قەرەیلان: ڕۆحی گیانفیدایی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی بەهێزتر -٣-

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: وەک هێزێکی ١٥ی تەباخ کە گەیشتووەتە ئەم ئاستە، شانازی بە سەرکەوتنەکانمانەوە دەکەین. لە گارە، زاپ و مەتینا ڕۆحی فیدایی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ هێشتا بەهێزە، هێشتا کاریگەرە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەبۆنەی ٣٧مین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.  بەشی یەکەم و دووەمی چاوپێکەوتنەکە پێشتر لە ئاژانسەکەماندا بڵاوکرایەوە و ئەمەش بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنەکەیە: -

ئەوەی خەباتی چەکداری بەسەرماندا دەسەپێنێت دەوڵەتی تورکە

زۆرجار دەوترێت، 'بەهۆی پەکەکەوە چەندین گوند ئاوەدان نەکراون' ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان بە تایبەتی لە بەهدینان و برادۆست بۆ تێکۆشانی ئازادی باکوری کوردستان سەختی دەبینێت. بۆردومان دەکرێن و شەهید دەکرێن و زیان بە ماڵ و موڵکیان گەیشتووە. ئێمە ئاگاداری ئەوەین و دەزانین گەلەکەمان کە تووشی نەهامەتی بوون، کاردانەوەی لەو جۆرەیان نییە، ئەم لێدوانانە سیاسیە. ئێمە کەسانێکمان هەیە کە ئازاریان هەیە. بەڵام ئەو قسەیەی کە سەدان گوند، ٨٠٠ گوند بەهۆی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە، چۆڵکراون، راست نییە. دەپرسم؛ گوندەکانی سێمێل کە گوندەکانی دەوروبەری دهۆکن، ئاوەدان نەکراون، باشە لەوێش پەکەکە هەیە ئەوانیش چۆڵن.، سیاسەتێک هەیە. واتە سیاسەتی چۆڵکردنی گوندەکان هەیە، بۆیە چەندین گوند ئاوەدان نەکراون. بۆ ئێمە، واتە شەڕ هەیە، هێرشی دەوڵەتی تورک هەیە، بۆردومان هەیە، بۆیە ئاگاداری ئەو زەحمەت و ناڕەحەتیانەین کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، دەزانین گەلەکەمان باش دەزانێت کە ئێمە وەک پەکەکە لە ژێر بارێکی قورسداین، لە شەڕدان، سەرۆکمان دیلکراوە، زوڵم هەیە، ئەشکەنجە هەیە، دە هەزار کەسمان، کادرەکانمان، خۆبەخشەکانمان لە زیندانەکاندان. لەژێر زوڵمدان، ئێستا لە زیندانەکاندا مانگرتن هەیە، لە هەموو شوێنێک خەڵکی ئێمە لە شەقامەکاندا دەکوژرێن. ئێمە بەرهەڵستی ئەم زوڵمە دەکەین. ئێمە هیچ شتێک بە ئەنقەست ناکەین.

