رۆناهی: ٤ی نیسان رۆژی ژیانەوەی کوردە

ئەلیف رۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە رایگەیاند، گەلی کوردستان ٤ی نیسان وەک رۆژی لەدایکبوونی خۆیان دەبینن و هەبوونی گەلی کورد بە راستی رێبەرتیەوە بەستراوەتەوە.

ئەلیف رۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لەبارەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسەی کرد.

رۆناهی باسی ئەوەی کرد کە گەل و ژنانی کورد رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئۆجالان وەک رۆژی لەدایکبوونی نوێ و رۆژی ئازادی دەبینن و وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتیمان سەرەتا لە رێبەرتیمان، لە دایکە ئوەیش، ژنانی کورد و گەلی کورد پیرۆز بێت."

ئەلیف رۆناهی وتیشی، ئەوان بە شێوەیەکی ئاسایی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ نابینن، واتایەکی ئاسایی نییە و واتای لەدایکبوونی رێبەری ئاپۆ ئەوەیە کە گەلی کورد هەبوون و ناسنامەی خۆیان ناسیوە.

'بەهۆی دوو هۆکار لەبەرانبەر رێبەرتیمان تووڕەن'

ئەلیف رۆناهی وتی: "دەوڵەتی تورک بە تایبەت ئەردۆغان و باخچەلی لە ئێستادا بە بازرگانیکردن بە سیاسەت و ئایین دەژین، هێرشی قوڕس لەسەر رێبەرتیمان ئەنجام دەدەن و لایەکی تووڕەییان لەبەرانبەر گەلەکەمان ئەوەیە، لایەنێکی دیکەش ئەوەیە کە دەیانەوێت رێگری لە هزری رێبەرتیمان بکەن کە بۆ مرۆڤایەتی خوڵقێنراوە، رێگە نەدەن هزر و فەلسەفەی رێبەرتی بگاتە مرۆڤایەتی. هەوڵێوستێکی بەو شێوەیەیە کە دەیانەوێت لە مرۆڤەکان دووری بخەنەوە و بێواتەی بکەن. بۆیەش گۆشەگیری دەکەن."

ئەلیف رۆناهی بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "هەر کە هێڵی ئیکۆلۆژی، دینوکراسی، ئازادیپارێزی زایەندی لە ناو گەلاندا بڵاو دەبێتەوە، کاریگەری خۆی لەسەر مرۆڤایەتی زیاد بوو، دوژمن و هێزە هەژموونگەراکان ترسان و تووڕە بوون. بۆیەش هێزە هەژموونگەراکان ئەرکێکیان بە دەوڵەتی تورک سپاردووە کە رێبەر ئاپۆ بە تەواوی بێدەنگ بکەن. کاتێک دەبینن کە ناتوانن ئەمە بکەن، ئەوکاتە رێگەی دیکەی مەترسیدار هەڵدەبژێرن.

ئەوەی ئەم دواییە ئەنجامی دەدەن، قسەکانیان لەدژی رێبەرتیمان، قسەکردن و قسەنەکردن بە تەلەفۆن، بە واتای ترسیان لە رێبەرتیمان دێت."

`گەلی کورد سەرلەنوێ خۆی خوڵقاند'

ئەلیف رۆناهی باسی ئەوەشی کرد کە هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ناو هەموو مرۆڤایەتی، لە ناو ژنان و کۆمەڵگا تێکۆشەرەکان جێگەی خۆی گرتووە و وتی، "بۆیەش ئەگەر گەلی کورد ٤ی نیسان وەک رۆژی لەدایکبووی خۆی، رۆژی ژیانەوە دەبینێت، ئەوە شتێکی سەیر نییە.

