قەرەیلان: هیچ پلانێکیان سەرناکەوێت -٢-

قەرەیلان رایگەیاند، نەورۆز و بەرخۆدانی گارە پیشانیدا کە 'پلانی چۆکدادان' شکستی هێناوە و وتی، "هیچ پلانێکی قڕکردنیان لە بەرانبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی سەرناکەوێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بانگی لە هەموو پارتە سیاسیەکان، رێکخرا و دەزگا کوردستانیان کرد و وتی، "پێویستە هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەدا هەستیار بین و بۆ گەشکردنی یەکێتی نەتەوەیی خاوەنی بەرپرسیاری خۆمان بین. لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو کەسێک لەلای خۆیەوە هەوڵ بدات. ئێمە وەک پەکەکە هەوڵ بۆ ئەمە دەدەین و بۆ بەرەوپێشەوەبردنی سیاسەتی هاوکاری و نەتەوەیی و ئەنجامدانی یەکێتی نەتەوەیی بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بووە میوانی رادیۆی دەنگی وڵات. ئێمە وەک بەشی سۆرانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بە دوو بەش تەواوی هەڤپەیڤینەکە بڵاودەکەینەوە.

- لە پەیام و جۆش و شکۆی ٨ و ٢١ی ئاداردا داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکرا، دەبێت ئەوە چۆن لێکدانەوەى بۆ بکرێت. دەبێت نەورۆز بە تایبەتی نەورۆزی ئەمساڵ چۆن لێکدانەوەى بۆ بکرێت؟

پێش هەموو شتێک من سڵاوی خۆم پێشکەشی هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکەم، کە لە ٨ی ئاداردا ئاڵای ئازادییان بەرزکردەوە. من سڵاو لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان، دیموکراتەکان، و دۆستانی گەلەکەمان دەکەم، کە لە ٢١ی ئاداردا ئاڵای نەورۆزیان بەرزکردەوە و رژانە گۆڕەپانەکان و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بە دەنگی بەرز وتەوە. من بە هەڵوێست و نزیکایەتیی ئیرادەمەندانەیان سەربەرزم. ئەمڕۆ لە باکووری کوردستاندا سیستمی فاشیستی هەیە. توندوتیژی، گوشار، ئەشکەنجە و زوڵمی فاشیستەکان هەیە. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بۆ سەر گەل و رێکخراوەکانمان، لە پێش هەموو شوێنکەوە لەئامەد و لە هەموو شوێنێکی باکوور و کوردستان هەڵوێستێکی پڕ لە ئیرادە هەبوو. بەشداریکردن لە نەورۆز و دروشمەکان، ئەو هەڵوێستە مێژووییە دەخاتەڕوو، ئەگەر سەد جاریش سڵاوی بۆ بنێردرێت لە جێی خۆیدایەتی. نە گوشار و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و نە ڤایرۆسی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و نە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانی لە بەرامبەر گەلەکەماندا ببنە لەمپەر. گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان و لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە باکووری کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی و گرنگیان سەلماند. بێگومان پەیام، پەیامی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە. گەلەکەمان رایگەیاند، ئەوانە چەند لە ژێر گوشاردا بن هەر ئازادیی رێبەرایەتییان دەوێت. لە نەورۆزدا ئەوە جارێکیتر سەلمێندرایەوە.