ئێمە دەمانەوێت کێشەی کورد بە ئاشتی چارەسەر بکرێت. نەک بە شەڕ، بەڵام دەوڵەتێک لە دژی ئێمە هەیە کە دەیەوێت بە کوشتن و شەڕ چارەسەری بکات. سەرۆک ئاپۆ وتی، دەرفەتێک بۆ من دروست بکەن، من لە هەفتەیەکدا چارەسەری دەکەم باشە، وەک پەدەکە دەڵێت، لەو کاتەوەی دەوڵەتی تورک دۆستی پەدەکەیە، با بڵێین چارەسەرێک هەیە بۆ کێشەکە، لەڕووی سیاسییەوە چارەسەری بکەن. هەروەها ڕاستییەک یەیە، تا دەوڵەتی تورک ناسنامەی کوردی ناوخۆی قبوڵ نەکات، هەرگیز لە دەرەوەی سنووری تورکیا نابێتە دۆستی کورد، دۆستی ڕاستەقینە نابێت، هاوڕێیەتی ئەوان هەموو تاکتیکییە، بۆ بەکارهێنانە. ئەگەر تورکیا بەڕاستی دڵسۆزی دۆستایەتی بێت، ئەوا دەبێت لەناوخۆیدا کورد قبوڵ بکات، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لەگەڵ باشووری کوردستان دۆستە، نەخێر، ئێستا تەنیا کار بۆ نەهێشتنی دەکات. ئەمە شتێکی تاکتیکییە. بە هەموو پارتیە سیاسیەکانی باشووری کوردستان دەتوانن بڵێن، هەموو لایەنەکان پێکەوە؛ ئێمە ئیدانەی ئەوە دەکەین کە بۆچی دەوڵەتی تورک گوندەکانی ئێمە بۆردومان دەکات. ئەوان دەتوانن بڵێن. ئەگەر بۆ نمونە پەدەکە، حکومەتی هەرێم هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە کردەوەکانی تورکیا دەرببڕێت، ئەوا کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەڵوێستیان دەبێت و تورکیاش ناتوانێت ئەوەندە پێشێلکاری بکات، ناتوانێت هەموو ڕۆژێک دەوروبەری گوندەکان بۆردومان بکات. تاوەکو گوندنشینانمان دەچن بۆ دروستکردنی کارەبای خۆیان، ئاو دەهێنن تەقەیان لێدەکرێت. ئەو کاتە ناتوانێت ئەم کارانە ئەنجامی بدات. ئێمە دژی تورک یەکبگرین، ناتوانێت ئەو کارانە بکەن. واتە دەتوانن بڵێن، کێشەی پەکەکە بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد چارەسەر دەکرێت. با لەڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت. بە چەکداری چارەسەر ناکرێت، بە کوشتنی کورد چارەسەر ناکرێت، ئەم پرسە بە کوشتنی منداڵانی کورد چارەسەر ناکرێت. خولوسی ئەکار دەڵێت، ژمارەکان هەموو ڕۆژێک دەڵێن من ١٨ هەزار کەسم کوشت، نازانم چەنم کوشت. واتە دەیانەوێت بە کوشتن بگەنە ئەنجام. پێویستە هەموو کوردێک، هەموو دیموکراتێک، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە دڕندانەیە بوەستێتەوە. هیوامان بۆ سیاسەتی ه باشوور ئەوەیە کە وەها هەڵوێستێکیان هەبێت .ئێمە باوەڕمان وایە کە گەلەکەمان ئەو شتانە دەزانن و پەیڕەوی دەکەن. ئێمە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی شەڕی ئەم شەڕە ناکەین. هێرش کرایە سەرمان، هێرش کرایە سەر گەلەکەمان، سیاسەتی دوژمن لەسەر باشووری کوردستان هەیە، لەبەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نابین، ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانی دەکەین، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی نەتەوەیی هەموو گەلی کوردە.

چاوەڕێین پەدەکە دەربارەی ٣ هەڤاڵمان لێدوانێک بدات

تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک نیە. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە پەدەکە لەبارەی ٣ هەڤاڵەکەمان هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ گەلەکەمان رونکردنەوەیەک بدات. ئەم مرۆڤانە قوربانیان داوە بۆ گەلەکەیان. هاوڕێ سەروەر سەرحەد تا ئێستا چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا بەتایبەتی لە گارزان و تاتوان چەندین رۆژ لەناو بەفردا شەڕی کردووە. نزیکەی ٣٠ هەڤاڵ شەهید بوون، تەنیا ئەو رزگاری بوو. لەم ڕووەوە ژیانی وەک ڕۆمان وایە. دەکرێت فیلمی لەسەر دەربکرێت. کەسێکی رەنجدەرە و ئەو و دوو هاوڕێی ویستویانە لە گۆشینەوە بچنە مەتینا. بۆ ئەوەی کەس نەیانبینێت شەوانە دەڕوشتن و لەسەر ڕێگا نەدەڕویشتن، بەڵام لەناوچەی خەلیفان لەنزیک گوندی بێخمێ بە رۆژ دەمێننەوە، هەندێک کەس دەیانبینن ودیارە ئیخباریان دەکەن.

