قەدەغەکردنی میتینگی زمانی دایک لە ئامەد شەرمەزارکرا
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی قەدەغەکردنی میتینگی زمانی دایکی شەرمەزار کرد.
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی قەدەغەکردنی میتینگی زمانی دایکی شەرمەزار کرد.
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی بۆ ئەوەی کوردی ببێتە زمانی فەرمی دەستی بە میتینگی گەورە کردبوو.
تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی لە ئامەد لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆن میتینگی ئەنجامدا. پارێزگاری ئامەد بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێگەی بە میتینگەکە نەدا.
ئەندامانی تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی لە ئۆفیسی یەنیشەهری ئامەد کۆبونەوە و ویستیان کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن و دواتر رێپێوان ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس دەستوەردانی کرد و رێگەکەی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش داخست.
پۆلیس لەبەردەم کۆڵانی هونەر، رێگریان لە ئەندامانی تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی کرد و رێگەیان نەدا رێپێوان ئەنجام بدرێت. کاتێک چالاکوانان لە باڵەخانەی هەدەپە لە یەنیشەهیر چوونە دەرەوە، پۆلیس رێگری کرد و رێگەیان نەدا کە گەل بچێتە کۆڵانی هونەر.
ف.ق