ئەم نەورۆزە واتا و مانای زۆری هەبوو. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کوردستان "پلانی چۆکپێدادانیان" بەڕێوەدەبرد، بەڵام ئەوە دەبینرێت، کە ئەو پلانە بە ئەنجام نەگەیشتووە. ئەوە هەڵوێستی گەلەکەمانە و ئەوەیان نیشاندا، کە ئەوان هیچ ئەنجامێکیان بە دەست نەهێناوە. لە بەرامبەر سیاسەتی دیموکراتیکشدا گوشار و زوڵێمکی زۆر گەورە هەیە. حیزبە سیاسییە یاساییەکان لە ژێر گوشاری گەورەدان. ئەمڕۆ لە کەسایەتیی هەدەپەدا دیموکراتەکان لە تورکیا و گەلی کورد لە کوردستان تێکۆشانێک بەڕێوەدەبەن. ئێمە دەبینین فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە زوڵمیان لێدەکات، بەڵام گەلەکەمان لە نەورۆزدا لە بەرامبەریاندا ئەو هەڵوێستەى نیشاندا، کە خاوەنداری و پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن. بۆ؟ لەبەر ئەوەى ناهەقییەک لە گۆڕێدایە. دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان لە تورکیا لە ناو ببەن. نەک تەنها دەیانەوێت هەدەپە دابخەن، بەڵکو دەیانەوێت دیموکراسی لە تورکیا کۆتایی پێ بهێنن. ئەوە پرۆژەیەکە، دەیانەوێت لەمپەرەکانی بەردەم خۆیان لاببەن. هەڵوێستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر هەدەپە لە هەمان کاتدا لە دژی هەموو ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە. ئەوانیش دەیانەوێت بەردەم خۆیان پاک بکەنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە جارێکیتر خۆیان سەربخەن و سەرلەنوێ رژێمەکەى خۆیان هەمیشەیی بکەن. بە داخەوە ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا لەوە تێناگات و ئاگاداری ئەوە نییە. لەو چوارچێوەیەدا گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو شتانەدا هەڵوێستی خۆی نیشاندا و سەلماندی.

من دەمەوێت لێرەدا بڵێم، ئێستا هەدەپە بەوە تاوانبار دەکەن، کە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە هەیە، بەڵام شتێکی وەها نییە. ماوەیەک بۆ چارەسەری هەندێک چاوپێکەوتن ئەنجامدران، بەڵام حکومەتی ئاکەپە خۆی رێگەی بۆ ئەو چاوپێکەوتنانە کردەوە. دەوڵەت هەدەپەى دەنارد بۆ لای ئێمە و ئەوانمان بەو شێوەیە دەبینی و دەناسی. من پێشتر پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەرم نەدەناسی. بە مۆڵەت و رێگەپێدانی فەرمیی دەوڵەتی هاتن بۆ لای ئێمە و ئێمە ئەوانمان بەو شێوەیە ناسی. من پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاشم نەدەناسی، یەکەمجار ئێمە ئەومان لەو شاندەدا بینی. هەم دەوڵەت ئەوی نارد و هەمیش وێنەکانی ئەو سەردەمە دەکەنە بەڵگە و هەدەپەى پێ تۆمەتبار دەکەن. ئەوە هەڵوێستێکی دووڕوانەیە. ئێمە هیچ پەیوەندییەکی رێکخستنیمان لەگەڵ هەدەپە نییە. هەدەپەش لەسەر هێڵی خۆی سیاسەت دەکات. ئەوە دەبینرێت، کە رەنجێک دەدەن. راست نییە کە مرۆڤ بڵێت، پەیوەندیی رێکخستنی هەیە و بەو شێوەیەى نیشان بدات. شتێکی وەها نییە. ئەوان ساختەکاری دەکەن و دەیانەوێت تەمەنی سیاسی خۆیان درێژ بکەنەوە. هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە. هۆکاری ئەوەى کە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد، سیاسەتی چەپ، دیموکراتەکان، تێکۆشانی ئازادیی ژنان و گەنجان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دەیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان باڵادەست بکەن و کەس نەتوانێت دەنگ هەڵبڕێت، ئەوانەى دەنگیان هەڵبڕی گوشاریان بخەنە سەر. ئەمڕۆ رژێم گەیشتووەتە ئەو ئاستە. هەموو هێرشەکان لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن.