هێزێکی گەورە، وەک هێزێکی تایبەت، گەمارۆیان دەدات، هێرش دەکەنە سەریان و شەڕد دەکەن. ئێمە نازانین ئەنجامەکەی چی بوو. ئایا ئەمە پێویستی بوو؟ شەوان، سێ هەڤاڵ بە نهێنی دەیانەوێت لە شوێنێکەوە بڕۆن بۆ شوێنێکی تر، ئەمە کاری کێ تێک دەدات؟ ئەمە وەک ئەو شتە نییەکە پێشتر ڕوویدا. یەکێک دەچێتە ئەو شوێنەی کە کەسێکی دیکە لەوێ یە، نا. دەرکەوتووە کە سێ کەس لە شوێنێکدا خۆیان حەشارداوە و دەزانن کێن، گەمارۆدراون. واتە، بە شێوەیەکی ئەنقەست ئەنجام درا. ئەمە دۆخێکی جدییە زۆر خەمناکە. نابێت ئاوا بوایە. هەم بزووتنەوەکەمان لێدوانێکیان دا و من قسەم کرد. هیوام بەئیدارە و سەرکردایەتی پەدەکە هەبوو، بانگمان کردن. من لەم بارەیەوە هیوام هەبوو. پێم وابوو ئێمە دژی تورکەکان شەڕ دەکەین، ئەوان دەتوانن یارمەتیمان بدەن. تەنانەت ئەگەر ڕوون نەبێت، دەتوانن بە نهێنی یارمەتی بدەن. هیوامان خواست ئەگەر یارمەتیش نەدەن ئەوا بێلایەنن، بەڵام ئێمە گەمارۆ و ئابڵوقەمان بینی و هەواڵگری بە دوژمن دەدەن، بە ڕاستی تێناگەیەن. ئێستا شەڕێک لە نێوان کورددا دروست دەبێت و سەدان کەس لە هەردوولا گیانیان لە دەست دەدات، باشە پەدەکە چی بەدەست دەهێنێت.

ئەگەر ئەم شەڕەش بەرفراوانتر بێت، بۆ ماوەیەکی بەردەوام دەبێت، بەرەو دەشت و شار دەڕوات، کاریگەری لەسەر ژیانی هەموو خەڵک دەبێت، چ دەستکەوتێک بۆ سیاسەتی کورد دەبێت؟ ئایا هەموو جیهان سەیری ناکەن، ئەو کاتە دەڵێن کە قسەکانی دەوڵەتی تورک ڕاستن ئەمانە خێڵن، نەک نەتەوە، سەیرکەن لەدژی یەکتری شەڕ دەکەنبۆچی؟ چی هەیە؟ هەرچییەک بێت ئایا جیهان بە دیالۆگ هەموو شتێک چارەسەر ناکات؟ گەورەترین کێشە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەری دەکەن. کەواتە بۆچی ئێمە دیالۆگمان نییە؟ دیالۆگ هەبوو، دیالۆگیان وەستاند. هێزی سەربازی دەجوڵێنن. هیچ کەس ناتوانێت بە زۆر هیچ شتێک بە کەسێکی دیکە قبوڵ بکات . پێویستە هەموو کەس ئەمە بزانێت. واتە بە زۆر ڕێگاکە ببڕن و گەمارۆی بدەن و پەکەکە تووشی کێشە بکەن. پەدەکە بەم شێوەیە تەنگەتاو نابێت و تەنازول ناکات. پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژییە و داهێنان لە ناو خۆیدا دروست دەکات و ڕێگاکانی خۆی دەدۆزێتەوە. بەو شێوەیە دەوڵەتی تورک ماوەی ٤٠ ساڵە شەڕ دەکات، بەڵام ناتوانێت شەڕی پەکەکە بکات. گەمارۆکان، بڕینی ڕێگاکان ڕاست نین. ئێمە هیواخوازین ئەمە بوەستێت. ئەم سیاسەتە خزمەت بە گەلی کورد ناکات. ئاشکرایە کە خزمەت بە دوژمن دەکات. ئێمە نامانەوێت دوژمنەکەمان دڵخۆش بێت، ئێمە نەمانویست ئەوە ڕووبدات، بەڵام بەداخەوە.