بە راستی گەلی کورد بە حەقیقەتی ڕێبەرتی خۆی خوڵقاند. لەبەرئەوەش کاتێک باسی پەکەکە دەکرێت، ئێمە وەک پارتێک و بزوتنەووەیەک لەدەوری رێبەرتی دەیبینین. راستی ئەمەیە. بزوتنەوەیەک، بزوتنەوەی ژن، راستی گەل هەیە کە لە دەوری رێبەرتی، هزر و هێلێ رێبەرتی جێگیر بوون. بۆیەش پێویستە هەموو گەلی کورد ئەمە بزانێت. مێژوومان زۆر بەهێزە. هێزێکمان هەیە کە پشت بە رێچکەی خۆمان دەبەستین، پشت بە مێژوومان دەبەستین. پێویستە بڕوامان بە هێزمان هەبێت و بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر رێبەرتیمان هەموو کاتێک لەناو چالاکیدا بین. پیرۆزکردنی رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتی، بە تێکۆشانێکی بێوەستان، بە تێگەیشتن لە هێڵی رێبەرتی و بەهێزکردنی کۆمەڵگابوونی رێکخراو دەبێت.

'ئێمەی گەریلا تا کۆتایی تێدەکۆشین'

رۆناهی رایگەیاند، لەم کاتەدا لەگەڵ ئەوەی هەلی مێژوویی هەیە، هەروەها مەترسیش هەیە و ئەگەر قۆناغەکە بە باشی لێکۆلین بکرێت، بە تەئکیدی گۆشەگیری سەر رێبەرتی کۆتایی دێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە لە هەموو لایەکەوە چالاکی ئەنجام بدرێت و وتی، "بەناوی بزوتنەوە، گەریلا، بزوتنەوەی ژنان، ئێمە تا دوایی تێدەکۆشین. بۆ ئازادی فیزیکی رێبەرتیمان، بەرپرسیاری و ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە چوار پارچەی کوردستان، ژنان هەمووان پێویستە بە شێوەیەکی رێکخراوەیی بجووڵێنەوە، تێکۆشانێکی رێکخراو بەڕێوەببەن و لەناو چالاکیدابن. جارێکیتر ئەوەمان بینی. لە ٨ی ئازار و نەورۆزدا گەلەکەمان پیشانیداوە کە چۆن خاوەنداری لە رێبەرتیمان دەکەین.

بە هاتنی ٤ نیسان، پیویستە ئەم هەنگاوە فراوان بکرێت، بەهێزبکرێت، بە چالاکی جیاواز تێکۆشان ئەنجام بدرێت. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ ئەوە نەکەین، ئەگەری هەیە سبەینێ دۆخێکی دیکە بێتە رێگەمان و ئیدی ئەو شتانەی کە بیشیکەین، نەتوانێت ئەنجامەکان بگۆڕن. بۆیەش تێکشکاندنی ئەم کردەوە و هێرشانە بە تەنها بە تێکۆشان دەبێت.”

'لەناو هەموو بارودۆخێکدا پێویستە مرۆڤ بەرخۆدان بکات'

ئەلیف رۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ گەل و ژنانی کورد، پرسێکی هەستیارە و ئەم بانگەی کرد: "ئەم قۆناغەدا پێویستە ئێمە هەنگاوەکە فراوان بکەین. گەورەی بکەین و گۆشەگیری بە تەئکیدی کۆتایی پێبهێنین. ئەگەر بتوانین گۆشەگیری رەها کۆتایی پێبهێنین، ئەو کاتە ئێمە بە تەئکیدی رێبەری ئازاد، کوردی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازاد دەخوڵقێنین.

ئەم قۆناغە جارێکیتر پیشانیدا کە ئەم ئامانجە بە تێکۆشانێکی ئاسایی ناکرێت. لە بەرزترین ئاستدا لەناو هەر بارودۆخێکدا پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان بەڕێوەببرێت. ئەگەر ئێمە ئەمە نەکەین، ئەوکاتە رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتی زیاتر واتادار دەبێت،ساڵەکانی داهاتوو لەگەڵ رێبەرتیمان لەناو بارودۆخێکی ئازاد دا، لەناو وڵاتێکی ئازاد، رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان پیرۆز دەکەین. بۆ سەرخستنی ئەوەش پێویستە هێلێ رێبەرتیمان باش تێبگەین و هەموو کاتێک چالاکی ئەنجام بدەین.

ئێمە ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان لە هەموو گەلی کورد، دۆستان، رێبەرتیمان، ژنانی کورد، هاوڕێیان کە لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوون، لە زیندانیان و گەلە بەرخۆدێرەکەمان پیرۆز دەکەین و لە تێکۆشانیاندا هیوای سەرکەوتن دەخوازین."

ف.ق