وەهایە، کە زەحمەتی و سەختیی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام هەر چەند زەحمەتی و دژواریشی هەبێت، ئەو زەحمەتی و سەختییانە ئیرادە و ورە و بڕوای مرۆڤەکان بەهێز دەکەن. بەو زەحمەتییانە، ئیرادە و ورە و هاوڕێیەتی پێشدەکەون. من بۆ خۆم لە ناو ئەو سەختی و زەحمەتیاندا چەدین ئەزموونی گەورەم بە دەستهێناوە".

ژ.ت