بە دزینی بارگیرەکانی هێزەکانی گەریلا چی دەکەن؟

ئێستا سەیرکە، بەم هێزەی ڕووی لە مەتینا کردووە، نیگەرانی هەیە کە هەموو ڕۆژێک شتێکی گەورە ڕوو بدات، چونکە ئەوان تا ٣٠٠ مەتر لە هاوڕێکانمان نزیک بونەتەوە.. بۆ نموونە، لەوێ ئاژەڵی بارگیری هاوڕێکانمان هەیە، دەستیان بەسەردا گرت. هاوڕێکان دەیانویست دیمەنەکان تۆمار بکەن و بڵاویان بکەنەوە، ئێمە نەمانهیشت. هەندێک شت هەیە کە نامانەوێت ببێتە ماڵ بەسەر پەدەکەوە. شتی زۆر بێنرخن. ئێمە نازانین بەرپرسانی ئەوان چەندە ئاگادارن. بۆ نموونە، کەر دەدزن، ئەسپ دەدزن و دەیفرۆشن. هەندێک ئاژەڵی گەریلا هەن کە کاریان پێدەکەن. واتە زۆر شتی لەو جۆرە هەیە. دوای ئەوەی ئەو هێزە هاتە ئەوێ، هەرێمی مەتینا ناچار بوو کە تاکتیکەکانی لە زەندورا بگۆڕێت .کێ سوودی لێ وەرگرت؟ دەوڵەتی تورک سودی وەرگرت. واتە ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی تونێلەکانی زیندورا. بە ناچاری گوڕان. بۆچی؟ پشتیان گەمارۆدرا. هەموو رۆژێک گومان هەبوو کە دۆخی جیاواز رووبدات. بەو هۆیەوە ڕێوشوێنی ناردنی پشتگیری نەگیرا و شێوەی شەڕەکە لەوێ گۆڕا. واتە دوژمن سوودی لێ وەردەگرێت. کورد لێرەدا هیچ سوودێک نابینێت، لێرەدا هیچ بەرژەوەندییەک بۆ گەلی کورد نییە. ئەم سەردەمە کاتێکی زۆر گرنگ و هەستیارە. بەڕاستی ئەمە زیان بە کورد دەگەیەنێت. لەوانەیە هەندێک وا بیر بکەنەوە وەک ئەوەی ئێمە پێویستیمان بە یەکگرتنە، هەمیشە دەڵێین یەکڕیزی، ئێمە پێویستمان بە ئەوە نییە، خەڵکەکەمان پێویستییان بەوە هەیە. گەلی کورد پێویستی بە یەکێتی هەیە. ئێستا بەرخۆدان لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا هەیە. ئەگەر ئەوان پشتگیریمان بکەن، ئێمە لەوێ دەریان دەکەین. زیاتر لە سێ مانگ و نیو تێپەڕیوە و هێشتا ناتوانن داگیرکاریی لە ئاڤاشین بە ئەنجام بگەیەنن. ئەوان ناتوانن لە زاپ بەرەو پێشەوە بڕۆن. ئه گه ر هاوکاری ئێمەیان بکردایە، نەیاندەتوانی مەترێک بەرەو پێشەوە بێن. ئەگەر یەکبگرین، ئیرادەمان یەکبخەین لە دژی دوژمنەکەمان، باشە هەموو کەس سەرناکەوێت؟ ئەمە هیوای ئێمە بوو، ئەمە چاوەڕوانی ئێمە بوو. بەڵام ئەوە ڕووینەدا. کورد دەتوانێت سەربکەوێت، کورد دەتوانێت ببێتە ئیرادە. بەرخۆدانی سێ مانگ و نیو ئەمە دەسەلمێنێت. دەبێت یەک سیاسەتمان هەبێت. هیچ نەبێت زیان بە یەکتر نەگەیەنین، بەڵام ئێمە هەرچەندێک وا دەڵێین، ئەنجام بەدەست ناهێنرێت.