بابەتێکی تری گرنگ، دۆخی رێبەر ئاپۆیە. راستە گەلەکەمان بە شێوەیەکی واتادار خاوەنداری و پشتیوانیی لە رێبەر ئاپۆ کرد. دەبێت ئەوە بەردەوام و ریشەدار و هەمیشەى بێت و وەرسوڕێت بۆ تێکۆشانێکی رێکخستنکراو. وەک ئێوەش دەزانن، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی دونیادا بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ هەوڵێک هەیە و لەو چوارچێوەیەدا کەمپەین بەڕێوەدەچێت. گەلەکەمان ئەو خاوەنداریکردنە هەمیشەى بکات و رێکخستبوون بۆ خۆی بکاتە بنەما، ئەو شتانە بەو شێوەیە یەکتر تەواو دەکەن. لەو پرۆسە و قۆناغەدا پێویستی بە شتی وەها هەیە. لەبارەی رێبەر ئاپۆوە هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە، لەو رووەوە تاوەکو دۆخەکە روون دەبێتەوە لە چوارچێوەی بانگەوازی هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکەدا، کە راگەیاندرابوو، دەبێت گەلەکەمان درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن. تاوەکو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنێکی رووبەڕوو پێکنەیەت دەبێت درێژ بە چالاکییەکان بدرێت. ئێمە هێزی پاراستنی گەل و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە شێوەیەکی هەستیار و بە سەرنجەوە چاودێریی قۆناغەکە دەکەین. ئەوە بابەتێکی گرنگ و ستراتیژیکە، ئەوە بابەتێکی ئاسایی نییە. بابەتی پەیوەندیدار بە رێبەرایەتی دەبێت تەنها پەیوەندیی بە گەلی کوردەوە نەبێت، دەبێت لەو بوارەدا هەواڵ و زانیاری دەستبکەون. گەلەکەکان دەبێت بۆ ئەوە دەست بە جموجوڵ و هەوڵ بکات. ئێمەش چاودێری دەکەین و لەو بوارەدا دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت.  

بەو بۆنەیەوە ئەوە جارێکیتر دەرکەوت، کاتێک بابەتەکە کێشەى کورد و رێبەر ئاپۆ بن، دەوڵەتی توورک لە چوارچێوەی حقوق و ماف و یاسا و ئەخلاق دا هیچ ناکات. ئەوە نزیکەى ساڵێکە رێبەر ئاپۆ هیچ هەواڵێکی نییە. لە کام یاسا و ماف دا ئەوە هەیە؟ لەو بوارەدا رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش بەرپرسیارن. وەک دەزانرێت هێزە نێونەتەوەییەکان ئەویان رادەستی تورکیا کردووە. لەبەر ئەوەش ئەوان بەرپرسیاری سیستمی ئیمراڵین. دەبێت خاوەنداری لە بەرپرسیاریی خۆیان بکەن. بێگومان لەو بوارەدا گەورەترین بەرپرسیاری دەکەوێتە ئەستۆی ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان. لە هەمان کاتدا دەوڵەت و رێخکراوەکانی تریش بەرپرسیارن. ئێمە چاوەڕێین، کە هەندێک کەس خاوەنداری لە بەرپرسیاریی خۆیان بکەن و بۆ ئەوەى هەواڵ و زانیاری لە رێبەر ئاپۆ دەستبکەوێت، دەبێت دەرفەت بڕەخسێنرێت.

- هەندێک هێزی کورد لەناو پلانی چۆک پێداداندا بەشدارن؟

پلانی چۆک پێدادان، پلانی لەناوبردن و سڕینەوەى کوردە، نوێکراوەی پلانی ئیسلاحاتی شەرقە (چاکسازیی رۆژهەڵات). پلانی چاکسازیی رۆژهەڵات لە ساڵی ١٩٢٥ لەلایەن دەوڵەتی تورک و بە دزییەوە وەک سیاسەتی دەوڵەت بەڕێوەبرا. ئامانجیان پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بوو. پلانی چۆک پێدادانیش بەردەوامیی ئەو پلانەیە. لە بەرامبەر ئەو پلانەدا رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات و خۆڕاگری و بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەبات. هەڤاڵامان لە زیندانەکان، گەلەکەمان لە شەقامەکان و گەریلا لە چیاکاندا و لە هەموو شوێنێکدا بەرەنگاری و خۆڕاگری دەکەن. لە دژی ئەو پلانە بەرخودانێک هەبوو. ئەوە پلانێکی مەترسیدارە و ئامانجی پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کوردە. بەو بۆنەیەوە من سڵاو لەو هەڤاڵانەى زیندان دەکەم، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە چالاکیی مانگرتندان و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. سڵاو لە گەلەکەمان لە مەخمور دەکەم. لە کامپی لاڤیرۆ لە یونان گەلەکەمان لە چالاکیی مانگرتندان و سڵاو لەوانیش دەکەم. ئەمڕۆ رۆژی بەرپرسیاری و تێکۆشانە. بۆ تێکشکاندنی پلانی چۆک پێدادان، دەبێت هەموو کەس بەرەنگاری و خۆڕاگری بکات.