لە باشور دۆخێکی زۆر هەستیار و ئاڵۆز هەیە

چەند رۆژ لەمەوبەر بینیمان، هونەرمەندانی کورد سمیناریان ئەنجامدا و قسەیان کرد. هونەرمەندان ویژدانی کۆمەڵگان. پێویستە دەست بە جوڵە بکەن. رۆشنبیرە راستەقینەکان ویژدانی کۆمەڵگان، پێویستە لە بەرانبەر کردەوەکان بێدەنگ نەبن. ئێمە چاوڕێ دەکەین، گەلەکەمان بێدەنگ نەبێت. سیاسەتمەدارانی کوردی باشوری کوردستان، سەرەتا پارت و سیاسەتمەداران و کۆمەڵگای مەدەنی. ئێمە پێیان دەڵێین وەرن سەیر کەن بزانن کێ حەق و ناحەقە. لەکوێ ئیدارەی باشوری کوردستان یان حکومەتمان پێشێل کردووە؟ راستیەکمان هەیە، دیالەکتیکی کوردستان هەیە. لێرە هەبوونی گەریلا هەیە، کەس ناتوانێت چاوی خۆی لە بەرانبەری بگرێت. چارەسەری چییە؟ چارەسەری ئەوەی دەوڵەتی تورک بێتە سەر رێگە. دەیەوێت بە شەڕ تێکمان بشکێنێت، لەناومان ببات و ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێمە هەروەها دەمانەوێت بە شەڕ بەرخۆدان بکەین، دەوڵەتی تورک بشکێنین و ئەنجام بەدەست بهێنین. بەرخۆدانی ئێمە تەنها لە زاپ و ئاڤاشین نییە، بەرخۆدانی ئێمە لێرەوەیە تاوەکو ئیمرالیە. پێش هەموو شتێک رێبەری ئاپۆ ئێستا بەرهەڵستی دەکات. ئەو بەرخۆدانی ئیرادە بەڕێوەدەبات لە دژی ئەشکەنجەی دەروونی. واتە، ئێمە لەژێر بارێکی ئاواداین. پێویستە یارمەتیمان بدرێت. یارمەتی نادەی، لانی کەم بەم شێوەیە گەمارۆ مەدە. ئەمە بەلایەنی کەمەوە هێرش مەکە. دۆخەکە لەم رووەوە باش نییە. ئێمە بەڕاستی نەمانویست بگەینە ئەم ئاستە. ئێمە هێشتا هیوامان هەیە، بەڵام دیارە لایەنی سێیەم پێویستە، واتە دەستپێشخەریی گەلەکەمان، هونەرمەندانمان، سیاسەتمەدارانمان دەبێت دەستوەردان بکەن. واتە دۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات. لە ئێستادا پۆزسیۆنێکی لەو جۆرە هەیە. بۆیە جارێکی تر بانگی هیچ شتێک ناکەم. من دەڵێم هەموو شتێک لە ژێر چاودێریدایە، پێویستە هەموو کەس لەم کاتەدا بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ. ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمانمان جێبەجێ دەکەین. جارێکی تر ئێمە دەڵێین ئەمان ئەمان با روونەدات. هەستیاریەکە تا چ رادەیەک دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت؟ ئەمە ڕاستیەکە. بۆیە ئێمە دەڵێین ئەمە دۆخەکەیە، ئەوەی پێشتر وتمان، لەسەر سورین. من نامەوێت شتێکی نوێ بڵێم. ئەوەندە دەتوانم رونی بکەمەوە. هیوادارم بەم نزیکانە چارەنووسی هەڤاڵانمان ڕوون بکرێتەوە و ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەین".

ف.ق