ئێوە باسی هەندێک کوردتان کرد لە ناو ئەو پلانەدان، من دەتوانم چی بڵێم؟ تاکە شتێک کە پێیان بڵێم، رووڕەشییە. ئەو پلانە تێکشکاوە و سەرنەکەوت. نەورۆز ئەوەى سەلماند. بەرخودانی گارە ئەوەى بە تەواوی ئاشکرا کرد. هیچ یەک لە پلانە پاکتاکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت. دەبێت هیچ کوردێک رووی خۆی رەشتر نەکات. راستە هەندێک کورد بەشداری ئەوان بون و لەگەڵیاندان، رەنگە ئەوان بۆ خۆیان وتبێتیان، کە گوایە پەکەکە پاکتاو دەکەن و لەوە شتێکیان دەست دەکەوێت، بەڵام تەنها رووڕەشییان بۆ دەمێنێتەوە. شەڕی گارە، هەڵوێستی ٨ی ئادار و نەورۆز ئەو راستییە بە تەواوەتی خستەڕوو، کە هیچ پلانێکیان لە دژی گەل و بزووتنەوەکەمان ناتوانێت سەر بکەوێت.

وەک ئێوەش دەزانن پەیمانی ئیستانبوول بۆ ژنان خاوەن واتایەکی گرینگە. دەوڵەتی تورک لەم پەیمانە کشایەوە. ئێوە وەک تەڤگەری ئازادی ئەم کارە چۆن دەبینن؟

پارادیگمای ئێمە بە پێی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆیە، پەیمانی ئیستانبوول لە چوارچێوەیەکی تەنگدایە. بەو واتا کە یەکجاری سەروەری پیاو دەرباز ناکات و یەکسانی پێک نایەت بەڵام لە بەرانبەری سەروەری پیاودا هەندێک مافی ژنان دەپارێزێت. بۆ ژنان لەو لایەنەوە گرینگە. دەبێت خاوەنداریەتی لێ بکەین بەڵام بە پێی پارادیگمای ئێمە بەس نییە و وڵامدەر نییە. ئێمە شۆڕشی ژنان و یەکسانی ڕاستەقینەی ژن و پیاو بۆ ئێمە بناغەیە. بە پێی ئێمە کۆمەڵگەیەکی ئازاد لەسەر بنگەی ئازادی ژنان دەتوانێت پێک بێت.بە پێی دۆخی وڵات مرۆڤ سەیری بکات، پەیمانی ئیستانبوول پەیمانێکی پێشکەوتوو بوو.

لە مێشکی ئاکەپە و تەیب ئەردۆغاندا یەکسانی ژن و پیاو نییە. ئەوان بە فکرێکی سەردەمیانە نزیکی مافی ژنان نابنەوە. بێ ئەوەی گفتووگۆی لەسەر بکەن لە شەوێکدا پەیمانەکەیان بەتاڵکردەوە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە چەندە دواکەوتوون. ئەوان لە ئازادی و دیموکراسی دەترسن. لە ژنی ئازادیخواز دەترسن. ئەوان دەخوازن ژنان ببنە کۆیلەی ئەوان. هەربۆیە ئەو پەیمانەیان بەتاڵ کردەوە. تێکۆشانی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکی گەلانی تورکیا دەتوانێت بە تێکۆشانی ئازادی ژنان گەش ببێت. بۆ نموونە تەنیا کێشە ژنان نییە، ئەم کردەوەی ئەردۆغان لە هەمبەر هەموو ژنانی تورکیادایە. دەبێت خاوەنداریەتی لە پەیمانی ئیستانبوول بکرێت و تێکۆشانی بۆ بکرێت. لەو پەیمانەدا هەندێک مافی ژنان هەیە و ئەو مافانە دەپارێزرێن.

ئێمە لە قۆناغی گرینگی بەهارداین. بێگوومان لەبەهاردا جمووجووڵ زیاتر دەبێت. لە لایەن گەریلا و دەوڵەتی تورکیاوە دۆخەکە چۆنە؟

ئێمە ئیستا لە هەفتەی قارەمانیداین. بە ڕۆحی هەفتەی قارەمانی سڵاو دەنێرم بۆ گەلەکەمان. ئێمە دەخوازین بە ڕۆحی قارەمانی نزیکی ئەم قۆناغە ببینەوە. قووڵ بوون و هەوڵدانی ئێمە لەم چوارچێوەیەدایە. هاوکات لە ٢٨ی ئادار ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی قارەمانی گەورە  هاوڕێ عەگید( مەعسووم کۆرکماز)ە.

٣٥ساڵ پێش ئیستا لە ٢٨ی ئاداری ١٩٨٦دا فەرماندەی هێژای ئێمە لە چیای گاباردا لەلایەن کەمینەیەکی خاین شەهید کرا. لە شەخسی فەرماندە عەگید شەهیدانی کوردستان بە بیر دەهێنینەوە. ئەو بەلێنەی کە داومانە  دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە دەبینە درێژەدەری ئەوان. خەتی هەڤاڵ عەگید خەتی گەریلای سەرکەوتوو. هاوکات خەتی سەربازی ڕێبەر ئاپۆیە. هاوڕێ عەگید وەک نوێنەری خەتی سەربازی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵێکی مێژوویی هەستا. لەسەر ئەم بنگەیە بووە  فەرماندەیی ئافڕێنەری شۆڕشی گەریلا. بۆخۆی تەنیا چالاکی ١٥ی تەباخ ١٩٨٤، لە ژێر گەلێک چالاکی پێشوو و ئیستا لە ورەی هاوڕێ عەگیدە. هاوڕێ عەگید ئەو فەرماندەیە بوو کە گەریلای دانا . خەتی فەرماندە عەگید ئەمڕۆ بۆ ئێمە دەربازدارە. هاوڕێ عەگید سەمبولی ڕۆحی هێرش، بڕیارداری بوو. وەک دەزانرێت، تایبەتمەندی هەرە بەرچاوی قۆناغی ١٥ی تەباخ، بڕیادرای و ڕۆحی هێرش بوو. هەڤاڵ عەگید ئەوەی تەمسیل دەکرد. ئەو بڕیارداری، ئەو هوونەر، ئەو ڕۆحە فیداییە ئاپۆییە بۆ ئێمە نموونەیە. ئەو ڕێبازەی کە هاوڕێ عەگید دەستیپێکرد بۆ ئێمە ئەساس و پێویستە. ئێمە ئەمڕۆش بەدوای هەڤال عەگید دا دەگەرین. شۆرشی ئەمڕۆلەم کاتە مێژووییەدا پێویستی بە عەگیدێکی نوێ هەیە. ڕۆحی فیدایی هەڤاڵ عەگید و زیلان نیشانەی سەرکەوتنە. ئەم ڕۆحە بۆ ئێمە بنگەیە. ئەگەر بۆ پرسیارەکەتان بگەڕێمەوە؛ دوژمن دوای ئەوەی کە لەگارێ شکا، ئاشکرایە کە کێشە ناوخۆییەکانی دوژمن زۆرتر بووە، بەڵام دەخوازێت لای ببات. بۆ ئەوەی کە تۆڵە بسێنێتەوە ئامادەکاری دەکات. چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی نیساندا هێرشێکی تر بۆسەر باشووری کوردستان دەستپێبکات. بۆئەوەی کە خۆیشی لە کێشەی دەروونی تێکشکان ڕزگار بکات، لەکام هەرێمەدا بۆشایی ببینێت دەخوازیت هێرش بکات. دەوڵەتی تورک دەیهەوێت بەم شێوەیە کەشی زاڵ بەسەر هێزەکانیدا بگۆرێت. سەیر بکەن  لەماوەی ئەم مانگ و نیوەدا جووڵەی نەبوو. بۆئەوەی کە وەک من وتم، ترساوە و بە خۆیانەوە سەرقالن. سوپای داگیرکەری تورک تەنیا پشتی بە هەواڵگری و تەکنیکی خۆی بەستووە. هێزی شەڕکەری لەسەرعەرد نییە. لە شەڕی گارێشدا دیار بوو کە هەواڵگریەکەشی پووچەڵە، بە تکنیکیش نەیتوانی ئەنجام بگرێت.هەر بۆیە سەریان سووڕ ماوە و خەریکی لێگەڕینن.دەبێت کە ئیستا پێداچوونەوە بە تکنیک و هەواڵگری خۆیان بکەنەوە و دەخوازن خۆیان تەیار بکەنەوە. ئێمەش چاوەڕوانین کە بکەونە جووڵە. لە مانگی نیساندا دەست دەکەن بە جمووجووڵ.

وەک دەزانرێت دوژمن لە وەرزی زستاندا بە هەموو شێوەیەک لە باکوور ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوەی یەرەن ڕاگەیاند و  کۆتایی هێنان بەو ئۆپەراسیۆنەشی ڕاگەیاند. ویستیان وەک ئەوەی کە هێشتا بەردەوامە نیشانی بدەن،بەڵام ئەنجامی نەگرت. لەوانەیە کە لە چەند ناوچەدا چەند تیمێکی ئێمە تووشی خەسار بوبێتن، بەڵام بە گشتی ئۆپەراسیۆنی زستان بێ ئەنجام ما.

ئیستاکە گەلێک پرۆپاگەندە دەکەن، گەلێک شت کە ڕووینەداوە وەک ئەوەی کە ڕوویدابێت بە گێرەشێوێنی دەروونی هەوڵ دەدەن نیشانی بدەن. هەواڵی ناراست بڵاو دەکەنەوە. هەر ڕۆژ دەڵێن، ' ئێمە گرتمان، ' ئێمە بەدیلمان گرتن' . ئەو هەواڵانە لە ژووری شەڕی تایبەتدا ئامادە دەکرێت. نموونە، کەسێک ٣ مانگ پیش ئیستا لە شەنگال هەڵهاتووە، بەڵام دەوڵەتی تورک وتی' ئێمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەوێ هێناومانە'، بەم شێوەیە هەوڵەکەیان دانا. کەسێک ٢مانگ پێش ئیستا لە ڕۆژئاوا هەڵهاتووە بەڵام نە هەواڵەکانیاندا دەلێن کە ئێمە فەرماندەیەکی یەکینەیەکیانمان ڕفاند. ئەوامە هەمووی درۆیە. ئەو کەسانە خۆیان لە شۆرش دابڕاون و لەگەلیانن. لەسەر بابەتەکان هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە. بۆچی؟ بۆ ئەوەی کە پێویستیان پێیەتی. بەردەوام دەخوازن بە کۆمەڵگە بلێن کە ئێمە سەرکەوتووین، تێکیش بچن هەر دەلێن کە 'ئێمە سەرکەوتین'.ئەمە پیشەی دەولەتی تورکە. بە گشتی ئەمسال لە هەر کاتێکی تر هیوامان هەیە. هەم ئەنجامی بەرخۆدانی گارێ هەمیش هەڵوێستی گەلی ئێمە لە ٨ی ئادار و نەورۆز بۆ تەڤگەری ئێمە و گەلەکەمان بووە ورەیەکی گەورە. سەرەرای ئەوەش زەمینەی بەهێزی ئێمە، ئامادەکاری ئێمە، هەروەها کۆبوونەوەی سەرکەوتووی ئێمە نیشان دەدات کە دەرفەتی سەرکەوتن زۆرترە. لەم بابەتەوە بە تایبەت لەلایەن هەواڵانی باکوور ئەمسال هیوامان زۆرترە. ئێمە لەسەر ئەو باوەرەین کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکووری کوردستان ئەمسال باشتر ڕؤل بگێڕن. ئەمە وڵامێکە بۆ پرۆپاگەندای شەڕی تایبەتی دوژمن. ئەردۆغان ئاماژەی بە گارێ دابو و وتبووی، " ڕۆژی چوارشەممە مزگینی بدەم بە ئێوە" بەڵام نەیتوانی مزگینی بدات، هاتە بەردەم کامیرا و وتی بەداخەوە سەرنەکەوتین." ئیستاکەش بە بی ئەوەی کە شەرم بکات دەڵێت، " ئێمە پەکەکەمان لاواز کردووە، ئیتر لە باکوور ناتوانن چالاکی بکەن." لەسەر ئەم ئەساسە ئەگەر هەڤالانی ئێمە بەڕۆحی گارێ و نەورۆز بجووڵنەوە ئەمسال لە هەرسالێکی تر زۆرتر بۆ ئێمە سەرکەوتن مسۆگەر بکات. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' و بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان، لە باکووری کوردستان و هەر دەڤەرێک گەریلاکانی ئازادی ئەمسال واتا سالی ٢٠٢١ بە رؤلێکی مێژوویی و گرینگ رابن."

ک-ش/ ژ-ت